بەشی ٤

567 88 2
                                    


Julia's pov

لەڕێگەی هاتنەوەبووین منیشوو پێکهاپیش هیچ قسەیەکمان نەکردوە بەڕاستی ئێستەش قوڕگم ئازاری هەیە بێ ویستی خۆم دەستم کرد بە پێکەنین و پێکهاپیش بەهەمان شێوە بەڵام ئەو پێکەنینه قوڕگمی ئازار دەدا

:خۆزگە خۆتت دەبینی لەوێ
(بەدەم پێکەنینەوە)

پێکهاپ: کاتێکە دەمان قیژاند حەکەمەکە پێدەکەنی بیر لەوە دەکەمەوە ڕووخساری ئێمە چەندە کۆمیدی بووبێ
(بەپێکەنینەوە)

:کارتۆنەکانت چی لێکرد؟

پێکهاپ: جین گوتی بالای من بێت یاریزانەکانی تیپەکەی جین جلە سوورەکانیان زۆر لێدەهات

:ئهم وە ئەو ڕەنگە سورەش وای کرد کارتۆنەکان زیاتر دیاربێت

هاتینەوە گەڕەکەکەی خۆمان ماڵی دراوسێیە تازەکەمان سەرنجی بۆ لای خۆی ڕاکێشاین

پێکهاپ: بیرم کەوتەوە ئەمڕۆ دایکم قسەی لەگەڵ دایکت کرد سەبارەت بە بەخشینەوەی سوپەکان

: دایکم گووتی چی؟
(تامەزرۆییەوە)

پێکهاپ: ڕازی بوو

*** *** ***

بەیانی بە خێرای ڕامدەکرد بە کۆڵانەکاندا ئایییی چەند شەرمەزارییە بەڵام ناچار بووم درەنگ لەخەو هەستاووم و هەتا بۆم بکرایە خێرایەکەم دوو هێندە دەکرد گەشتمە ئەوێ و بەخێرای ڕۆشتمە ژووری وانە فەڕەنسیەکەوە تەنها کوڕە جوانەکەی لێبوو دڵم پەلە پەل لێدەدا ئایا بۆ ئەو لێدەدات یان بەهۆی خێراییەکەوەیە کە ڕامدەکرد؟
سەری بەرز کردەوە کە من هاتمە ژوورەوە بەشێوەیەکی سارد سەیری دەکردم منیش خۆم ڕێک کردەوەو لەسەر کورسیەک دانیشتم و بەڵام پۆل بۆ هێندە چۆڵە؟
سەیری کاتژمێرەکەی دەستم کرد شۆک بووم هێشتا چارەکێکی ماوە بۆ کاتژمێر نۆ
نەفرەت کاتژمێری ژوورەکەم دووبارە خراپ بووەتەوە ئاوڕم دایەوەو سەیری کوڕە جوانەکەم کرد ئەویش سەیری کردمەوە بە ساردی و هەستایەوەو ڕۆشتە دەرەوە بە بێزاری و قاچی نەدەشەلی ،ئەو لەوە بێزار بوو کە من بەو شێوەیە سەیرم دەکرد؟ ئاهێکم هەڵکێشا زۆری نەبرد گوێم لە دەنگی قاقای پێکەنینو دەنگی پێبوو زانیم کێن سێ کچەکەی دواوەوە ئەوان هاوتەمەنی منن بەڵام زۆر بێزارکەرن گوێم پێنەدان کاتێکە هاتنە ژوورەوە ڕاستەوخۆ ڕۆشتن بۆ کورسیەکانی دواوەوە ئەوە شوێنی خۆیانە
گوێم لە دەنگی پێبوو لای دەرگاکە سەرم بەرز کردەوە تێیهۆنگ بوو بزەیەکی جوانی شیرین لەسەر لێووی بوو و سەیری دەکردم و منیش بەهەمان شێوە بزەم بۆ کردەوەو هاتە پاڵم لەکورسیەکەی تەنیشتم دانیشت

تێیهۆنگ: سپاس

:بۆ چ شتێک؟

تێیهۆنگ: بۆ دوێنێ ، پێتان چۆنە کاتژمێر دوو منو تۆو جینو ئەو کچەی کە لەگەڵت بوو بڕۆینە دەرەوە یاریەک بکەین یان خواردنەوەیەک بخۆینەوە

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now