بەشی ٦٩

591 108 89
                                    

Min ho's pov

هەمووان لەدەوری گۆڕەکەی جەنگکووک کۆبووبووینەوە ، جولیا زیاتر لە هەمووان دەگریا ، دوای ئەوەی هۆشی هاتەوە هیچ وشەیەکی نەوتووە تەنها دەڕوانێ و دەگریەت ، جولیاو جەنگکووک لەماوەیەکی کەمدا هاوڕێیەتیەکی بەهێزیان هەبوو ، پێم سەیرە کە باوکی جەنگکووک دەگریەت ، چونکە هەمیشە لێی دەدا ، بەڕێز جۆنیش بەهەمان شێوە وەستاوە و بە بێدەنگی ، هەندێک جار دەرەکەوێ کە دەگری بەڵام خێرا فرمێسکەکانی دەسڕێ بۆ ئەوەی کەس نەیبینێ ، ڕۆشتمە پێشەوە ، جولیا لەبەردەم گۆڕەکەی جەنگکووک دانیشتووە بە بێدەنگی ، خۆم خستە ئاستی ئەوەوە ، بە هێمنی ئاوڕی دایەوە بۆم سەری خستە ناو شانم ، دەستی کرد بە گریان ، دەستم بەسەریدا دەهێنا بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە ، بەرگە ناگرم بەم شێوەیە بیبینم کچەکەم دەگریەت ، بێ ئەوەی خۆم هەستی پێبکەم ڕوومەتەکانم تەڕ بوون ، دوای کەمێک سەری بەرز کردەوە ، بە هێمنی لە چواردەوری ڕووانی چاوی کەوتە سەر تێهیۆنگ

تێهیۆنگ لە زەوییەکەی دەڕوانی ، نازانم چی ڕوویداوە بەڵام سەیکردنی جولیا بۆ تێهیۆنگ هیچ لە باش ناچێ ، هەمووان گوڵەکانیان دانا ، پاشان دوور کەوتنەوە ، ئەوەی مایەوە تەنها منوو تێهیۆنگ و کچێک کە هاوڕێی منداڵی تێهیۆنگە لەگەڵ بەڕێز جۆنو هاوسەرەکەم و باوکی جۆنگکووک ، لەگەڵ زڕدایکی جۆنگکووک ، بەڕێز جۆن گوڵەکەی دانا و ئەویش ڕۆشت ، زڕدایکی جۆنگکووک دەمبینی ماوەیەکی زۆرە خۆی گرتووەو نەگری ، دەستی کرد بە گریانو ئەوانی جێهێشت ، باوکی جەنگکووک دەستی لەسەر شانی جولیا دا ، پاشان شتێکی چرپاند بە گوێیداو ڕۆشت ، لە تێهیۆنگم ڕووانی چونکە بەرەو ڕووی جولیا هات ، دەستی جولیا گرت ، جولیا بەتوندی دەستی ئەوی گرتوو بەتووڕەیەکی زۆرەوە هاواری کرد بەسەر تێهیۆنگدا شۆک بووم

جولیا: دوور کەوە لێم نەفرەتیی!
(بەتووڕەییەوە و هاوارەوە)

جولیا بە دەگمەن جنێو دەدا بە کەسی بەرامبەر کاتێک زۆر توڕەبێ ،یان کاتێک زۆر دڵشکاوبێت ، هەندێک جاریش جنێو نادا بەڵام ئەمەیانم زۆر لا سەیر بوو ، خێرا ڕۆشتم بەرەو ڕووی کچەکەم ، کە لەناخەوە بەرەو توانەوە دەچێ ویستم لەباوەشی بگرم ، بەڵام هاواری کرد و لەگەڵیشیدا دەگریا

جولیا: تەنها لێم دوور کەون ، نامەوێ هیچ کەسێکم لەگەڵ بێت ، دەمەوێ تەنها بم ، دەچن بۆ هەر دۆزەخێک بڕۆن تەنها دوور بکەونە لێم

پەشیمان بوومەوە چوومەوە دواوەوە بەڵام تێهیۆنگ لەجێی خۆیبوو تەنها سەیری دەکرد ، وەک بڵێی شۆک بووبێ بە ڕەفتاری جولیا ، جولیا بە تووڕەیەکی زۆرەوە سەری هەڵبڕی و لە تێهیۆنگی ڕوانی و وتی

:بڕۆ بۆ دۆزەخ پێم وتی لە پێش چاوم مەمێنە
(بەهاوارەوە)

سەری وەک بەڵێ جوڵاند بەرەو ڕووی من هات دەستم کرد بە هەنگاونان ، ئەو کچە هاوڕێیەی تێهیۆنگیش لە تەنیشتیەوە بوو

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now