بەشی ٥٠

557 92 31
                                    

چونکە پلەی گەرمی کەمێک بەرزە بەڵام ئەو دەستی لەسەر دەستم دانا ، ڕایکێشام بۆ نێو باوەشی خۆی

تێهیۆنگ: ئەمشەو لێرە بمێنەوە ،ئەگەر کارێکم پێت هەبوو با لە پاڵمدا بیت

لەبەر خۆی منی لێرە هێشتەوە ، بەڵام دڵخۆشم کە لەناو باوەشیدا ئەمشەو دەخەوم ، زیاتر منی پەستێوا بەخۆیەوە و سەرم لەسەر سنگی دانا، نانم نەخواردوە ،بەڵام پێم باشترە لێرە بمێنمەوە نەک نان بخۆم ، دەمەوێ دەستم لەکەمەری بئاڵێم بەڵام دەترسم دواتر لەباوەشی خۆیم دوور بخاتەوە

هەستم بەدوو دەست کرد لەسەر کەمەرم خەبەرم بوویەوە ،ئاهــ دوێنێ شەو من لە ژووری تێهیۆنگ خەوتم ، کەمێک سەرم هەڵبڕی بینیم تێهیۆنگ نووستووە ، دەستم لە ڕوومەتو نێو چاویدا بزانم گەرمە یان نا ، باشترە ، ئەو قژانەی کە لە پێش چاوی بوونم لامدا و دەستیم بە ئارامی لەخۆمم دوور خستەوە ، بۆم دەرکەوت خەواڵووە و خەوی قورسە ، ئەو سینیەی دوێنێ لێرەبوو بردمە خوارەوە ، خاتوون لیتام بینی ئاوی باخچەکە ئەدا ، ڕۆشتمەوە بۆ ژوورەکەی خۆم و ڕۆشتمە گەرماو جلەکانم لەخۆم کردەو چوومە ناو بانۆکەوە ، ئەمڕۆ یەک شەمەیە پشووی منوو تێهیۆنگە ، دەبێ بڕۆم بۆ لای باوکم ، بەڵێنم پێیدابوو بچمەوە لای ، خۆم نووقمی ئاوەکە کرد و خێرا سەرم هەڵبڕی

هاتمە دەرەوە عەزیەکی سپیم پۆشی گوڵی سوری تێدابوو هەتا خوارەوەی ئەژنۆم درێژ بوو ، چاکەتێکی شلیلەی سوورم پۆشی ، لەگەڵ کالەیەکی سپی ، قژم خاو کردەوەو پەخشانم کرد بە سەر شانمدا ، پاشان گوارەیەکی سووری بچوکم دەرهێنا که شێوەی گێلاس بوو کردمە گوێیەکانم و سووراوێکی سوورم لە لێوم دا و ماسکەرەیەک لە برژانگم ، پاشان جانتا سوورە گرانبەهایەکەم کردە شانمەوە و چوومە خوارەوه ، بۆ نان خواردن ، تێهیۆنگ لەسەر کورسیەکە دانیشتبوو نانی دەخوارد ، قسەی لەگەڵ خاتوون لیتادا دەکرد

: بەیانیتان باش

لیتا: بەیانیت باش

تێهیۆنگ جوابی نەدامەوە ، گرنگی نادەم بە جواب نەدانەوەکانی ڕاهاتووم ، کەمێک دانیشتم خاتوون لیتا خواردنی بەیانی بۆم دانا

:سوپاس

تێهیۆنگ سەری هەڵبڕی لێی ڕوانیم

تێهیۆنگ: بۆ کوێ دەچی؟

: سەردانی خێزانەکەم

هیچی نەوت پێم وابێ بە دایکم تێگەشتووە ، پێویست ناکات بڵێم دەچم بۆ سەردانی باوکم ، کەمێکم خوارد بیرم لێکردەوە خواردن لەدەرەوە بکڕم و لەگەڵ باوکم بیخۆم ، خێرا هەستامەوە

لیتا: خواردنی ئەم بەیانیەت بەدڵ نییە؟
(بەنیگەرانیەوە)

:زۆریش خۆشە ، بەڵام حەز دەکەم بڕۆم لە شوێنێکی دیکە نان بخۆم

لیتا: هیوادارم وابێ

: من بەڕاستیمە خاتوون لیتا ، باشە دەتوانی هەندێک لەم نانی بەیانیەم بۆ بپێچیتەوە

ھــٱوســەࢪۍ دووڕوو❦Where stories live. Discover now