Chapter~ONE¹

106 9 14
                                    


Pov Taehyung

{کاتێک لە کێڵگەکە هاتمە دەرەوە باوکم لەبەردەمم بوو,بەڕوخساریا دیاربوو توڕەیە
دەستەکانی لەپشتیەوە شاردبویەوە}

: چیبووە؟

{بەتۆنێکی ئاسای قسەم کرد}

باوکم: دوێنێ شەو لە کوێی بوویت؟

{بەتۆنێکی توڕەی و ڕوخسارێکی وەک پێشتر گرژ قسەی ئەکرد}

: لە مەیخانەکە بووم

باوکم: بۆچی؟

: کەمانم بۆ ژەندن

{هەر دوای ئەو قسەیە هەستم بە سڕ بوونی ڕومەتم کرد بەهۆی ئەو شەقا زلەیەی لێیدام}

باوکم: بێڕەوشت من بەو شێوەیە تۆم پەروەردە کردووە؟

{بەسەرما هاواری ئەکرد بەو شێوەیە دایکم هاتە دەرەوە}

دایکم: چیبووە ئەی هاوار دەنگتان تا ژورەوە دێت

باوکم: بە کوڕە خوێڕیەکەت بڵێ,پەنجا جارم پێت وت نەچیتە مەیخانە تەنانەت ئەگەر بۆ خوێنی خۆشت بێت

{ئارامیم لەدەستدا و منیش بەتۆنێکی توڕەی وتم}

: جا خۆ نەچووم لەوێ سەما بکەم و ڕابوێرم کەمانم ژەندووە و پارەی خۆمم وەرگرتووە

باوکم: پارەکەت گوناحە تێگەیشتیت ئەو پارەیەی بەتۆ دراوە پێشتر هی کەسێکی لەشفرۆش یاخود قومارچی بووە

: گرینگ من نەمکردووە

باوکم: کوڕە تۆ ئەتەوێت ئارامیم تێکبدەی چی؟

: ئەوە خۆتیت ئارامت نییە و توڕەیت
دوای ئەوەش تۆ ڕۆژ تا ئێوارە خەریکی سوو'یت کەواتە فەرقی چییە لەگەڵ ئەو پارەیەی من؟ هەر ئەو پیاوانە دایان پێم کە لەتۆیان وەرگرتووە

{شەقا زلەیەکی تری لێدام و فڕێیدامە سەر زەویەکە،بە لەقە کەوتە گیانم
دەستم لەسەر ناو سکم دانابوو بۆ ئەوەی ئەزێتم پێ نەگات}

{دایکم چەند پاڕایەوە وازم لێبێنێت بەڵام تا تێری خوارد لێیدام
دواتر ڕۆیشتە ژورەوە دایکیشم هەڵی ستاندم}

{دایکم بەتۆنێکی لاواز و خەماوی وتی}

دایکم: بابڕۆین تیمارت بکەم,ئاخ تایھیۆنگ بۆچی وا ئەکەیت کوڕم؟

: کارێکی هەڵەم نەکردووە دایکە

دایکم: ئەوەی باوکت پێی ناخۆشە مەیکە گیانەکەم

: کەیفی خۆیەتی ئەی بەچی بژین؟ بەو پارانەی لە سوو بەدەستی ئەهێنێت؟ کەمانەکەی من گوناحە بەس سوو'ەکەی ئەو نا

{لەبەردەم درگاکە وەستاین چونکە باوکم هاتە دەرەوە
کەمانەکەم و هەندێک جلی پێبوو,جلەکانیدا بە ڕوخسارما و کەمانەکەی فڕێدایە سەر زەویەکە}

{بەهەمان تۆنی پێشتر وتی}

باوکم: لە کوێ پارە پەیا ئەکەیت بڕۆ لەوێ بژی

دایکم: چی؟ کوڕەکەمان دەر ئەکەیت؟

باوکم: بەڵێ شایەنیەتی بڕۆ ملت بشکێنە

{کەمانەکەم هەڵگرت و بەبڕوا بەخۆبونەوە سەیری چاوەکانیم کرد و وتم}

: ئەڕۆم لە کۆڵت ئەبمەوە و پارەی سوو'ەکانت ناخۆم

دایکم: کوڕەکەم بۆ کوێ ئەو تەنها گاڵتە ئەکات

باوکم: گاڵتە ناکەم دوو خولەکی تر لێرە نەبیت

{ماچی سەری دایکمم کرد و باوشم پیا کرد
بەتۆنێکی ئاسای وتم}

: ئاگاداری خۆتبە زوو زوو سەردانت ئەکەم

دایکم: مەڕۆ تکایە گوێ بەقسەکانی باوکت مەیە

: خاوەن ماڵ کە دەری کردی شورەییە بمێنیتەوە

{ڕۆیشتم بەبێ ئەوەی ئەو جلانە بەرم کە بەپارەی سوو'ەکانی بۆی کڕیوم
دوو ماڵم تێ پەڕاند کە لەبەرامبەر ماڵ ئێمە بوون،خۆم هەڵدایە باخچەی سێیەم ماڵ و چوومە پشتی ماڵەکە}

{ژورێکیان شەوقی ئەدایەوە لە پەنجەرەی ژوورەکەمدا کەمێک چاوەڕێم کرد و ئۆلیڤەر'ی هاوڕێم پەنجەرەکەی کردەوە و کەمانەکەی لێ وەرگرتم منیش خۆم بە پەنجەرەکەدا هەڵواسی و چوومە ژورەوە}

{هەر دوای من ئەویش پەنجەرەکەی داخست و لەسەر پێخەفەکەی پاڵکەوتم
ڕاستەوخۆ ئۆلیڤەر بەتۆنێکی دڵگرانی وتی}

ئۆلیڤەر: چیبووە کوڕە ڕومەتت بۆ شین بۆتەوە؟

: باوکم لێیدام و دەری کردم

ئۆلیڤەر: کەواتە ئەم ماوەیە لەلای من ئەبی؟؟؟ هەر بژیت

{لەخۆشیدا چەپڵەی لێدا منیش زەردەخەنەم بۆ کرد
هەر نەبێت یەکێکم هەیە بەبوونی من دڵخۆشە}

: زۆر ماندووم ئەخەوم

ئۆلیڤەر: باشە بەیانیش قسە ئەکەین

: شەو شاد

{چاوەکانم وردە وردە قورس بوون و چیتر نەمتوانی بەکراوەی بیانهێڵمەوە}
.
.
.
{To be continued}
_________________________

سڵاوتان لێبێت دڵەکانم ئەمجارەش بە چیرۆکێکی نوێ گەڕامەوە لاتان
هیوادارم بەدڵتان بێت و چێژی لێ ببینن

هێشتا چیرۆکەکەم بەتەواوی نەنووسیوە بۆیە لێم مەگرن ئەگەر درەنگ پارت دا بنێم بەڵام خەمتان نەبێت تا پێم بکرێت زوو پارتی تازەتان بۆ دا ئەنێم

ئێستا چوار پارتی ترتان بۆ دا ئەنێم آن شاء الله بەیانیش چواری ترتان بۆ دا ئەنێم،بەهیوای چێژ بینین 🥹✨💜

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now