𝗣𝗮𝗿𝘁35

311 59 38
                                    

:.تـــکــایـە ڤــۆت پـێـش خـوێنــدنـەوە:.
.................

بەڵام گوێت لێبوو کە لەتەنیشت ژوورەکەی تای-یەوە دەنگێک دێت....کەمێک نزیک بویتەوە تا زیاتر گوێت لێبێت....

تای:(بەتووڕەییەوە) چیدەڵێیت گەمژە.!

تۆ:(لەدڵی خۆت) لەگەڵ کێ قسەدەکات؟

تای:(بەهاوارەوە) هەتا بەیانی ئەو سۆزانیە نەدۆزیتەوە ئەوکات خۆم دەزانم چیت بەسەر دێنم.

تۆ شۆک بوویت

لەپڕ دەرگاکە کرایەوە خێرا ڕووت سوڕاند

تای:چیت دەکرد لێرە؟

وەڵام نەبوو!

تای:لەگەڵ تۆمە گەمژە

وەڵام نەبوو!

تای:گوێت لەمن ڕادەگرت؟

وەڵام نەبوو!

تای تووڕەبوو ڕووی تۆی سوڕاند بینی چاوەکانت دەخراون بێ ئەوەی هیچ جوڵەیەک بکەیت وەستابوویت

تای:چــشـشـشـ...خەوتووە ئاگای لەخۆی نییە...هەستە دەی.

تۆ چاوەکانت نەکردەوە

تای:یاا..ئێستا چۆن بیبەمە ژوورەکەی؟

ناچار تۆی هەڵگرت و تۆی بردە ژوورەکەت کە لەتەنیشت ژوورەکەی تای-ەوەیە..تۆی لەسەر سیسەمەکە داناو خۆی ڕۆشتە دەرەوەو دەرگاکەی داخست......هەرکە ئەو ڕۆشت تۆ چاوەکانت کردەوەو هەستایت.

تۆ:ئاااھ...ئەی ئەگەر بیزانیبوایە؟دەیکوشتم!...گوێی مەدێ بەهیچی نەزانی....بابخەوم بەیانی ڕۆژێکی نوێیە"پاشان خەوتیت"

کات تێپەڕی نیوە شەو بوو تۆ بەئازاری زگتەوە خەبەرت بوویەوە

تۆ:زگم...دێشی...ئاااھ ئێوارە نانم بەباشی نەخوارد...درەنگە...بەڵام گەدەم بەتاڵە...دەی..هیچ نابێت

تۆ هەستایت دەرگاکەت کردەوە کەسن نەبینی بۆیە ڕۆیشتیتە خوارەوە...زۆر تاریک بوو ترسایت خۆت بەدیوارەکەوە گرتبوو...تا..گەیشتیتە چێشتخانەکە هەوڵتدا بگەیتە لای گڵۆپەکان...داتگیرساندن ویستت بچیتە لای سەلاجەکانەوە بەڵام...کە سەیری دواوەت کرد شۆک بوویت وە ئەو کەسە شۆکتر بوو کەتۆی بینی

تۆ:ت...تای؟

تای:بەو نیوە شەوە چیدەکەیت لێرە

تۆ:هــ...هاتم نان بخۆم.

تای:چییـ؟بەو نیوە شەوە شێت بووی؟بڕۆ بخەوە

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora