بەشی ٥٥

507 89 54
                                    

Julia's pov

هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی دووباره بڕە پارەکەم نارد بۆ ئەو ژمارەیە دەبێ پێش کریسماس ئەو پڕۆژەیە تەواو بکەم و لە کریسماس بەدیاری بیدەم بە تێهیۆنگ ، دڵنیام دڵخۆش دەبێ

گەڕامەوە بۆ ژوورەکەی جۆن ، بینیم خۆی دەپێچێتەوە ، چونکه دەرگاکەی بەکرابوویەوە

:من دەمەوێ هەموو زانیاریەک لەسەر ئەو مەیخانەنانەم پێ بدەی

جۆن کەمێک سەیری کردم ، پاشان ڕۆشت بۆ گەڕان بەدوایاندا ، دوای کەمێک فایلێکی ڕەنگ سەوزی بۆ هێنام ، هەڵمگرت و لەگەڵ خۆم بردم و دوای سوپاس کردنی

                    ***                 ***              ***

لەناو پاڕکینگ خەریکی خوێندنەوەی زەویەکانم ، کە چەند مەتر دەبن ، یان چەنێک بەرزن ، کات وەک هەموو جارێک زوو دەڕوات ، دوای بیرکردنەوەیەکی زۆر یەکێک لە گەورەترین زەویەکانم هەڵبژارد ، کە چل مەتر دەبوو ، ئاهێکی بێزاریم هەڵکێشا ، دەتوانم چی درووست بکەم ؟ چێشتخانە نەخێر جین گەورەترین چێشتخانەی هەیە ، و چەند چێشتخانەیەکی بەناوبانگیش هەن ، دروومان؟ نەخێر ئەوەش هیچ باش نییە ، شارۆچکەکەی ئێمە ، بەزۆری بازرگانن یان خاوەن کۆمپانیان ، ئەوەش هیچ باش نییە وە پارەیەکی کەمیشم دەست دەکەوێ ، سەرم لە بێزاریدا هەژاند ، بوگاتیەکەم ئیش پێ کرد ، سەیارەکەم لە پاڕکینگ هێنایە دەرەوە ، چی دابنێم لەجێی ئەو زەویە ، دەمەوێ بڕۆم بۆ سەیرکردنی زەویەکە ، بۆ ئەوەی بزانم چی باشه لە جێی دانێم ، بەڵام بەم جلانەوە نا ، دەبوو خۆم بگوڕم ئاهــ لە گەمژەیی من ، گەشتمە ماڵەوە سەیارەکەم بە کراوەی لەبەردەم دەرگاکە ڕاگرت ، ڕامدەکرد ، بۆ ژوورەوە ، چوومە ژوورەوە ، بینیم تێهیۆنگ لەسەر قەنەفەکە ڕاکشاوە سەیری فیلم دەکا ، نزیک بوومە لە چێشتخانە لیۆنە گەنمەشامی ئاماده دەکات ، ئاهــ لیۆنەی داماو دڵنیام تێهیۆنگ پێی وتووە ، گوێم پێ نەدا ، بە ڕاکردن چوومە سەرەوە ، قاتێکی قاوەی کاڵم لەبەر کرد ، قژم وەک خۆی جێهێشت و پێڵاوێکی پاژنە بەرزی قاوەی کاڵم لە پێ کرد ، دووبارە بە ڕاکردن دەهاتمە خوارەوە ، لە ژووری دانیشتنەکە وەستام کێشام بە ناوچاومدا ، دەرەوە زۆر ساردە من پێویستم بە چاکەتێکی گەرمه ، بینیم تێهیۆنگ سەیرم دەکا ، ئاهــ دەنگی ئەو زلەیە بەرز بوو کە کێشام بە ناو چاومدا

:لیۆنە

لیۆنە دیار نەبوو بێت ، ئەو گەنمەشامی بۆ تێهیۆنگ ئامادە دەکا ، ئەگەر بە جێی بێڵێ دەسووتێ ، ئاهێکی بێزاریم هەڵکێشا ، بەتوندی قاچم لە عەرزەکە دەداو دەچوومە سەرەوە بۆ هێنانی چاکەتەکەم ، چاکەتێکی ڕەنگ قاوەی تۆخم لەبەر کرد کە هەتا خوار ئەژنۆکانم درێژ بوو ، خێرا چوومە خوارەوە ، بەڕاکردن چوومە دەرەوە ، خێرا چوومە ناو سەیارەکەم ، بە GPS مەیخانەکەم دۆزیەوە ، گەشتمە ئەوێ ، ئەم مەیخانە گەورەیە چییە؟ ئەسڵەن بۆچی پێوویست دەکا هێندە گەورە بێ؟ ، ئاهێکی بێزاریم هەڵکێشاو سەیارەکەم پاڕکینگ کرد لە نزیک مەیخانەکە

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now