𝗣𝗮𝗿𝘁44

274 68 126
                                    

ڤـۆت بـکەن پـێش خـوێندنـەوە💜
.
.
.
کات تێپەڕی خاتوو کیۆنگسون خەریکی قسەکردن بوو لەگەڵ پیاوێک بەتەلەفون،تای هاتە خوارەوە بەبێ گرینگیدان لەسەر مێزی نان خواردن دانیشت و دەستی کرد بەنان خوارد،خاتوو کیۆنگسون پەیوەندیەکەی داخستەوەو سەیری تای کرد

خاتوو کیۆنگسون:ئەمشەو تەواو دەبێت

تای:چیی؟

خاتوو کیۆنگسون:ئەمشەو مارەبڕینەکەیە ئیتر نەخەمی تۆم دەبێت نە سینا

تای:ئەوەنە دڵخۆشمەبە چونکە من دڵخۆشی ناکەم بەڵکو من ئازاری دەدەم

خاتوو کیۆنگسون:ناوێریت

تای:ههههـ باشە دایکە پیرەکەم"بەگاڵتە پێکردنەوە پێکەنی هەستاو ڕۆشتە باخچەکەو جگەرەیەکی دەرهێنا"

خاتوو کیۆنگسون:سەرەڕای ئەوەی کە بۆی دەکەم،هێشتاش هەروەک خۆیەتی

تۆ لەژوورەکەت هاتیە دەرەوە بینیت خاتوو کیۆنگسون نان دەخوات بەتەنیا دانیشتوە
ڕۆیشتی و لەسەر کورسیەکەت دانیشتی و دەستت کرد بەنان خواردن بەبێ گرینگیدان

خاتوو کیۆنگسون:دوای نان خواردن خۆت ئاماده کە،ئیتر دەچیتە ناو ژیانی هاوسەرداری دوای ئەوەی هاوسەرگیریت کرد لەگەڵ تای ئەوکات بەتەواوی بۆت ڕوون دەبێتەوە کە بۆ ئەوەی ببیت بە هی یەک پیاو و سەلامەت بیت وائەکەم!

تۆ لەزۆربەی وشەکانی تێنەگەیشتی

تۆ:مەبەستت چیە؟

خاتوو کیۆنگسون:هیچ شتێک

تۆ زیاتر گرینگیت پێی نەداو بەردەوام بوی لەنان خواردن،دوای تەواو بونی نانی ئێوارە خاتوو کیۆنگسون ڕۆشت بۆژوورەکەی تاکوو خۆی ئامادە بکات تۆش بەهەمان شێوە

خاتوو کیۆنگسون لەبەردم ئاوێنەکە سەیری خۆی دەکرد نەیدەزانی کە دوای ئەوە چی بەسەر تۆدا دێت وە بیری دەکردەوە...

خاتوو کیۆنگسون:چۆن بەتای بڵێم باوکت دایکی سینای خۆشویستوەو دایکی سیناش باشترین هاوڕێم بووە؟ئاھ هەموو شتێک ئاڵۆزە من کاتێک زانیم کە سینا ڕوداوەکەی بۆباس کردم!!بەڵام نازانم کە چۆن تای تێگەیەنم تا ئازاری نەدات چونکە کچی باشترین هاوڕێمە.

بەردەوام بوو لەقسەکردن لەگەڵ خۆیدا،تۆ لەژوورەکەت خەریکی خۆ گۆڕینی لەکاتێکا فرمێسکەکانت ڕێچکەیان گرتوەو بۆیەک خولەکیش بێت ناوەستن لەکار کردن

تۆ:ناتوانم دایکم تێبگەیەنم کە من و تای ناتوانین دڵخۆشبین و خێزانێک دروست کەین،وەئێستا بەزۆر هاوسەرگیری من هەرگیز ڕۆژێک بیرم لەوە نەکردۆتەوە وام بەسەر بێت"هەستت کرد دڵت لەتاو ئازاردا دێتە دەرەوە بەهۆی گریانەوە"

لەپڕ خاتوو کیۆنگسون هاتە ژوورەوە تۆ خێرا فرمێسکەکانت سڕی

خاتوو کیۆنگسون:ئامادەی؟بۆچی دەگری؟!

تۆ:ن..نا ناگریم من ئامادەم

خاتوو کیۆنگسون:زۆرباشە،دەی وەرە

تۆو خاتوو کیۆنگسون ڕۆشتنە خوارەوە تۆ بینیت کە پیاوێک لەهۆڵەکە دانیشتوەو تای-ش وەستاوە زۆر تووڕە دەردەکەوێت ڕۆیشتن و دانیشتن تای-ش لەتەنیشتت دانیشت

پیاوەکە:زۆرباشە هەمووتان ئامادەن کەواتە بادەست پێبکەین

تۆ خەریکبوو دڵت دەربێت زۆر بەخێرایی لێیئەدا

خاتوو کیۆنگسون:بەڵێ بەڵێ فەرموو

پیاوەکە:تـ....

قسەکەی بڕا لەلایەن تۆوە!

تۆ:نەخێر!"هەڵسایتەوە"

تۆ:من ڕازی نیم

خاتوو کیۆنگسون شۆکبوو،تای بەساردی سەیری کردی خاتوو کیۆنگسون و پیاوەکە هەستانەوە بەڵام تای نا..

(نازانم بەو پیاوه دەڵێن چی ببوورن😂💔)

خاتوو کیۆنگسون:ئ..بمانبوورە بەڕێزم،ئەو شڵەژاوە"ئەو شڵەژاوتر دەردەکەوت"

پیاوەکە:ئاساییە

تۆ:شڵەژاو نیم،دایکە تکایە ڕازی مەبە"فرمێسک لەچاوەکانت هاتە خوارەوە"

خاتوو کیۆنگسون بەساردی سەیری کردی

خاتوو کیۆنگسون:دانیشە!

تۆ شـۆکـبوویـت

خاتوو کیۆنگسون:وتم دانیشە

.
.
.
هەلاوو گـایـز💖
وتم بالێرەوە بیوەستێنم ئەوجە نازانم کەی پاڕتی نوێ پۆست دەکەم ئەوەندەش هیلاکم هێشتا ڤۆت ناکەی،دەی درم بیگە خۆشمدەوێن😂💓مواح

𝐌𝐲 𝐅𝐚𝐤𝐞 𝐒𝐢𝐬𝐭𝐞𝐫Where stories live. Discover now