بەشی ٧

496 79 35
                                    

Julia's pov

ناتوانم دڵی بشکێنم بۆ شتێکی لەو شێوەیە ئەگەر نەڕۆم وا دەزانێ من هێشتا لێی ڕەنجاوم

:باشە دێم

*** *** ***
هاتینەوە بۆ ماڵەوە ڕاستەوخۆ ڕۆشتمە سەرەوە بۆ ژوورەکەی خۆم زۆر هەوڵمدا ئەو بابەتە لەمێشکم دەربکەم بەڵام نەمتوانی لەسەر جێگای نووستنەکەم ڕاکشابووم بیرم لەوە دەکردەوه بەیانی بڕۆم بۆ وانەکە یان نا هەرچۆنێک بێت هەمووان بە چاوێکی ناشرینەوە سەیرم دەکەن

:بەیانی ناڕۆمەوە
بێ ئاگاداری خۆم ئەو دوو وشەیەم لەدەم دەرچوو بەڵام دەنگم زۆر نزم بوو فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە ئایا تاوانە کەسێکت خۆشبووێت؟ کە ئەو بەو شێوەیە ڕەتتبکاتەوە یان تەنها بۆمن تاوانە؟ چیدەبوو ئەگەر ڕاپۆرتەکەم بەو شێوەیە بخووێندایەتەوە کە خۆم ئامادەم کردبوو ؟ دڵنیام جیمین زۆر زیاتر لەمە تووڕەدەبوو چاوەکانم داخست بەڵام بیرکردنەوە هەرگیز ناهێڵێ خەوم لێبکەوێ

*** *** ***
بەیانی زوو دایکم ڕۆشتە دەرەوە بۆ کارەکەی هەتا سێشەمە نایەتەوە من سەیرم دەکرد لە باڵەکۆنەکەوە کاتژمێر شەش و نیو و ڕۆشتمەوە بۆ جێگای نووستنەکەم دیسانەوە بیرم لەوە دەکردەوە کە بڕۆم بۆ وانەکە یان نا بڕیارم دا ئەمڕۆ نەڕۆمەوە بەیانیش بڕیاری تەواوەتی دەدەم کە دەچمەوە یان نا بۆ هەمیشە

*** *** ***

زۆر درەنگ بڕیاری خۆممدا ئێستە ڕادەکەم بۆ ئەوێ هەرچەنێکە پێنج دەقە تێپەڕیوە بەڵام دەبێ زوو بگەمە ئەوێ
لەلایەکیشەوە حەز ناکەم بڕۆم کەمێک هێواشم کردەوە هەرکە گەشتمە ئەوێ و بە بەخێرای ڕۆشتمە وانەی فەڕەنسیەکەوە لەدەرگامدا

تەیسیۆن: وەرە ژوورەوە

سەرم داخستو بەرەو دواوەوە ڕۆشتم دوو کورسی چۆڵ هەبوو ڕۆشتم و لەسەری دانیشتم هەرزوو ئەوانەی دواوەوە دەستیان کرد بە چپە چپ بە ڕوونی ناوی جیمین دەبیسترا لە چرپەکانیاندا سەرم بەرز کردەوە سەیری پێشەوەم کرد جین و تێیهۆنگ لە پێشەوەن وە جیمینیش وەک هەموو جارێک لەو شوێنەیە کە لێی دائەنیشێت سەرم دانەواندەوە ، جیمین ڕاستی کرد من گێلم و هیچ کەسێک منی ناوێ کەواتە سوودی چییە من هاتوومەتەوە؟ نە گوێ دەگرم بەو چرپە چرپانە دڵم دەگووشرێ دەستێک بەر دەستم کەوت سەرم بە خێرای بەرز کردەوە تێیهۆنگم بینی بزەیەکی شیرین لەسەر ڕووخساریەتی و بەتەواوی دەستی خزاندە نێو دەستمەوە سەیری ڕووخساریم دەکرد هەستەکەم فرمێسکەکانم خیانەتم لێدەکەنو دەکەونە خوارەوە

:دەتوانم کەمێک بڕۆمە دەرەوە؟

تەیسیۆن: بڕۆ ، جوولیا هەموو شتێک باشە؟ دوێنێ نەهاتیتەوە

: کەمێک نەخۆش بووم

ڕۆشتمه دەرەوەی وانەکە و بەرەو باخچەی دواوەوە ڕۆشتم ئەم شوێنەی کە ئێمە وانەی تێدا دەخوێنین بینایەکی بەرزە پشتەوەی باخچەیەکی گەورەیە زۆربەی جار بۆ ئاهەنگ گێڕانی تەواو بوون لێرە دەبن یان بۆ هەر شتێکی تر
لەناو گیایەکەدا دانیشتم و چاوەکانم داخست و پڕ بە دەنگم دەگریام ئەوەی ئێستە دەمەوێ تەنها دووربوونە لە هەموو خەڵکێک بۆ ماوەیەکی درێژ کاتێکە دەرکەوتمەوە هیچ کەسێک منی بیر نەمابێ چاوەکانم کردەوەو فرمێسکەکانم سڕی و هەستامە سەر پێ دەچم کتێبەکانم دەهێنمە دەرەوەو بەرەو ماڵەوە ڕێدەکەوم هەرگیز نایەمەوە بۆ ئێرە ئاوڕم دایەوە تێیهۆنگ وەستاوە بە نزیکەی شۆک بووم و شەرمدەکەم ئەو تەواوی کاتەکە منی بینی کە دەگریم؟ وام دەرخست کە هیچ ڕووینەدابێ و بەلایدا ڕۆشتم بەڵام ئەو باڵی گرتمو ڕایکشامە نێو باوەشیەوەو لە ئامێزی گرتم کە سەرم بەر سینگی کەوتبوو من زۆر شۆک بوو لەوکاتەدا هیچ وشەیەکم بۆ نەدەوترا بۆ ساتێک بێدەنگ بووین بەڵام ئەو هەر زوو بێدەنگیەکەی پچڕاند

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now