بەشی ٤٩

543 84 48
                                    

هەموو قسەکانی بە شێوازێکی هێواش دەیوت بۆ ئەوەی ئەوانەی چواردەورمان ئاگایان لێنەبێ

دوای تەواو بوونی قسەکانی جۆن ، دەستی گرتم و بەڕێ کەوتین بۆ بەشی سەماکە وەک ئەوەی ئەو وتی ، هەمووان بە شێوازی بازنەی بووین ، بەڵام بوەستە یۆنهوا چی ئەکات لێرە؟ ، کەمەری گرتم منی نزیک کردەوە لە خۆم سەرم هەڵبڕی ئەویش بە چاوە تاریکەکانی سەیری دەکردم ، خۆزگە دەتزانی من چەنێک ئاشقی تۆم ، دەستم لەسەر شانی دانا ، پاشان میوزیکەکه بە هێمنی لێیدەدا ، سی چرکەی برد ، تێهیۆنگ منی سوڕاند لەلایەن پیاوێکەوە گیراماوە ، ئەویش جۆنی بوو ، ئاوڕم دایەوە بۆ تێهیۆنگ ، کە یۆنهوای گرتووە بەیەکەوە خەندە بۆ یەک دەکەن ، چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون ، بەڵام نامجوون هەردووکمانی برد بۆ دەستە چەپی تێهیۆنگ ، تێگەشتم لێی ئەو دەیەوێ دیسانەوە بڕۆمەوە بۆلای تێهیۆنگ ، بڕوا ناکەم نامجوون ڕیزەکە تێکدا بۆ ئەوەی من دووبارە بڕۆمەوە نێو باوەشی تێهیۆنگ ، سەرم هەڵبڕی خەندەم بۆ نامجوون کرد ، ئەویش چاوێکی دەگرت وتی

نامجوون: بەم شێوەیە تۆ دەگەیت بە تێهیۆنگ منیش زووتر دێڵییە دێتەوە نێو باوەشم

:سوپاس

لەدوای وتنی قسەکەم دیسانەوە سوڕێندرامەوە کەوتمە نێو باوەشی تێهیۆنگ ، کاتێک منی بینی ڕووخسارێکی بێزاری نیشاندام ، هەستم بە شکانی دڵم کرد ، هەستم بە کەم بوونی خۆم کرد ، ئەمجارە بۆشیەکی زۆر لەنێوانماندا بوو ، هەرکەسێکی دیکە بێت دەیتوانی خۆی بکات بە نێوانمان ، خەریکه فرمێسکەکانم ڕێچکە دەگرن بۆ خوارەوە ، نامجوون بۆ شپرزیەوە لە تێهیۆنگی دەڕوانی پێم وابێ هەست بە تاوان دەکا کە وای کرد

کێشەکە تۆ نیت جۆنی ، هەمووی خەتایی ساویلکەی خۆمە ، دوای ئەو هەموو شتە لێیخۆش دەبم وەک گەمژەیەکو خۆشم دەوێ ، هەرکەسێکی تر بێت ئەو هەموو چەنسە نادا بەکەسێک ، من پارەو سامانم ناوێ تەنها خۆشەویستیم لە تۆ دەوێ ، دووبارە منی سوڕاندەوە

من ڕاکێشرام لەلایەن کەسێکەوە بۆ ناوەڕاست ، سەرم هەڵبڕی ، ئەوە جۆن بوو ، لەناوەڕاستی بازنەکەداین ، گڵۆپێکی سپی بۆ ئێمە داگیرسێندرا  ، ئەوانی تری تاریک کرد ، هەمووان بەشۆکەوە لێیان دەڕوانیم ، جگەلە هەندێک کەس کە بە تووڕەییەوە لێم دەڕوانن وەک بەغیلی بردن ، ئایا ئەمە چانسێک نییە بۆمن؟ یۆنهوا لە هەمووان زیاتر توڕە بوو ، بزەیەکی لارم کرد ، دەستمان کرد بە سەما کردن بە هێمنی ، لەوانی دیکەم ڕوانی وەک تێهیۆنگ کە شۆک بووبوو ، دێڵییە و جۆنیش بەهەمان شێوە بوون ، پڵنگی سوورو بە توڕەیەکی ناشرینەوە لەمنی دەڕوانی ، ئاوڕم دایەوە بۆ پشتی پڵنگی سوور ، جەنگکووکم بینی پەرداغێک شەرابی زەردی پێیە و شانی لەسەر مێزەکەی داناوە ، بزەیەکی لاری بۆکردم و پەرداغەکەی بەرز کردەوە و چاوێکی داگرت ، منیش چاوێکم داگرت و ڕووم سوڕاند بۆ جۆن ، هەموو سەرنجەکان لەسەر منن ، کۆکۆرۆگیم بینی لەسەر کورسیە شەهانەیەکە دانیشتبوو ، خەندەیەکی بۆ کردم منیش بۆم کردەوە ، بەو شێوەیە بەردەوام بووین ، دووبارە لە پڵنگی سوورم ڕوانیەوە بزەیەکی لارم بۆ کرد ، ئەویش لە تووڕەیدا ڕووی سووڕاندو ڕۆشت ، هاوسەرەکەیشی بەدوایدا ڕۆشت ، سەماکە کۆتایی پێهات ، خەڵکەکەی دیکە هاتنە ناوەوە ، جۆن لە باوەشی گرتم ، قێزم لەخۆم دەبێتەوە ، لەدوای زانینی کارە چەپەڵەکانت

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now