بەشی ٤٦

558 82 139
                                    

Julia's pov



ئەویش لێی دەڕوانیم ، پاشان سەری لەسەر شانم دانایەوە کەمێک شۆک بووم ، هەرکات دەڵێم تێهیۆنگ گۆڕاوە شتێک دەکا دواتر پەشیمان دەبمەوە لە قسەکەم ، ئێستە نازانم ئەم ڕەفتارانە بۆچی دەکا ، ڕەنگە ئەم نەرمیەی بۆ ئەوەبێ ، وەک ئەوە هەڵسووکەوت بکەم کە خۆی دەیەوێ ، نا نەخێر بەهۆی ئەوە نییە چونکە زۆربەی جارەکان پێش ئەوەی بچین بۆ شوێنێک قسەیەکی ڕەق دەکا ، وە بەو شێوەیەش بووم کە خۆی دەیەویست ، ئەم هەموو بیر کردنەوەی بۆچییە؟ ، با چێژ وەربگرم لەوەی ئێستە ڕوودەدا ، ڕەنگە جارێکیتر ئەمە ڕوونەداتەوە ، منیش سەرم لەسەر سەری ئەو دانا ، هەتا ئەوەی سەیارەکە وەستا دوای ماوەیەک ، سەرم بەرز کردەوە لەسەر سەری تێهیۆنگ ئەویش سەری بەرزکردەوە ، ناک چیۆن دابەزیە خوارەوە دەرگای سەیارەکەی کردەوە بۆ تێهیۆنگ

تێهیۆنگیش دابەزیە خوارەوەو دەستی بۆمن درێژ کرد ، منیش دەستم گرتەوە ، دابەزیمە خوارەوە ، میدیاکان چواردەوریان گرتین ، ناک چیۆن دوو دەستە گوڵی ڕەشی پێبوو ، دەستەیەکی بەمنداو دەستەکەی تریش بەتێهیۆنگ ، تێهیۆنگ ڕەنگه پێشتر ئەم گوڵانەی کڕیبێت، ئێمەش لەسەر کێڵی گۆڕەکەی دایکی دایبنێین

میدیاکانمان جێهێشت ، ڕۆشتینەناو گۆڕستانەکەوە ، پاسەوانەکانیش بەربەستێکیان درووست کردبوو لە چواردەورمان بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسودەیی بڕۆین بەڕێدا نەک میدیاکان پێشمان پێبگرن ، هەستم بەدەستێک کرد لەناو دەستەکانمدا ، ئەویش دڵنیام دەستی تێهیۆنگ ، لەبەردەم گۆڕێک وەستاین ، ڕەسمی ژنێکی گەنجی لەسەر بوو ، تێهیۆنگ گوڵەکەی لەسەر گۆڕی دایکی دانا ، میدیاکانیش ئەو هەلەیان لەدەست نەداو خێرا ڕەسم و ڤیدیۆیان دەگرت ، منیش بەهەمان شێوەی تێهیۆنگ گوڵەکەم دانا ، تێهیۆنگ بەغەمباریەوە لەگۆڕەکەی دایکی دەڕوانی من بەڕاستی بۆ تێهیۆنگ غەمبارم ، بەڵام هەست بە شتێکی نامۆ دەکەم و هیچیتر ، بۆچی ڕەقێکی زۆری هەیە بەرامبەر باوکی؟ تەنها دەمەوێ ئەوە بزانم ، یانی هەربەڕاستی باوکی تێهیۆنگ دایکی کوشتووه؟

دەستم لەسەر شانی تێهیۆنگ دانا ، ڕووی سوڕاند بۆمن پاشان ڕووی له کێلی گۆرەکەی دایکی کردەوە ، زۆری نەبرد ، لیتاو لیۆنەو جۆنی ودێڵییەو پێکهاپ و جین و هۆسۆک و جۆن و کۆکۆرۆگی و باوکی جەنگکووک

زڕدایکی جەنگکووک و زڕباوکم و دایکم و جۆن و ماری و هاوسەرەکەی ناک چیۆن و پڵنگی سوور و چەند ئافرەتێکی دیکە بەرەو گۆڕەکەی دایکی تێهیۆنگ دەهاتن ، شتێکی ناوازە بوو بەلامەوە هەمووان لەیەک کاتدا هاتن

هەر یەکەو گوڵی خۆیان لەسەر گۆڕەکە دانا ، کۆتا کەس جۆن داینا ، ڕووخساری نە دڵخۆش بوو نە غەمبار ، دڵنیام ئەمەش هەروەکوو دایکی جەنگکووکە ئەم مەسەلەیە

بەرەو ڕووی ماری ڕۆشتم لە پاڵ گوێیدا چرپاندم

: پێم وابێ کەمێک گەورە بوون

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now