Julia's pov
دەترسام ، دەنگم لێوە دەربچێ ، بەڵام لیۆنە لە کوێیە؟
دەستم لەسەر دەمم لادا ، ئاوڕم دایەوە ، سەرم کێشای بە سنگی تێهیۆنگدا ، سەرم هەڵبڕی ، بینیم تاکی کەوانتەرەکەی پشتی من دەکاتەوە ، خێرا خۆم لادا لەبەردەمی ، سەیری چواردەورم کرد هیچ خواردنێک نییە:لیۆنە لە کوێیە؟
تێهیۆنگ: پشوو
:چی؟!
تێهیۆنگ: پشووم بە ئەویشدا ، دەبێ کات لەگەڵ خێزانەکەی بەسەر ببات ، نەک کار بکات
تاکێ کەوانتەرەکەی داخستەوەو قاپەکانی بەدەستیەوە گرت ، لەکۆتای قسەکەیدا سەیری کردم
:تۆ گاڵتە دەکەی وایە؟ بۆچی پشووت پێدا کێ خواردن درووست دەکا؟ من دەبێ دووبارە بڕۆمەوە دەرەوە کاری زۆرم هەیە
تێهیۆنگ: داوای خواردنی دەرەوە دەکەم
منی بەجێهێشت وەک بڵێی حسابم بۆ نەکا ، ئاهێکی بێزاریم هەڵکێشا ، گوێم لە زەنگی دەرگاکەوە بوو ، بزانە ئێستە لیۆنە لەماڵەوە نییە کێ دەرگاکەت بۆ دەکاتەوە کیم تێهیۆنگ ، بزەیەکی لارم کرد ، کەمێک نزیک بوومەوە لە ژووری دانیشتنەکە ، بینیم هێشتا پاڵکەوتووە و زەنگەکە زیاتر لێدەدرێ ، گەڕامەوە چێشتخانە ، سەیری بەفرگرەکەم کرد ، بەدڵمە ئەوانەی تێدایە کە خۆم دەمەوێ ، گوێم لەدەنگی توند داخستنی دەرگاکە بوو ، بێ ویستی خۆم پێکەنیم ، دەبێ بزانی چۆنە ئەم ماڵە ، ئەگەر لیۆنەی تێدانەبێ ، زۆری نەبرد هاتەوە ژوورەوە ، ڕاستەوخۆ بۆ چێشتخانەکە
تێهیۆنگ: خواردنم بۆ تۆش داوا کردووە ، وەرە بەیەکەوە بیخۆین
: من خواردن درووست دەکەم
تێهیۆنگ: واتە نایخۆیت و خواردن بخۆت درووست دەکەی؟
(بەبڕواپێنەکراویەوە):نەخێر ، من کەی وام وت؟
خواردن درووست دەکەم ، بۆ خۆم و وە بۆ تۆش ، هەردووکمان بەیەکەوە هەم لە خواردنی من دەخۆین هەم لەوەش دەخۆین کەتۆ داوات کردوەسەری وەک بەڵێ جوڵاند ، پاشان پاڵی دایەوە بە کورسیەکەدا ، هەست دەکەم کەمێک گۆڕاوە ، هەستایەوە
تێهیۆنگ: بێزار دەبم هێندە دانیشم لەسەر کورسی ، بێنە با یارمەتیت بدەم
:پێویست ناکات ، هەر ئەوەی ماوە بیخەمە ناو فڕنەکە
تێهیۆنگ: بێنە من دەیکەم
ئەو سینیەی هەڵگرت کە ڕانی مریشکی تێدابوو ، هەندێک پەنیری پیتزام لەسەری دانابوو
:فڕنەکە لە گەرمی ١٨٠دایبنێ
تێهیۆنگ:باشە ، چەند خولەک؟
:نیو خولەک
فڕنەکەی داگیرساند ، ئەو سپاگێتیەی کە کەمێک پێش ئێستە ئامادەم کرد لەسەر قاپێک دامنا بە لول کراوی ، تێهیۆنگیش دانیشتەوەو سەیری منی دەکرد ، پاشان فڕنکە تەواو بوو ، سینیەکەم دەرهێنا و ڕانەکانم بە دوو کەوچک خستە نێو دوو قاپەکەی بەردەستم
YOU ARE READING
ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦
Romanceهەر شتێک لە توانامدا بوایە ئەنجام دەدا بۆت بەڵام تۆ وەک کوێرێک ڕەفتارت دەکرد ، تەنانەت باش دەتزانی من تۆم زیاتر له دووری نێوان هەسارەکان خۆش دەوێت کیم تێهیۆنگ♡ ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە...