بەشی ١٤

472 73 8
                                    

Julia pov

دەرگاکەم کردەوە تیشێرتێکی نیلی لەبەردابوو کە کەمێکی قۆڵی تیشێرتەکەی چەماندبوویەوە و سێچارەکێکی بێجی لە پێدابوو کە دوو گیرفان لە ئەژنۆکانیدا هەبوو قژە ڕەشە شەپۆلیەکەی و چاوە ڕەشەکانی ئەتخاتە ناو دنیای خەیاڵەوە بەهەزاران ساڵ لەناو خەیاڵدا بیت هەرگیز بێزار نابیت لێی، خۆم کۆکردەوە

:سڵاو، بەخێر بێیتەوە

تێهیۆنگ: سپاس
بەساردی ڕۆشت بەلامدا و بە پلیکانەکاندا ڕۆشتە سەرەوە

لیتا: تێهیۆنگ بووەستە
(بەتووڕەیەوە)

تێهیۆنگ: گەرماوێک دەکەم و دواتر دێمە خوارەوە

لەسەر قەنەفەکان دانیشتم لە چاوەڕ وانیدا گوێم لە دەنگی دەرگا بوو ڕۆشتم کردمەوە پیاوێکی بەتەمەن بەڵام دانی پێدا ئەنێم ڕووخسارێکی جوانی هەبوو بەو تەمەنە پیرەوە ،و باڵایەکی بەرز و لە دوای ئەوەوە سونجینم بینی

سونجین: سڵاو جوولیا هەتا ئێستە لەوانەیە باوکمت نەبینیبێ ئەمه باوکمە

: سڵاو ئۆهــ بمبوورە وەرنە ژوورەوە

باپیری تێهیۆنگ لەکاتی هاتنە ژوورەوەیدا خەریکی داکەندنی پێڵاوەکانی بوو سونجین پێڵاوەکانی بە ئاسانی داکەند و ڕۆشتە ژوورەوە و باپیری تێهیۆنگ پێڵاوەکانی داکەند سەیری منی کرد بەرەو ڕووی ڕۆشتم باوەشم لێیدا پێم وابێ کەمێک شۆک بوو بەو ڕەفتارەم بەڵام لە باوەشی گرتمەوە

:بەڕێز جۆن زۆر حەزم دەکرد تۆ ببینم

جۆن: بە باپیرە بانگم بکە

ڕۆشتینە ژوورەوە هەستم کرد کەسایەتیەکی بێدەنگی هەیە و کەمێک سامناک بەڵام دڵێکی گەورەو زیرەکیەکی لە ڕادەبەدەر لەسەر قەنەفەکە دانیشتوو پشتی حەساندەوە پێوەی منیش لە نزیک سونجین دانیشتم

سونجین: جولیا گەشتەکەتان چۆن بەڕێوە برد؟

:ناوازە بوو

باپیرە: تێهیۆنگ لە کوێیە

:کەمێک پێش ئێستە ڕۆشت بۆ گەرماو

دەنگی پێهات کە تێهیۆنگ لەسەر پلیکانەکان دەهاتە خوارەوە خەندەیەکی شیرینی لەسەر لێوی بوو بەرەو ڕووی ئێمە هات،
پاشان لە پاڵ من دانیشتو دەستی خزاندە نێو دەستم کەمێک شۆک بووم بەو ڕەفتارەی دڵم لەسەر هەزار لێدەدا و ئەو کەمێک پێش ئێستە وەک بڵێی خزمەت کارێک بم لێرە بەو شێوەیە قسەی لەگەڵم دەکرد بەڵام ئێستە وەکوو هاوسەرێکی دڵسۆز وایە سەر لەم کوڕە دەرناکەم دوای قسە کردنێکی زۆر و باس کردنی هەندێک ڕووداوی درۆ لەکاتی گەشتەکەدا کە ڕوویان داوە شەوەکە کۆتایی پێهات باپیرە ئەکرێ بڵێم زۆری لەبەر ئەوە هاتبوو کە ئاهەنگێکی گەورە سازدەکرێت و ناوی ئەو کۆمپانیایانە دێنن کە دەبنە پلەی یەکەم بۆیە منی بانگهێشت کرد کە ئەمە یەکەمجار دەبێ دەردەکەوم لە میدیاکان و وەک هاوسەری تێهیۆنگ دەناسرێم ، ڕۆشتن بۆ ماڵئاوای کردن لە باپیرە هەرکە دوورکەوتنەوە دەستی بەردام و ئاهێکی ئاسودەی هەڵکێشا و بەرەو ژوورەوە ڕۆشت و منی بەتەنها جێهێشت وەک هەموو جارێک ، بەرگەم نەگرت شوێنی کەوتم بۆ ژووری دانیشتنەکە ویستی لەسەر قەنەفەکە دابنیشێت

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now