Chapter~Twenty-one²1

12 5 10
                                    

Pov Taehyung

{ئێستا هەموو شتێک بەباشی تێ ئەپەڕێت،ئۆلیڤەر توانی قەرزەکانی خێزانەکەی بداتەوە بەڵام نەمانتوانی دەست لە کار و ئەم شارۆچکەیە هەڵبگرین هەر خۆی من هەرگیز ناتوانم بەهۆی دایکم و باوکمەوە کە ئێستا ئەوانیش لێرە ژیان بەسەر دەبەن}

{ڕاستە هێشتا باوکم لەمن زویرە بەڵام لەناخی مندا زویر نییە،دڵم لە ئاست ئەودا نەشکاوە
ئەو باوکمە هەر شتێک ڕوبدات هەر بەوشێوەیەش دەمێنێتەوە}

{هەرچۆنێک بێت ئێستا بەڕێوەم بۆ ماڵە خنجیلانەکەی خۆم و ئۆلیڤەر
ئەوەندە نابێت لەکار تەواو بووم،کەشێکی مامناوەند زەوی گرتبویەوە،هەوایەکی فێنک خۆی بە ڕوخسار و جەستەماندا ئەکێشا تا هەستی پێ بکەین}

{جریوەی چۆلەکە زیاتر کەشەکەی جوانکردبوو،سەوز بوونی گژ و گیا و درەخت و میوەکان دەری ئەخست کە بەڕاستی لە وەرزی بەهاردایت
لەجوانی سروشت هاتمە دەرەوە کاتێک هەستم بە قۆڵێک کرد لەناو قۆڵمدا}

{ئەوە لوکە بوو کوڕی بەڕێز ئادرێن
بەردەوام بووین لە ڕۆیشتن لوکەش بەتۆنێکی ئاسای وتی}

لوکە: ئێوارە یاخود شەو کارتان هەیە؟

{بەتۆنێکی ئاسای وتم}

: نانەخێر کارمان تەواو بوو،بۆچی ئەپرسیت؟

لوکە: کەواتە ئێوارە دێم بە شوێنتاندا

: بۆ کوێمان ئەبەیت؟ سەرمان ئەبڕیت؟

{بەگاڵتە جاڕیەوە ئەمەم وت لوکەش پێکەنی و وتی}

لوکە: نانا سەر بڕینی چی

: هەر خۆتیت؟

لوکە: واتا چۆن؟

: واتا لیلی نایەت؟

لوکە: بێگومان بێ لیلی بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆم

: ئەزانیت تێبینی ئەوەم کردووە لیلی حەزی بە ئاوازەکانی من نییە

لوکە: وانییە بەڵام ئەو زیاتر حەزی بە پیانۆیە

: واھ پیانۆ،ئامێرێکی ناوازە و دەگمەنە

لوکە: وەک لیلی من کە دەگمەنە

{هەردووکمان بزەمان کرد،دوای ئەوەی زانیم گەیشتوومەتە بەردەم درگای ماڵەوە وەستام لە ڕۆیشتن و بەبزەوە سەیری لوکەم کرد
بەتۆنێکی ئارام وتم}

: ئێوارە ئەتبینمەوە هاوڕێ

{ئەتوانم دڵخۆشی بە ڕوخساری لوکەوە ببینم دوای وتنی ئەو وشەیە
بەتۆنێکی ئاسای وتی}

لوکە: ئەتبینمەوە هاوڕێ

{هەنگاومنا بەرەو ژورەوە و چاوەکانم لەسەر ئۆلیڤەر نیشتنەوە کە بە قاپ شوشت سەرقاڵبوو
بەبزەوە وتم}

: ڕۆژباش

{ئۆلیڤەر سەیری منی کرد و بەتۆنێکی گرژ وتی}

ئۆلیڤەر: ئەمەت بەسەرەوە ناچێت بەڕێز تایهیۆنگ

{ڕۆیشتمە نزیکی و بەبزەیەکی فیزەوە وتم}

: پێت ناخۆشبوو کە قاپەکانم بۆتۆ بەجێ هێشت؟

ئۆلیڤەر: دەمت دابخە

: ئەوە حاڵی هەموو نیوەڕۆیەکی من بوو ئیتر نۆرەی تۆیە بەڕێز ئۆلی

ئۆلیڤەر: ئەوەی حاڵی هەموو نیوەڕۆیەکی من بوو ئیتر نۆرەی تۆیە بەڕێز ئۆلی

{بەشێوەیەکی لاسای کردنەوەی من ئەمەی وت
بەتۆنێکی ئاسای وتم}

: باشە دەی بەسیکە قاپەکان تەواو بکە ئێوارەش لوکە دێت بە شوێنماندا

{ڕوخسارە گرژەکەی گۆڕا بۆ سەرسوڕمان
بەتۆنێکی سەرسوڕمانەوە وتی}

ئۆلیڤەر: ........

.
.
.
<To be continued>

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now