بەشی ٣٢

453 81 50
                                    


Julia pov




جەنگکووک: ئا جین و هۆسۆک لێرەوە
دەستی بەرز کردەوە بۆ ئەوەی ئەوان ئەو ببینن

جین دەستی کرد بە قاقای پێکەنین بەدەنگی بەرز هاواری کرد

جین: بەڕاستی خۆت بەهەر شێوەیەک بابدەی من هەر قۆزترم

بەڕێز جیۆن لە دانسکردن وەستاو ئاوڕی دایەوە بۆ جین کە بەڕێوە بوو بەرەو ئێمەوە لەگەڵ هۆسۆک


بەڕێز جیۆن: بگەیتە تەمەنی من ، ناشرین دەبیو من قۆزترم

جینو هۆسۆک گەیشتن و هۆسۆک سڵاوی کرد



جین: خۆت زۆر بە قۆز دەزانی ، ئاهــ دانی پێدا دەنێم ئێستە ژن حەزت پێدەکا

بەڕێز جیۆن: ئێستەش بە قۆزترین پیاو دادەنێرم لە تەواوی کۆریا کە تەمەنێکی زۆری هەیە


جین: بەڵام ئەوە باش بزانە کە قۆزی من دەدا بەلای قۆزی تۆیەوە

جەنگکووک: ئەم بابەتە بوەستێنن ئەوەی قۆز بێت لێرە مامە جەیهونە
(وەک گاڵتەپێکردنێک)

جەیهون: بێتەربێت ڕووخساری من کێشە لەکوێیدایە؟
(بەبێزاریەوە)

سەیری دایکمم کرد وەک بڵێی ئایا بەڕاستیانە شەڕ لەسەر ئەوەدەکەن کێ قۆزترینە بەڵام دایکم پێکەنینی دەهات بەمان


بەڕێز جیۆن: دەی مۆسیقاکان هەڵکەن و دانس بکەین کاتی دانیشتنوو دوورگرتن کۆتایی هات


جین: دەی وەرە بزانە کێ باشترین دانس دەکا

ڕووی لە بەڕێز جیۆن کردو ئەو قسەیە کرد بەڵام من خۆم خستە پێشەوەو دەستی جەنگکووکم ڕاکێشا

:ئێمه باشترین سەماکەری ئێرە دەبین ، بۆیە با مۆسیقای سەما لێبدەین




ڕامکێشا بۆ ناوەڕاست و ئەوانی تریش هاتن بۆ ئەوێ ، جەنگکووک کەمەری گرتم و بە دەستێکی دەستی منی دەگرت منیش دەستەکەی ترم خستە سەر شانی ، دەستمان بە سەما کرد ، بەڵام ئەو هەستی بە ترسێک دەکرد کە بەجوانی بە ڕووخساریەوە دیاربوو ، بەڵام واخۆی نیشاندەدا وەک بڵێی هەموو شتێک باشە ، دایکم و بەڕێز جەیهونم بینی کە سەما دەکەن و بەخۆشەویستیەوە لەیەک دەڕوانن ، جەنگکووک کەمێک دوورکەوتەوە


جەنگکووک: ئێستە دێمەوە

ئەو ڕۆشت و جین هات بۆ بەردەمم

جین: وەرە بۆ لای ئێمە

بەدوای جیندا ڕۆشتم ، بینیم پێکهاپیش هاتووە بۆ ئێرە ،لەسەر کورسیەک دانیشتووە لەگەڵ هۆسۆک منیش ڕۆشتمە پاڵی دانیشتم ئەو لە خەیاڵێکی قوڵدایە ، ئەو ئاگای لەوە نەبوو کەمن لەوێم ، دەبێ چیبووبێ بەو شێوەیە لە خەیاڵێکی قوڵدایە

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now