بەشی ١٨

453 80 21
                                    

Julia pov


پاڵم پێوە نا و چاوم کردەوە لەسەر زەویە و تێهیۆنگ لە پاڵ مندایەو بە تووڕەییەوە لەو کوڕە دەڕوانێ ، ڕووخساری بەرز کردەوە ئەو کوڕە خوارەوەی لێوی سور بوو بە خوێن ، کاتێکە من پاڵێم پێوە ناوە تێهیۆنگ مستێکی لێداوە

تێهیۆنگ: جوونگکووکی نەفرەتی
(بە تووڕییەوە)

تێهیۆنگ ڕۆشتەوە بۆی جوونگکووک هەستایە سەر پێ ، تێهیۆنگ قەمیسی جلەکەی جوونگکووکی گرت ، بۆکسێکی لێدا ، ئەکرێ بڵێم بەهۆی کەمی ڕۆشنای و دەنگی بەرزی مۆسیقاکە کەم کەس ئاگای لێبوو ،، تێهیۆنگ دووبارە لە جوونگکووکی دایەوەو جوونگکووک کەوت بە عەرزدا تێهیۆنگ ویستی دووبارە لێی بدا ڕۆشتمە بەردەمی

:بووەستە
(بەهاوارەوە)

تێهیۆنگ: دووربکەوە

:کەواتە من بەیەکێک لە بووکەڵەکانت دائەنێی؟
چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون ، چونکە وەک ئەوەبوو کە جوونگکووک وتی کاتێکە بوکەڵەیەکی فڕێ دەدا و جوونگکووک هەڵی دەگرتەوە ، لە جوونگکووکی دەدا

تێهیۆنگ کەمێک وەستا و سەیری کردم

تێهیۆنگ: ئەو قسەی بۆ کردی؟

:پێم بڵێ؟
(بەتووڕەییەوە)

تێهیۆنگ: نەخێر

: ئەی کەواتە بۆ کاتێک هاتین بۆ ئێرە فڕێتدام یان پێشتر لەماڵەوە لە کاتی هاوسەرگیریەکەمان ، بەڵام ئێستە جوونگکووک لەگەڵم بوو ، هاتیتەوە بۆ هەڵگرتنەوەی من یان هەڵگرتنەوەی یاریەکەت

ڕۆشتم دەستم درێژ کرد بۆ بەرز کردنەوەی جوونگکووک ،
جوونگکووک پێدەکەنی بە تێهیۆنگ و چاوێکی لێداگرت ، تێهیۆنگ هێندەی تر توڕە بوو کلێنسێکم بەکار هێنا بۆ سڕینەوەی بەشی خوارەوەی لێوی

جوونگکووک: باپیرە ناشەرعیە قۆزەکەمم

گوێم لە دەنگی پێکەنینی باپیرە بوو
ئاوڕم دایەوە باپیرە جۆن لێرەیە ، ڕۆشتم لە ئامێزم گرت

جوونگکووک: باپیرە ئێرە کچی زۆر باشی لێیە بۆتۆ

باپیرە دەستی کرد بە پێکەنین

جۆن: جوونگکووک تەمەنی من زۆرە ، باوکت لێرەیە؟

جوونگکووک : لەم نزیکانەیە

جۆن سەیری تێهیۆنگی کرد

جۆن :بۆچی بەو شێوەیە توڕەی؟

جوونگکووک: دووبارە وەکوو منداڵ لەمنی دا

جۆن ڕووخساری بەتەواوی گۆڕا جوونگکووک کەمێک شۆک بوو

جۆن: ئەمشەو جولیا تۆ ناوەکان دەخوێنیتەوە ، ئەمە وەک سزایەک بێت بۆو تێهیۆنگ

جۆن ڕۆشتوو تێهیۆنگ بەدوایدا ڕۆشت

جوونگکووک: ئەمە یەکەم جارە جۆن سزای تێهیۆنگ بدا لەسەر من ، دڵنیام دەیەوێ ڕەفتاری منداڵەنەکەی تەرک بدا پێی ئەینا هەرگیز ، ئەو پیرەپیاوە لەسەر من ناکاتەوە

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now