بەشی ٤٧

520 88 65
                                    

بیخوێننەوە

سەرەتا ئەبێ هەندێک شت بڵێم ، زۆر زۆر پەستم ، با بۆتان باس بکەم ، من زۆر زۆر ڕەقم لەو کەسانەیە کە شیپەرن و چیرۆکی گەی بڵاوە پێ ئەکەن ، ئەوانەشی کە پشتگیریان ئەکەن هەر هەمان حسابن لەپێش چاوم

جا دوێنێ نابەشەرێک لەچاتی تایبەت هات وتی ڕیکلامم بۆ بکە منیش وتم من ئەوەنە بەناوبانگ نیم بتوانم ڕیکلامت بۆ بکەم ، ئینجا من چیرۆکەکەی تۆم نەخوێندەتەوە چۆن لەخۆمەوە چیرۆکەکەی تۆ ڕیکلامی بۆ بکەم بێ ئەوەی بزانم خۆشە ، چونکە هەتا دڵنیا نەبم لە چێژی چیرۆکەکە لەخۆمەوە ناچم بڵێم بەو خەڵکە بڕۆن بیخوێننەوە ، ئیتر ئەویش چیرۆکەکەی بۆ ناردم ، بەرگی کەڤەرەکەیم بینی ڕێک تێک چووم ، سەرەتا بە قسەی خۆش پێم وت ئەو جۆرە چیرۆکانە بڵاوە پێمەکە وتی ئەوە کێشەی تۆ نییە ئەگەر ڕیکلام ئەکەی بۆم بکە نایکەی چاوت دەرهات ، من جوابم نەداوە پێم وت ئەو چیرۆکەی تۆ وەک بووختان وایە بۆ بیتیئێس ، خۆی تووڕە کرد ، وتی تۆ بەبۆنەی منەوە چیرۆکەکەت ڤیوی هەیە من بڵاوم پێکردوەو نازانم چیو چی هەنێ گ*ی تری خوارد جوابم نەدایەوە ئێستەش چاتەکانم لایە نەمسڕیوەتەوە سکرینیشم کردوون

جا ئێستەش هەرکەس چیرۆکی گەی بڵاوە پێ ئەکا ئەگەر بزانم بەبۆنەی تۆوە چیرۆکەکەم خوێنەری هەیە ، ئەوە بێمنەتم بڕۆ لایبە ، مەیخوێنەرەوە ئەو ڤیوەشم هەر نەویست ، من بەزۆر ناتهێنم چیرۆکی من بخوێنیتەوە ئەوەشی من بناسێ ، پرسیاری کردبێ لەسەر کۆتایی چیرۆکەکە ، بە ڕاستگۆیانە جوابم داوەتەوە ، چونکە هەندێک کەس حەزی بە چیرۆکی لەو شێوەیە نییە چ پێویست ئەکا بێم درۆی بۆ بکەم بۆ ئەوەی بێت بیخوێنێتەوە لە کۆتایشدا چێژ نەبینێ

ڕووی دەمم لەیەک کەس نییە ئەوە هەمووی بۆ ئەو کەسانەیە کە چیرۆکی گەی بڵاو ئەکەنەوە ، جا شتێکی تریش هەرکەسێ ڕیکلام یان شتێکم بۆ بکات بڵاوی بکاتەوە خۆم دەیبینمەوە ، هەتا ئێستە نەمبینی ئەو کەسە ڕیکلام بۆ بکات ، ئینجا ئەگەر چیرۆکەکە دەزانن هیچ خۆش نییە یان شتێک ،شایەنی بڵاوە پێکردن نییە ،بڵاوی مەکەنەوە بۆ ئەوەی خەڵک سەیری بکات ، هەتا ئێستەش لەبەر خاتری ئەو کەسانە چیرۆک دادەنێم کە دەیخوێننەوە ئەینا دەبوو لە پارتی سیەوە وازم بهێنایە

ئەزانم درەنگ پۆست ئەکەم زۆر داوای لێبوردن ئەکەم ، وە بەیانی ئەچم بۆ تاران هەتا حەفتەیەک لەوێ دەبم ڕەنگە زیاتریش بۆیە هەتا حەفتەیەکی دیکە چیرۆک ناتوانم دابێنم ،بەهیوای سەلامەتی هەمووان  ، حەزم نەئەکرد خۆم جدی بکەم ، بەس زۆر پڕ بووم بۆیە بەوشێوەیەی لێهات ، قبووڵی ناکەم بیتیئێس بکەن بە گەی

***************************************

Julia's pov




کاتێکە ڕۆشتە ژوورەکەی ئاهێکی بێزاریم هەڵکێشا ، ئەو هەرگیز ناگۆڕێ هەرگیز ،  هەمیشە لەمن تووڕە دەبێ بۆ بچووک ترین شت ، بەڵام ئەمە مافی خۆی بوو توڕە ببێ چونکە هەر بەڕێوبەرێکی دیکەش بێت توڕەدەبێ ، وەک هەمیشە بردنی قاوەیەک بۆ تێهیۆنگ کەمێک لەکارەکانم دوا دەخات بەڵام منوو تێهیۆنگ دەبێ کاتژمێر دوو بڕۆین بۆ شوێنێک

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now