بەشی ٧٦

1.2K 126 598
                                    

کۆمێنت لە نێوان دێڕەکان جێبێڵن بۆم 💜

Julia's pov

ناک چیۆن ڕۆشت ، چوومە ژوورەوە کاتێکی زۆری ماوە بۆ ئاهەنگەکە ، بیرم کردەوە لەجێی قاوە خواردنەوە جیمین بانگ بکەم بۆ ژەمی نیوەڕۆ لە ڕێستۆرانتێک ، پەیوەندیم پێوە کرد و ڕازی بوو ، دوای خواردنی ژەمێک بۆم دەرکەوت بەو شێوەیە نییە ، ئەو کەسایەتیەکی پیاوانەی هەیە ڕێزێکی زۆری لێدەگرتم و ڕوویەکی خۆشی هەبوو ، ئێمە وەک دوو هاوڕێمان لێهات حەز دەکەم بیخەمە ناو گرووپی هاوڕێیەتیەکەمان ، بەڵام دڵنیام ڕەنگه پێی خۆش نەبێ ، سەرەڕای ئەو شتانەش هێشتا وەک دوو نەناسراو واین

بەو پارەیەی کە ئێستە پێمە واتە ئەوانەی کە هەڵمگرتون ، داوای عەزیەکم کرد لە ئۆنڵاین ، ژەمی نیوەڕۆم خوارد وەک ئەوەی بیرم لێکردەوە کەمێک درەنگ عەزیەکەیان بۆ هێنام پارەکەیمدا ، ئەوەی ئێستە پێم ماوە تەنها بەشی تەکسیەکە دەکات هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا ، لەو بیرکردنەوانەدا بووم دەنگی زەنگی دەرگاکەم هات کردمەوە پێکهاپ بوو ، نەمدەتوانی پێناسەی ڕووخساری بکەم

پێکهاپ: دەزانی..

:بەڵێ خۆم ئامادە ئەکەم بۆ ئاهەنگەکە

پێکهاپ:چی؟! تۆ زۆر گەمژەیت
(بەبڕواپێنەکراویەوە )

بزەیەک گرتمی ئەو خەمی منەیەتی ، دەستم لەسەر هەردوو قۆڵی دانا

:پێکهاپ دەزانم خەمی منتە ، دڵنیابە من هیچ خەمێکی بۆ ناخۆم ، بە شتێکی باشی نازانم خەمی بۆ بخۆم ، بەو پێیەی دەزانی دەبێ تێهیۆنگ بانگی وشیکی کردبێت وایە؟

پێکهاپ: بەڵێ

هەناسەیەکی هەڵکێشاو بەبێ هیچ قسەیەکی تر ڕۆشت ، چوومەوه ژوورەوە گەرماوێکم کرد ، پاشان هەندێک ماڵەکەم پاک کردەوە ، کاتەکەم بەوانە ڕۆشت ، ژەمی ئێوارەم ئامادە کرد ، و خواردم ، ڕۆشتمە سەرەوە بۆ ژوورەکەم عەزیەکەم لەبەر کرد ، قژم داهێنا لایەکی قژم خستە پشتی گوێیەکانم ، هەندێک جوانکاریم بۆ ڕووخسارم کرد ، لە پێڵاوەکانم ڕووانی ، پێڵاوە پاژنە بەرزەکانم لە پێ کرد کە جیمین بە دیاری پێیدام ، داوای تاکسیم کرد کە پێنج خولەکی دیکە دەگاتە جێ ، بەڵام من نازانم لەکوێ ئاهەنگەکە دەکرێ ، پەیوەندیم بە پێکهاپەوە کرد ، کە وتی لە ماڵەکەی پێشووی من دەکرێت ، پەیوەندیەکەم داخستەوە ، تەکسیەکە گەشتە جێ ڕۆشتمە ناو سەیارەکەوە ، زۆری نەبرد گەشتمە جێ ، پارەی تەکسیەکەمدا ، هەناسەیەکی قوڵم هەڵکێشا بەبینینی ماڵەکەم ، خەڵکانێکی کەمی بانگ کردووە هەروەک هاوسەرگیریەکەی پێشوو

چوومه ژوورەوە ، بەبێدەنگی هەنگاوم دەنا ، چوومە باخچەکە هەموو یادگاریە تاڵەکان هاتەوە یادم ، سەرم هەژاند نامەوێ ئێستە بێتەوە یادم بینیم دەرگای گەراجی ماڵەکە کراوەیە ، بەرەو گەراجەکە ڕۆشتم بەبێ ویستی خۆم ، سەیارەیەکی زۆری لێیه ، لەناو سەیارەکان بوگاتیەکەی پێشووی خۆمم بینیەوە ، بزەیەک گرتمی ، هاتمە دەرەوە لە گەراجەکە بەرەو ژوورەوە ڕۆشتم بەو پێیەی خەڵکی زۆر بانگهێشت کردووە لە ژوورە گەورەکەی خوارەوەیە کاتێک تێهیۆنگ ڕۆشت بۆ مانگی هەنگوینی من سەیری ماڵەکەم کرد و ئەو ژوورە گەورەیەم بینی که لە باخچەکەی دەرەوە گەورەترە ،  دوو کارگوزار بەرەو ڕووم هاتن

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now