بەشی ٣٤

480 78 8
                                    

Julia's pov

سەرمسووڕما لە پرسیارەکەی ، کەی ئەو پرسیاری کردوە لە کوێ بووم ، ئاهـ لە گەمژەیی من دەترسێ من شتێک بکەم ناوبانگی بشێوێنم ، کاتێکە باسی دوێنێ ئەکات ، مەبەستی کاتژمێر دوو بوو لەکۆڵان بووم یان ئێوارە خوانەکە؟

: خاتوون لیتام بردە....

تێهیۆنگ: ئەوە ناڵێم

قسەکەی پێ بڕیم ، سەرم بەرز کردەوە بە شۆکەوە لێم دەڕوانی واتە دوێنێ ئەو لەئەنقسەت دەرگاکەی بۆ نەکردمەوە ، بڕوا بە خۆم ناکەم ، سەری هەڵبڕی ، خۆم ڕێک کردەوە

:لە ئێواره خوانێک بووم

تێهیۆنگ: دەزانم لە ئێوارە خوان بووی بەڵام هی کێ؟

: خێزانی دایکم

تێهیۆنگ: هەتا کاتژمێر دوو شەو؟!
(بەگاڵتەپێکردنەوە)

:کاتژمێر دوانزە تەواو بوو هاتمەوە

تێهیۆنگ خێرا سەری هەڵبڕی کەمێک توڕە دیار بوو

تێهیۆنگ: دوێنێ من هاتمەوە تۆ لەماڵ نەبووی هەتا کاتژمێر دوو

: لەگەڵ جەنگکووک لە دەرەوە بووم

سەرم هەڵبڕی بە بڕوا پێنەکراوییەوە سەیری دەکردم ، هەستایە سەر پێ وامزانی دەڕوات ، بەڵام مێزەکەی هەڵدا بەسەروچاومدا ، خواردنەکان هەمووی ڕژان بەسەرمدا و مێزەکەش کێشای بەسەرمدا ، ئەو قاوە گەرمەی کە دامنابوو ڕژا پیامدا و لەتاو گەرمیەکەی هەستامە سەر پێ کە ڕژا بە جلەکانمدا ، چاوەکانم پڕ فرمێسک بوو

تێهیۆنگ: تۆ مێشکت لەسەرت دایە؟ پێم وتیت دوور بکەوە لە جەنگکووک

لیتا: تێهیۆنگ ئەمە چ کارێکە ؟!
(بەتووڕەییەوە)

تێهیۆنگ بێدەنگ بوو ، سەیری عەرزەکەی دەکرد

: چۆن ویژدانت ڕێگەیدا ئەمشەو لە کۆڵان بخەوم؟!

تێهیۆنگ تەنها بێدەنگ بوو ، بەساردییەوە سەری هەڵبڕی

لیتا: هەر دەمزانی درۆت لەگەڵ کردم

تێهیۆنگ ڕووی کردە لیتا و پاشان ڕووی سوڕاند بۆمن

تێهیۆنگ: چۆن نەتووتووە بە لیتا ، بچووکترین شتیشی بۆ باس دەکەیت
(بەپێکەنینێکی ساختە)

سەرم هەڵبڕی و بە شێوەیەکی ئاسایی سەیری تێهیۆنگم کرد بزەیەکم بۆ کرد

:دەڕۆم خۆم دەگۆڕم تۆ بڕۆ بۆ کۆمپانیا

بەسەر پلیکانەکاندا دەڕۆشتمە سەرەوە چاوەکانم پڕبوون لە ئاوی سوێر ئەو بێزارە لەمن بە هەموو شێوەیەک ، دەیەوێت بچووکترین شت بدۆزێتەوە تەنها بۆ خۆ دوور خستەنەوە لەمن ، سەرم لە بێباوەڕیدا هەژاند ، تەنها دەمەوێ باپیری بیناکان بکات بە ناویەوە ، گوێ بە دڵە گەمژەکەم نادەم خۆشی ژیانی ئەو بۆمن هەموو شتێکە ، ڕۆشتمە سەرەوە ڕووانیم لە کراسەکەم پەڵەیەکی قاوەیی لەسەرە، قۆپچەکانیم کردەوەو دامکەند ، ئەو شوێنەی کە گەرمی قاوەکەی بەر کەوتبوو ڕەنگی سور بووبوویەوە ، چاوەکانم پڕ فرمێسک بوو ئەو من وەک مرۆڤێک نابینێ ، هەندێک جار بیر لەوە دەکەمەوە دڵی بەدەست بێنم بەڵام ناکرێ ئەو یۆنهوای خۆشدەوێت ، چیدەبوو باپیری ناچاری نەکردبا ، کراسەکەم گۆڕی بۆ ڕەنگی جەرگیەکی تۆخ و قژم کردەوە لایەکی قژم هێنایە پێشەوەو لایەکی تری بۆ دواوەوە ، سەیری تەنوورەکەم کرد ، ئاهــ ئەویش هەندێک پەڵەی خواردنی لەسەر بوو گۆڕم بۆ تەنوورەیەکی سپی قەڵەمی کراسەکەم کرد بە ناو تەنوورەکەمدا ، جانتایەکی سپی ئاساییم هەڵگرت من ناچم بۆ ئەوێ بۆ ئەوەی پارەکانم نیشانیان بدەم تەنها دەچم بۆ کار و هیچی تر ، ڕۆشتمە خوارەوە خاتوون لیتا ئەو ناوەی کۆکردبوویەوە ، تێهیۆنگ لەوێ نەمابوو ، ماڵئاوایم لەو کردو ڕۆشتمە دەرەوە ، هەنگاوم هەڵگرت بەرەو سەیارەکەم بەڵام سەیارەکەی تێهیۆنگیش لە گەراجەکەدایە ، نزیک بوومەوە لەسەیارەکەم

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now