بەشی ٢٩

431 72 30
                                    

سەرەتا زۆر زۆر داوای لێبوردن ئەکەم بۆ ئەوەی درەنگ پۆستم کرد ئینجا داوای لێبوردنێکی تریش بۆ ئەوەی چیرۆکەکە کەمێکیم بڵاو کردەوە ،ئەزانم چیرۆکنووسێکی خراپم بەس بەجدی ئەمڕۆ مەجالم نەبوو  ئینجا سبەی هەوڵدەم بەشێکی زۆری چیرۆکەکە بنووسم و هەندێک قسەش دەکەم لەبارەی ئەم چیرۆکەوە

ئاوڕم بۆ تێهیۆنگ دایەوە ئەویش لێیدەڕوانیم ئەکرێ بڵێم لەسەرەتایی قسەکانمەوە هەتا کۆتایی لێیدەڕوانیم ، بزەیەک گرتمی ، و ڕایکێشامە ناوی باوەشییەوە ، سەرم لەسەر سنگی حەساندەوە دەترسام گوێ بیستی دەنگی دڵم بێت کە وەک دەهۆڵ لێدەدات ، گوێم پێینەدا خۆم لە باوەشیدا نوقوم کرد ، لەوانەیە جارێکی تر بەدەگمەن ئەم باوەشە ڕووبداتەوە

                    ***               ***               ***

Julia pov



دوێنێ شەو ، لەگەڵ کۆکۆرۆگی بەتەواوی تێکەڵ بووم ژنێکی زۆر شیرینە بڕیار وایە ڕۆژێک بێت بۆ ماڵەکەمان ، وتی جاری پێشوو بەهۆی گەشتی کارەکەیەوە نەهات بۆ ماڵەکەی من لەگەڵ جۆندا ، بەڵام ژنەکەی تری جۆن هیچ قسەیەکی لەگەڵ نەدەکردم لەگەڵ پڵنگی سوور بوو  تەواوی دوێنێ شەو زوو زوو نیگایەکی ناشرینیان پیشانی منوو کۆکۆرۆگی دەدا ، پڵنگی سوور ناوی مۆلماتیە، کۆکۆرۆگی کوڕەکەی خۆی نیشاندام تەمەنی گەورەبوو بەڵام هیچ پێوەی دیار نەبوو ناوی شیبێ بوو ، وە شیبێ هاوسەرەکەی خۆی نیشاندام ناوی شیهیۆیە ، کۆکۆرۆگی تەنها ئەو کوڕەی هەبوو کە لەگەڵ هاوسەرەکەی کاری ئەکتەریان دەکرد ناوبانگێکی باشیان هەیە لە تۆکیۆ

جەنگکووک وشک وەستاوە لەبەردەمم دوای ئەوەی کە تەواوی شتەکانم بۆ باس کرد ڕوویاندابوو

جەنگکووک: هەر بەڕاستی ئەو گەمژەیە ببورە بڵێم پڵنگی سوورت وشک کرد ؟

:هەستەکەم کارێکی باشم نەکردبێ بەوە

جەنگکووک: دڵنیابە تێهیۆنگ شانازیت پێوە دەکات ، ئەو زۆر ڕەقی لە پڵنگی سوورە

پاڵی دایەوە و بەبێباکیانەوە قسەی دەکرد

:ئەم ناوە گەمژانەیە چییە لێیان ناوە ؟

جەنگکووک: پڵنگی سوور لەکاتی هێنانی بووکێکی تازە بۆ ناو ئەو خێزانە ، جلێکی هیندی سوور لەبەر دەکات لەگەڵ بینینی ئاسکەکه گازی لێدەگرێت ، بەڵام وەک دەرەکەوێ ئاسکەکە توانی لەدەستی هەڵبێ و سەرلێشاواوی بکات لە جێی خۆی

: ئەی بۆ زاوایەکی تازە؟

بەشێوەیەکی جدی ڕووخساری هێنایە پێشەوە ، بە دەستی هێمای کرد منیش ڕووخسارم بێنمە پێشەوە و ئەو کارەم کرد

جەنگکووک: ئەو زۆربەی جار لەگەڵ زاوا تازەکان دەخەوێت

سەرم بردە دواوەوە بە شۆکەوە لێم ڕوانی  ، خۆی بۆ نەگیرا بە قاقا دەستی کرد بە پێکەنین ئەوانەی چواردەورمان لە قاوەخانەکە سەیریان دەکردین

جەنگکووک: بە گاڵتە وەریبگرە

:ئەوە شتێک نییە وەک گاڵتە بەکاری بێنی
(بەبێزاریەوه)

جەنگکووک: بابڕۆین بۆ کردنی یاریەک

منوو جەنگکووک زۆربەی جار بەبێ ئەوان دەچینە دەرەوە ، ئەو کەسێکی متمانە پێکراوە لای من ، ئەو ڕاستە کاری هەیە بەڵام کاتیشی داناوە بۆ پشوو  وەرگرتن ڕۆژانە ، زۆربەی جار لە بەیانیاندا یان دوای نیوەڕوان ، کاتی پشووی کەمتر لە سێ کاتژمێر ، من زووتر پێم وت کاتێکە کاری نەبوو ئەو پەیوەندی بکات بۆ کات وەرگرتنی دەرەوە ، چونکە نابێ لەکاتی کار پەیوەندی پێوە بکەم ، زۆربەی جار ئەو کاری هەیە بەڵام ئەویش وەک جین دەڵێ کات بەسەربردن لەگەڵ هاوڕێکانی لە ئیشوو کار گرنگترە ، جینیش بەهەمان شێوە بە شەوانو بەیانیاندا کار دەکات بۆ ئەوەی دوای نیوەڕوان بتوانێ کۆببینەوە بەیەکەوە ، بەڵام جین وتی تێهیۆنگ زۆرتر گرنگی بەکار دەدات و خۆی لە خۆشیەکان بەدوور دەگرێت ، تێهیۆنگ بەشەو بە ڕۆژ کاردەکات

                     ***              ***           ***

جەنگکووک: جولیا بگەڕێوە بۆ زەوی

لەکاتی یاری تێنسی سەر مێزدا خەیاڵ بردبوومیەوە ، ئاخۆ تێهیۆنگ کەی دەگەڕێتەوە لە گەشتی کار ، دوێنێ شەو کاتی هاتنەوە بە لیتای وت دەچێت بۆ گەشتی کار

: ئاهــ بیری تێهیۆنگ دەکەم

***************************************

چێژی لێببینن💞

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now