بەشی ٦٦

549 103 121
                                    

Julia's pov




جۆن: شتە گرنگەکە چییە؟

سکرتێر: لەلایەن کۆمپانیای چیلی ،وڵاتی چین ، داوای بەیەکەوە کارکردن دەکەن لێمان
(بەدڵخۆشیەوه)

تێهیۆنگ: چی ڕوویداوه؟ بۆچی ئەوان ئەو داوایە ئەکەن؟
(بەشۆکیەوە)

سکرتێر: پیرۆزبایتان لێدەکەم ، خاتوون جولیا بەهۆی نمایشەکەیەوە سەرنجێکی زۆری بۆخۆی ڕاکێشاوە کە زۆر ترین سرێچی بۆ دەکرێت لە ئێستادا ، پشکەکانی کۆمپانیا ڕووی لەبەرز بوونەوەیەکی زۆر کردوە ، کە پێشتر بەو شێوەیە بەرز نەبووەتەوە

شۆک بووم ، ڕووم سوڕاند بۆ جۆن ، بینیم بزەیەکی لار لەسەر لێویەتی ، پاشان ڕووم سوڕاند بۆ تێهیۆنگ ئەوبەشۆکیەوە لە زەویەکەی دەڕوانی

جۆن: بیستم دەمەقاڵێتان کردووە لە هۆڵی نمایشەکە

تێهیۆنگ: ئاهــ قسەکان چەن زوو بڵاو بوونەتەوە
(بەبێزاریەوە)

جۆن: ئەمە واتایی چییە؟ داوای لێبوردنی لێبکە

شێوازی قسەکردنی وەک فەرمان وابوو ، ئەویش ڕووی سووڕاند بۆ من

تێهیۆنگ: بمبوورە

تاکە شت لە مێشکمدا دەخولێتەوە ئێستە ئەگەر جۆن پێی نەوتبا ئایا ئەو داوای لێبووردنی لەمن دەکرد؟ ، وەرە سەر خۆت جولیا گەمژە هەردووکیان لێت دەڕوانن

: کێشە نییە ، کارمان زۆر هەیە پێویستە بچین کار بکەین وانییە؟

تێهیۆنگ: ڕاسته

بەرەو دەرەوه هەنگاوم هەڵگرت ، چاوەڕێی تێهیۆنگ نەبووم ، خێرا ڕۆشتم بۆ بەشە کۆمپانیاکەی تێهیۆنگ ، چوومە ژوورەکەیەوه ، پاشان ئەو هات و چوویەوە ئۆفیسەکەیەوە ، هەندێک کارم کرد ، پاڕاوەکانم چاپ کرد ، هەڵمگرت و بۆم برد ، لەدەرگامدا و چوومە ژوورەوە

:ئەوەش پاڕاوەکانم کە داوات کرد چاپیان بکەم

لێی وەرگرتم برۆکانی لەیەک نزیک کردەوە بە توندی وەرەقەکانی دابە عەرزەکەدا ، ئەوەش وایکرد ڕابچڵەکەم ، پاشان هاواری کرد بەسەرمدا

تێهیۆنگ: بۆچی دووبارە چاپت کردووەتەوە؟

چی؟ دووباره چاپم کردووە؟ ، ڕۆشت بۆ مێزەکەی تەنیشتی ، وەرەقاکانی هێنا ، لێم ڕوانی ، ئاهــ هەمان شتن کە من چاپم کردووە هۆشم لەسەر خۆم نییە ، من چیم کردووە ، بۆچی وامکرد

تێهیۆنگ: بڕۆ دەرەوە
(بەتووڕەیی و هاوارەوە)

:ب باشە

خێرا ڕۆشتمە دەرەوە ، بۆچی بەو شێوەیە تووڕە بوو؟ تەنها پێویست بوو بڵێ دووبارەی مەکەوە ، هەر خۆی ئەمە یەکەم جارم بوو هەڵە بکەم ،بۆچی فرمێسکەکانم دووبارە ئامادەن؟ ، بەرەو مێزەکە ڕۆشتم ، فایلی دواترم چاپ کرد ، بە کاتێکی کەم ، کاتژمێر شەشە ، کاتی پشووە ئامێری چاپکردنەکەم کوژاندەوە ، ڕۆشتمە ناو بەرزکەرەوەکه ، بەرەو نهۆمی نان خواردن ڕۆشتم ، کاتژمێر حەوت ڕۆشتمە سەرەوە ، وەرەقەکانم هەڵگرت ، لەدەرگاکەم دا ، کردمەوە ، هەستم بە شکانی دڵم کرد

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now