بەشی ١٥

457 77 16
                                    


Julia pov


دەستێک لەسەر کەمەرم دانرا گەرمیەکم بۆهات کاتێک تێهیۆنگ لەپاڵمدا دانیشتوو منی بۆلای خۆی ڕاکێشا کەمێک شۆک بووم بەڵام بۆنی تەواوی سیەکانمی پڕ کرد سەیری ڕووخساریم کرد کە سەیری دایکم دەکات

تێهیۆنگ: هەموو شتێک باشە؟

دایکم: بەڵێ ، هەر وەک ئەوەی پێشبینیم کرد ژیانێکی خۆشت بۆ جولیا سازکردوە

دوای قسەکردنێکی زۆر باشتر بڵێم درۆ کردنێکی زۆر بۆ دایکم کاتەکەمان تێپەڕاندوو دایکم ڕۆشتەوە تێهیۆنگ ڕۆشتە سەرەوەو بەخێرای جلی کارەکەی لەبەر کردوو ڕۆشت ، بەبۆنەی دایکمەوە دواکەوت بۆ کار

*** *** ***

حەفتەیەکە تێهیۆنگ نەهاتووەتەوە بۆ ماڵەوە لەم حەفتەیەدا سەردانی ژنەکەی ناک چیۆنم کرد بە دیاری عەزیەکی سورم پێدا وە ئەوە زۆر دڵخۆشی کرد ، خۆشەویستیەکی زۆر دەبینرا لەنێوان ناک چیۆنو هاوسەرەکەی ، لەگەڵ پێکهاپ لەدەرەوەین لە کافی شام و لەدوای ئەوەی تێهیۆنگ ئەوێی بۆ پێشنیار کردین هەمیشە لەوێین

پێکهاپ: تێهیۆنگ کەی دەگەڕێتەوە؟

:نازانم

پێکهاپ: لەدوای هاوسەرگیریەکە تێهیۆنگ هەرگیز نایەت بۆ یاریگە دەرکەوت زۆری لەبەر تۆ دەهات بۆ ئەوێ

دەستی کرد بە پێکەنین ، بەڵێ بۆ ئەوەی من بەدەست بێنێت لەگەڵ چەندەها پارە

: من تۆم بەزۆر برد بۆ ئەو یاریگایا ئێستە بۆچی دەڕۆی بۆ ئەوێ همم؟؟

پێکهاپ: خۆشم نازانم بەڵام بووە بە خوویەک ئێستە زۆر پێشکەوتووترن لە جاران وە هەوادارەکانیان زۆر بوون

:بەڕاست؟

پێکهاپ: بەڵێ ، پێت چۆنە بەیانی بچین بۆ سەیرکردنی یاریەکە؟

*** *** ***

لەوێ لە کورسی پێشەوە منو پێکهاپ دانیشتووین وەک ئەوەی پێکهاپ وتی هەوادارەکانیان زۆر بوون لە هەمووی سەیرتر درووشمی "ئێمە دەیبەینەوە دۆڕاندن لە لیسیتی ئێمەدا نییە " دەڵێنەوە ، ئەوە دڵخۆشی کردم یاریزانەکان هاتنە ناوەوە هەوادارەکان قیژەیان لێبەرزبوویەوە ، ئاستی یاریزانەکان زۆر باش بووە و تیپەکەی جین چەندەها گۆڵی تۆمار کرد دوای تەواو بوونی یاریەکە ڕۆشتم بۆ لای جین کەمێک سەری سوڕما دواتر ڕۆشتینە دەرەوە بۆ کافی شام

جین: جولیا وانە فەڕەنسیەکە تەواو بوو تۆو تێهیۆنگە گەمژە وازتان لێهێنا

: نەدەکرا چونکە دەبوو بڕۆین بۆ مانگی هەنگووینی

جین: ئەمڕۆ تێهیۆنگ دێتەوە لە چین

پێکهاپ : بۆچی ئەو شوێنەی کە تێهیۆنگ ڕۆشتووە بۆی لێم دەشاریتەوە؟

: سەیرکه نەمشاریەوە

پێکهاپ: تۆ وتت تێهیۆنگ تەنها منی وتووە بەکەسی تری نەوتووە ، ئەوەتا بە جینی وتووە

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora