بەشی ٩

457 78 8
                                    

Julia's pov

پێکهاپ: ئایی ئیشەکەت هێندە زۆری خایاند کە بەو ڕادەیە درەنگ بکەوی؟

سەیری کاتژمێرەکەی دەستم کرد نیوو کاتژمێر دوا کەووتووم لەو کاتەی کە دامان نابوو

:بمبوورن بەڕاستی دەبوو هەندێک شت بزانم بۆیە درەنگ کەوتم

تێهیۆنگ: هەموو شتەکان لەسەر حیسابی من ، وەک یەکەم چوونە دەرەوەی هاوڕێیانەی دادەنێین باشە؟

جین: ئاهــ براکەم دڵی گەورە بووە

:نەخێر سپاس هەرکەسەو هی خۆی بدات باشترە

پێکهاپ: بۆچی هێندە ڕەقیت ئەو وتی وەک یەکەم چوونە دەرەوەی هاوڕێیانەی دابنێن کەواتە بەو شێوەیە بێت ئەبێتە نۆرە هەر جارەو لەکاتی چوونە دەرەوە یەکێکمان پارە دەدەین پێویست به خەم ناکات جولی

:من پێم....

جین: بۆ هێندە لەسەر شت دەڕۆی تەنها با چێژ ببینین

ئەگەر تۆشو پێکهاپ دەزانن ئێرە چەندە گرانە شتەکانی هەرگیز ئەو قسەیە ناکەن بێ هیچ قسەیەک لێرە ڕادەکەن بە بێدەنگی مامەوەو هیچم نەوت

تێهیۆنگ: دەی سەیری لیستی خواردنەوەکان بکەن

سەیری لیستەکەم کرد بۆچی نرخەکەی لەپاڵیدا دانەنراوە؟ هەمیشە ئەو خواردنەوانەی کە لەسەرەوەن نرخی کەمترینە و بەرەو خوارەوە بڕۆی زیاتر دەبێ بۆیە یەکەم خواردنەوەم هەڵبژارد ڕاسته تێهیۆنگ دەوڵەمەندە بەڵام ناکرێ بەو شێوەیەبم

: من ئەمەم دەوێ

جین: هی خۆشتری لێیە خوارەوە سەیریان بکە

:سەیرم کردوون بەڵام ئەمە خۆشترین دیارە بەلامەوە

پێکهاپ: من ئەم دانەیان هەڵدەبژێرم

جین: من ئەمەیانم پێ باشترە

تێهیۆنگ:دڵنیای کە ئەمەت دەوێ؟

ڕووی له من کرد و ئەو قسەیە کرد

:بەڵێ

تێهیۆنگ بە ئاماژەی دەست بانگی یەکێک لە کارمەندەکانی کرد وە ئەوەی ئێمە داوامان کردبوو پێی وت و لە کەمترین ماوەدا هێنایان لەو خواردنەوەیەم خواردەوە کە داوام کردبوو بەو ڕادەیەش خراپ نییە کە لە لیستی سەرەوەدایە ئایی لە گەمژەی من لەم شوێنەی خۆشوو ڕاقیەدا بەتەمای خواردنەوە هەرزانەکانیش ناخۆش بێت

پێکهاپ: دەچم بۆ دەست شۆر

تەنها منو جین و تێهیۆنگ ماینەوە زەنگی موبایلەکەم لێیدا

:ببورن ئێستە دێمەوه

تــــەلـــــەفــــــوون

:سڵاو دایکە

دایکم: سڵاو
(بە دڵخۆشیەوە)

: دایکه چی هێنده دڵخۆشی کردووی؟

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now