Chapter~SEVEN⁷

24 9 2
                                    


{وەک ڕۆژانی پێشوو لە ژورەکەم هاتمە دەرەوە تا بچم شتێک بخۆم
پێش ئەوەی بڕۆمە چێشتخانە لەڕێی پەنجەرەی لای درگای چوونە دەرەوە بینیم شازادە فیۆنا لەگەڵ شازادە گاستۆن لە باخچەکە دانیشتوون و قسە ئەکەن}

{شازادە فیۆنا منی لەبیرکردووە هەر لەو کاتەوەی شازادە گاستۆن هاتووە،تایهیۆنگ تۆ کەی بۆ ئەو گرینگ بوویت؟
هەرچۆنێک بێت بڕۆم شتێک بخۆم لەهەموو شتێک باشترە}

{بەزەردەخەنەوە وتم}

: بەیانی باش

هەمووان: بەیانیت باش

{خزمەتکارەکان بەدەم کارکردنەوە بەیانی باشیان لێ کردم
دواتر وتم}

: هیچ شتێک هەیە بیخۆم؟

خزمەتکاری ١: ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونی شازادە فیۆنا'یە بۆیە سەرقاڵی وردەکاریەکانی ئەوین ئەتوانیت بچیت لەنێو بازاڕ شتێک بخۆیت

: ئۆھ لەوێشەوە دیاری بۆ شازادە ئەکڕم

{گەڕامەوە ژورەکەم،خۆم ئامادە کرد و ڕۆیشتمە دەرەوە،بینیم شازادە گاستۆن دەستی شازادە فیۆنا'ی گرتووە
ئەمە واتا چی؟ بە چ بۆنەیەکەوە دەستی ئەگرێت؟ چ پێویست ئەکات دەستی بگرێت؟
بەتوڕەبونەوە ئەوێم بەجێ هێشت}
..
..
{چەپکێک گوڵی جوانم بەدیاری بۆ شازادە فیۆنا کڕی،هەر پارەی ئەوەم پێیە ناتوانم خشڵێکی گرانبەهای بۆ بکڕم
دواتر لە سوچێکی بازاڕەکە دانیشتم و لە خەڵکی ناو بازاڕەکەم ئەڕوانی}

{کەسیان وەک خەڵکی شارۆچکەکەی خۆمان نین،خەندە ناکەن بەڕوتدا،ڕێزت ناگرن،خوێن ساردن،بەفیزن،خشڵی گرانبەها بەکار ئەهێنن،ئەسپ و عەرەبانە بەکار ئەهێنن،حەزیان بە میوزیک نییە،حەزیان بە ئاشتی نییە،هەمووان بەجۆرێک سەیری یەک ئەکەن وەک بڵێی دوژمنی یەک بن}

{لەو بیرکردنەوانە هاتمە دەرەوە کاتێک هەستم بەدەستی پیاوێک کرد لەسەر شانەکانم،ئاوڕمدایەوە پیاوێکی پیربوو،دیاربوو خاوەن ئەم دووکانەیە کە من لەبەردەمی دانیشتووم}

{قەمیسێکی سپی کەبەهۆی کاری ئاسن'ەوە پیس بوبون،پانتۆڵێکی ڕەش،بەروانکەیەکی ڕەشیش بە ملیا هاتبوویە خوارەوە
سەیری کردم و بەخەندەوە وتی}


؟؟؟: ئەزانم ئێستا چۆن بیر لەخەڵکی شارەکەم ئەکەیتەوە،بەڵێ ئەوان بەوشێوەیەن زۆر بەدەگمەن کەسێکی ڕووخۆش و کراوە ئەبینیت تیایاندا

: وەک تۆ

؟؟؟: بەڵێ

{پێکەنینێکی بچووکمان کرد دواتر پیاوەکە وتی}

؟؟؟: نیوەڕۆیان بە کەمانەکەی تۆ ئەگەڕامەوە ماڵەوە بەڵام ئێستا نابینم کەمان بژەنیت

: دوو هۆکار هەیە یەکەم کەشەکەی گەرمە، دووەم پێم وایە ئەوان حەزیان بە میوزیک نییە بۆیە منیش وازم هێنا تەنها لە شوێنە داخراوەکان ئەیژەنم

؟؟؟: کەواتە ئەگەر من داوا بکەم دووبارە ئەو کارە ئەکەیت؟ واتا بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارە بێیت و کەمان بژەنیت؟

{زەردەخەنەیەکی پڕ دڵخۆشیم پێ بەخشیو وتم}

: بێگومان داواکەت ئەخەمە سەر سەرم

{پیاوەکە هەمان زەردەخەی منی کرد و شانی ڕاوەشاند دواتر وتی}

؟؟؟:.......

.
.
.

(To be continued)

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now