بەشی ٦٣

490 89 159
                                    

Julia's pov




دەستم بەنەرمی برد بۆ قژی ، پاشان دەستم خستە نێو قژیەوە بەنەرمی یاریم پێدەکرد ، بینیم بزەیەکی کرد

                        ***          ***        ***

چاوەکانم کردەوە بەدەنگی موبایلەکەم ، کاتژمێر شەشی بەیانیە بەبێزاری هەستامەوە بەرەو گەرماو ڕێکەوتم ، دوای ئەنجامدانی ڕۆتینی بەیانی ، قاتێکی بێجی خەتی وردی قاوەی ئافرەتانەم لەبەر کرد بۆ کارەکەم ، پاشان پێڵاوێکی بێجی و لەدواوەوە قژم بە شلی بەست و جوانکاریەکی بچووکیش بۆ ڕووخسارم ، بەڕێ کەوتم بۆ خوارەوە پاش هەڵگرتنی جانتاکەم ، لیۆنە خواردنی بەیانی لەسەر مێزەکە دانابوو ، سەیری دەرەوەی دەکرد لە چێشتخانە

:لیۆنه

ڕاچڵەکی کاتێک بانگم کرد ، پێم وابێ لە بیرکردنەوەیەکی قوڵدا بێت

لیۆنە: خاتوون شتێکت دەوێ؟

خەندەیەکی شیرینی کرد دوای پرسیارەکەی ، ئاهــ خۆشم نازانم بۆچی بانگم کرد ، سەیری مێزەکەم کرد بۆ ئەوەی داوای شتێک بکەم

:شیرمان هەیە؟

لیۆنه: بەڵێ ئێسته بۆت دەهێنەم لەناو بەفرگرەکەیە

ڕۆشت شیرەکەی دەرهێنا لە بەفرگرەکە ، پاشان لەبەردەمی من داینا

:سوپاس
(بەخەندەیەکی شیرین)

خەندەی بۆ کردم ، تێهیۆنگ هاتە خوارەوە ، لیۆنەش ڕۆشت بۆ سەرەوه ، بۆ کۆکردنەوەی شتەکان ، تێهیۆنگ لەبەرامبەرم دانیشت ، بەبێدەنگی لە خواردنەکانی دەڕوانی پێم وابێ ئەمڕۆ هەمووان لە بیرکردنەوەیەکی قوڵدان ، سەری هەڵبڕیو سەیری منی کرد زۆر بەخێرای

تێهیۆنگ: جولیا پێویسته چی بکەم بۆ یۆنهوا؟

ویستم لە پەرداخە شیرەکەم بخۆمەوە ، بەڵام هەرزوو دەستم دانایەوه ، ئیشتیهای خواردنی نەهێشتم ، من هیچ ئارەزووی یارمەتی دانیم نییە ، کەمێک خۆپەرست دەرەکەوم بەڵام چ ئافرەتێک حەز دەکا ، یارمەتی هاوسەرەکەی بدا بۆ ئەوەی لەگەڵ کچێکی دیکەدا بێت؟ ، بەڵام جین ، جین لەبەر پێکهاپ وازی لە وویستنی پێکهاپ هێنا ، تەنها بۆ ئەوەی دڵخۆش بێت ، منیش دەبێ وەک ئەو بم ، ئەوە خۆشەویستی ڕاستەقینەی پێدەڵێن

: کەی دەتەوێت بانگی بکەی؟

هەرکه پرسیارەکەم کرد خەندەیەکی چوارگۆشەی کەوتە سەر ڕووخساری

تێهیۆنگ: دوای نیوەڕۆ

:ئەی کۆمپانیا؟

تێهیۆنگ: دوای نیوەڕۆ دەکەین بە پشوو

:زۆر دوا دەکەوین لەکار

تێهیۆنگ : شەو کاردەکەین لە جێگەی

سەرم بە بەڵێ جوڵاند ، ئەویش خەندەیەکی شیرینی دووبارە پێ بەخیشم ، هەستامەوە بەرەو دەرەوە ڕێکەوتم ، هەست بە شتێکی قورس دەکەم لەسەر دڵم ، دەمەوێ بگریم و ئەو شتە قورسەی سەر دڵم نەمێنێ ، بۆچی دەبێ بگریم لەکاتێکدا تێهیۆنگ دڵخۆش دەکەم ؟

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now