بەشی ٦٨

574 98 190
                                    

ئەمە چیرۆکێکی خەیاڵیە بەجدی و شت مەیگرن ، ئینجا هەمووتانم خۆش گەرەکە

Julia's pov

سەرم بە بەڵێ جوڵاند لەدەرەوەم ڕوانی ، دوای ماوەیەک گەشتینەوە ماڵەوە سەیارەکە لە گەراج وەستاند دواتر چووینە ژوورەوه ، ڕۆشتمە ژوورەکەم ، کەمێک دانیشتم تەنها بیرم لە ئەمڕۆ دەکردەوە ، دەنگی کردنەوەی دەرگای ژوورەکەم هات ، تێهیۆنگ بوو ، هەستامە سەر پێ و لێم ڕوانی

:شتێکت پێوویستە؟

تێهیۆنگ: نەخێر ، حەز دەکەم سەیری فیلم بکەم لەگەڵ تۆ

کەمێک وەستام لێم ڕوانی،هەر بەڕاست ئەمە تێهیۆنگە؟ ، ئەو گۆڕاوە ، بەڵام هەرگیز ناوەستێ لە خۆشویستنی یۆنهوا ، هەرچەنێکە بەیانی دەبێ زوو هەستین لە خەو بۆ کۆمپانیا بەڵام حەزم پێی هەیە بەیەکەوە سەیری فیلم بکەین ، خەندەم بۆی کرد و سەرم بەبەڵێ بۆی جوڵاند ، ئەو هاتە ژوورەوەو دەرگاکەی داخست پێم وابێ دەیەوێ لە موبایلەوە سەیری بکەین ، موبایلەکەم دەرهێنا ، بینیم لەسەر قەنەفەکە دانیشت ، بەدوای فیلمێکی خۆشدا دەگەڕام ، یەکێک لە فیلمەکانی مارڤڵم هەڵبژارد ، دکتۆر سترەینج ، ڕۆشتم لەسەر قەنەفەکە دانیشتم لە تەنیشتیدا ، کەمێک بەو شێوەیە بووین

تێهیۆنگ: من بەو شێوەیە ملم دەئێشێ

هەندێک موبایلەکەم نزیک کردەوە لە ئەو ، بەڵام ئەو لە دواوە لە باوەشی گرتم سەری لەسەر شانم دانا ، هەناسە گەرمەکانی بەر پێستی ملم دەکەوت ، بەو شێوەیە ماینەوە هەتا ماوەیەک پاشان هەستم بە قورسای شانم کرد پێم وابێ خەوی لێکەوتووە ، موبایلەکەم لەسەر مێزەکە دانا پاشان بە هێمنی هەستامەوە و تێهیۆنگم لەسەر قەنەفەکە پاڵ خست ، ئاهــ تێهیۆنگ قورسه من ناتوانم بیبەم بۆ سەر جێگەکەی یان جێگاکەم بۆیە ، بالیفە سپیەکەی کە دەمدا بە خۆمدا ، لەسەر زەویەکه ڕامخست ، گەورەیە چونکە ئەو بالیفانە بۆ دوو نەفەرە ، واتە جێگە نووستنەکەی من وەک ئەوەی تێهیۆنگ گەورەیە ، پاشان دوو سەرینەکەم فڕێدایە سەر بالیفەکە ، ڕۆشتم بۆ ژوورەکەی تر ، ئەو ژوورە کەس بەکاری ناهێنێت وە بەهەمان شێوە بالیفی زیادەی تێدایە ، کە بۆ میوان کراوە هەرچەنێکه من لەو کاتەوەی هاتووم هیچ کەسێک بە شەودا لێرە نەبووە ، دوو بالیفی زیادەم هێنا ، یەکێکیانم لەسەر جێگەی نووستنەکەی خۆمم دانا ئەو دیکەشیان لەسەر زەویەکە بۆ تێهیۆنگ ، بە هێمنی تێهیۆنگم ڕاکێشایە سەر زەویەکە ، سەرەتا قاچەکانی پاشان سەری ، دواتر بالیفەکەم پیادا ویستم خۆم بچم بۆ سەر جێگەی نووستنەکەم ، دەستم ڕاکێشرا ، ئەویش تێهیۆنگ بوو ، زیاتر نزیکی کردمەوە لەخۆی و چاوەکانی کردەوە ، ئەو هەموو کاتە نەخەوتبوو ، کەمێکی بالفیەکەی خۆی هەڵدایەوە ، منی ڕاکێشا نێو باوەشی ،  سەرم سوڕما لەکارەکەی پاشان بالیفەکەی بەمندا دا

: بۆچی لەسەر زەویەکە بخەوین ؟

قۆڵەکانی زیاتر گەمارۆی لاشەمی داو منی نووساند بە سینگیەوە واتە سەرم لەسەر سینگی بوو ، ماچی سەرمی کرد ، ئەمجارە شۆک بووم لە ڕەفتارەکەی ، هیچ وەڵامێکم دەست نەکەوت ، کەمێک دووری خستمەوە لەخۆی ، چەناگەمی بە هێمنی بەرز کردەوە ، لێی دەڕوانیم پاشان سەیری لێوەکانمی کرد ، ڕووخساری هێنایە پێشەوە ماچێکی سادەی لێومی کرد پاشان سەیری چاوەکانمی کرد

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Donde viven las historias. Descúbrelo ahora