بەشی ١٧

479 88 28
                                    

Julia poᏉ

لەسەر جێگەی نووستنەکەم پاڵکەوتووم سەیری سەقفەکە دەکەم ، ڕووداوەکان وەک میمۆریەک لە مێشکمدا دەخولێتەوە
فرمێسکەکانم دێنە خوارەوە ، کاتێکە تێهیۆنگ دەڕوات بۆ گەشتی کار بێزار دەبم هەمیشە حەز دەکەم لەماڵەوە بێت ، کاتێکە لە گەشتی کار نییە و دێتەوە بۆ ماڵەوە و ئازاری دەروونیم دەدات ،بەبێ ئاگای خۆم چاوەکانم داخرا
حەفتەیەک ڕۆشتووە و نەچوومەتە دەرەوە هەمیشە لەماڵەوە بووم ، پێم باشتر بووە هەمیشە دووربم لە خەڵک لەدوای ئەو ڕووداوەوه ،هیچ کەسێک نییە لە باوەشم بکات ، بیرمە ئەو بوو لە باوەشی کردم و وتی بەدڵی خۆت بگری ، دیسانەوە زەنگی موبایلەکەم لێیدایەوە سەیرم کرد جینە لە ماوەی ئەم حەفتەیەدا هەموو ڕۆژێک تەلەفوون دەکەن دەڵێن بابچینە دەرەوە ، من ڕاهاتبووم هەموو ڕۆژێک بچمە دەرەوە لەگەڵ ئەوان ، ڕۆشتمه گەرماو بانۆکەم پڕ لە ئاو کرد و ڕۆشتمە ناوی خۆم نقووم کرد لە ژێر ئاوەکەدا دووبارە هەست بە ئاسوودەی دەکەم لە ژێر ئاودا ، بیری دایکم دەکەم بیری پێکهاپەکەی جاران دەکەم تەنها شوێنی چونە دەرەوەمان باخچەکە بوو بیری ئەو ئیشە گەمژانانە دەکەم کەلەگەڵ پێکهاپ دەمان کرد و دایکم دەیکێشا بە پشتمدا ، سەرم هەڵبڕی بەقورسی هەناسەم بۆ دەدرا ، ئەمڕۆ دەچمە دەرەوە بۆلای ئەوان بیریان دەکەم

*** *** ***

:سڵاو ، سەرەتا بێ وتنی هیچ وشەیەک ، ئەم حەفتەیە تاقەتی چوونەدەرەوەم نەبوو بەڵام ئەمڕۆ زۆرم بیرکردن بۆیە هاتمە دەرەوە بۆلاتان

پێکهاپ: دابنیشە
بە سوکی ئەو قسەیەی کرد و ڕایکێشام لەسەر کورسیەکە داینام

پێکهاپوو جین هەردووکیان ڕۆژنامەیەکیان بەدەستەوە بوو لەگەڵ چاویلکەیەکی ڕەش لە چاویاندا

:چیبووە؟

پێکهاپ: هۆسۆک لە ژواندایە سەیری دواوە بکە

ئاوڕم دایەوه کچێکی جوانی کۆری لەگەڵدایەو دەستی لەناو دەستیدایە و قسە بۆ یەکتر دەکەنوو پێدەکەنن، بەڵام بۆچی ئەمان بەو شێوەیە خۆیان گۆڕیوە؟

:ئەم جلو چاویلکانە چییە؟

پێکهاپ: بۆ ئەوەی نەزانێ ئێمە لەگەڵ هۆسۆکین و چاودێریان دەکەین

:هۆسۆک دەزانێ ئێوە لێرەن؟

جین: ئهم

:گەمژانه
(بەتووڕییەوە)

:ئەوە بۆ حاڵەتێک دەبێ کە هۆسۆک نەزانێ ئێوە لێرەن

جین: ئۆو

جین چاویلکەکەی داناو دەستی کرد بە پێکەنین ، پێکهاپیش بە هەمان شێوە ، ئاییی گەمژەکان پێکەنینم دێت پێیان

*** *** ***

دوێنێ هۆسۆک دوای قسە کردنیان خۆشەویستەکەی پێناساندین کچێکی باش دیارە ، لەسەر قەنەفەکان دانیشتبووم لە تەلەفیزیۆنەکەم دەڕوانی لەدەرگا درا

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now