بەشی ٣٨

569 83 138
                                    

دەنگی بەرزکەرەوەکەهات و بەرەو بەرزکەرەوە ڕۆشت و چوو ناویەوە دەرگاکە داخرا ، ئاهێکی بێزارم هەڵکێشا هێشتا زانیاریەکانم نیوەی ماوە بینووسم ، چاپ کردنەکانیشیان لەولاوە بوەستێ ، هەستامەوە بەرەو ژوورەکەی ئەو بۆ پاک کردنەوەی ، ژوورەوەم بینی شۆک بووم ،بۆچی هێندەبە شپرزی جێی هێشتووە؟! خۆم کاتم زۆر کەمە کاتژمێرێکم ماوە لێره بەنیازبووم کاتژمێر نۆ بڕۆمەوە بەڵام ئێستە بەهۆی شپرزەی تێهیۆنگەوە بووبە کاتژمێر ده ، دەستم کرد بە پاک کردنەوەی ژوورەکە پاش تەواو بوونم هاتمە دەرەوەو دەرگاکەم قوفڵ کرد ، دەستم کرد بە نووسینی زانیاریەکان لەسەر کۆمپانیاکەیان ئاهــ دڵنیام ڕاتی ئەکاتەوە و یەکێکیان هەردەبێ هەڵبژێرێ بۆچی دەبێ ئاوا ماندوو ببم ،کاتژمێر بووبە دەی شەو ، باوێشکێکمدا ، هێشتا تەواو نەبووم بەڵام خۆشبەختانە تەنها ئەوەی ماوە چاپیان بکەم ، شتەکانم کۆکردەوە و بە بەرزکەرەوەکە چوومە خوارەوە ، کەمێک تاریک بوو ، بەخێرای ڕۆشتمە دەرەوە نامەوێ لەم بینا گەورە ترسناکەیا بمێنمەوە ، دەرگای سەیارەکەم کردەوەو ڕۆشتمە ناوی هەناسەدانی خۆمم ڕێک کردەوە ، لەدوای ئەو سیخوڕەوە ، ترسێکی زۆر دایگرتووم ، سەرم هەژاند لە بێزاریدا و سەیارەکەم ئیش پێکردوو گەڕامەوە ماڵەوە

*** *** ***

چوومه ژوورەوە ماڵەوە بێدەنگ بوو ، چوومە ژوورەکەی خۆمەوە بە جلی کارەکەمەوە خۆمهەڵدا سەر جێگەی نووستنەکەم ، تەنها کەمێک پشوو ئەدەم پاشان خۆم دەگۆڕم

بەهۆی دەنگی مۆبایلەکەمەوە خەبەر بوویەوە ، لە چواردەوری خۆمم ڕوانی ئاهـــ بەجلی کارەکەمەوە خەوم لێکەوتووە ، بەخێرای هەستامەوە کە بیرم کەوتەوە ئەبێ ئەوانە چاپ بکەم
چوومە گەرماوەکەم و ڕووخسارم شوشت ، هاتمە دەرەوە ، قاتەکەی دوێنێ پێوەی ئاسودەتر بووم هەتا تەنوورەکان بۆیە دووبارە قاتێکم هەڵبژارد لە هەمان شێوە بەڵام کەمێک یەخەکەی جیاوازتربوو لەو وە ڕەنگی قاتەکەش جەرگی بوو ،قژم خستە پشتەوەم و بە کراوەی جێمهێشت ، ماسکارەیەکم کردو لەماعێکم کرد ، پێڵاوێکی سپیم لە پێکرد ، جانتایەکی سپیشم هەڵگرتو شتەکانم کردە ناویەوە ، ڕۆشتم بۆ خوارەوە ، بۆنی خواردن دەکەم ، کاتژمێر شەشە چۆن خاتوون لیتا هاتووە بۆ ئێرە؟ ، ڕۆشتمە خوارەوە لە پشتەوە ناسیمەوە ئەوە خاتوون لیتایە

:بەیانیت باش

لیتا:بۆتۆ باشتر

:چۆن هێندە زوو هاتووی؟
(بەدڵخۆشیەوە)

لیتا: لەبەر تۆ ، چونکە بەیانیانیان زوو دەڕۆی بە سکی برسیەوە ، ئەوەش بۆ خاتوونێکی زیرەکی تۆ ، هێواش دەکاتەوە لەکار کردن

:ئاهــ من هەر خۆم خاو کاردەکەم ، دەبوو ئێستە زانیاریم لەسەر دوو کۆمپانیا هەبێت نەک دانەیەک

لیتا: وەرە نانەکەت بخۆ ، وەکوو جاری پێشوو مەبە بەڕاکردن دەچووی بۆ لای سەیارەکەت

:لیۆنە لە کوێیە؟ بۆ نایبینم؟

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now