Chapter~FOURTEEN¹⁴

18 9 1
                                    


ئۆلیڤەر هەستایەوە دواتر وتی

ئۆلیڤەر: من ئەبێت بڕۆم

: باشە شەوت شاد بێت

ئۆلیڤەر: مەبەستم ئەوە نییە
پێویستە بڕۆمە شارۆچکەی ••••••••'ە

{بەسەرسوڕمانەوە سەیرم کرد و وتم}

: بۆچی؟

ئۆلیڤەر: ئەبێت لەوێ دەست بکەم بە کار کردن بۆ ئەوەی دایکم و باوکم بتوانن قەرزەکانیان بەنەوە

: پێت وایە ئەوێ لێرە باشترە؟ من کەمێک پێش ئێستا بۆ ئاهەنگێک چووم بۆ ئەوێ ئەوانیش لە ئێمە وێران ترن

ئۆلیڤەر: ئەزانم بەڵام هەر نەبێت باری مادیان باشە

: خۆت باشتر ئەزانی ئۆلیڤەر

ئۆلیڤەر: ڕێگە ئەدەیت بەتەنها بڕۆم؟

زەردەخەنەم پێ بەخشیو وتم


: بێگومان بێ من بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆیت
کەواتە منیش لەوێ کەمان ئەژەنم ئەو کاتە ئاسان تر پارەمان دەست ئەکەوێت

ئۆلیڤەر زەردەخەنەی پێ بەخشیم و وتی

ئۆلیڤەر: تۆ هەمیشە بەوشێوەیە بوویت هەر بەوشێوەیەش بمێنەرەوە

: بێگومان هەر بەوشێوەیە ئەمێنمەوە

{ئۆلیڤەر دەستی ڕاگرت و وتی}

ئۆلیڤەر: دەی هەستە بڕۆین بخەوین بەیانی ئەبێت زوو ماڵئاوایی لەم شارۆچکە نەفرەتییە بکەین

{دەستیم گرت ئەویش هەڵی ساندمەوە دواتر دەستم دورخستەوە
ڕومکردە پێش خۆم و بەدەنگێکی بەرز وتم}

: بەیانی ماڵئاوایت لێ ئەکەم شارۆچکەی نەفرەتی

{ئۆلیڤەر پێکەنی و بەهەمان شێوەی من وتی}


ئۆلیڤەر: ماڵئاوایت لێ ئەکەم شارۆچکەی نەفرەتی

{پێکەنین و ڕۆیشتینە خوارەوە تا بنووین و بەیانیش لەگەڵ قیڕەی کەڵەشێر بەخەبەر بێین}
..
..
بەیانی
..
..
{لەناو ئەم شارۆچکە نوێیە ماڵێکی بچوکمان بەکرێ گرت کە پێک هاتبوو لە چوار ژوور
دوو ژوری نوستن و چێشتخانەیەک و دەست شۆر و گەرماوێک
دەست شۆر و گەرماوەکە پێکەوە بەسترابونەوە و کرابوو بەیەک ژور}

{لە ناوەڕاستی ژورەکاندا باخچەیەکی بچوک هەبوو کە گژو گیاکەی سەوز بوبون
ژورەکانمان هەڵبژارد،دواتر ژورەکانمان ڕێک خست،خۆمان ئامادە کرد و ڕۆیشتینە ناو جەرگەی بازاڕی شارۆچکەکە}

{هەر کەسەو بە کاری خۆیەوە سەرقاڵ بوو بەڵام هەمیشە زەردەخەنە لەسەر زاریان بوو
دواتر بینیم دوکانێکی قوماش لە سوچی بازاڕەکەدا هەبوو بەهۆی بچوکی و نادیاری دوکانەکە بەکەمی کڕیار ڕوی تێ ئەکرد}

{لەم لای دوکانەکەوە شوێنێکی بەتاڵ هەبوو بۆیە بە ئۆلیڤەرم وت}

: با لەتەنیشت ئەو دوکانەوە کار بکەین

ئۆلیڤەر: بەڵام ئەوێ گونجاو نییە

: سەیرکە من بە کەمانەکەم ئەتوانم سەرنجی خەڵکی ڕابکێشم بەوشێوەیە دوکانەکەی تۆش و ئەو کابرا قوماش فرۆشە کڕیاری زۆر ئەبێت

{ئۆلیڤەر کەمێک بیری کردەوە دواتر وتی}

ئۆلیڤەر: فکرەیەکی باشە کەواتە بابچین لەوێ دوکانێک بکەینەوە

{تەواوی ڕۆژەکە بە کار کردنەوە خەریک بووین بۆیە شەو کە گەڕاینەوە ڕاستەوخۆ خەوتم بەهۆی ماندووی تەنانەت نانیشم نەخوارد}

.
.
.
[To be continued]

Violinist_کەمانچەژەنWaar verhalen tot leven komen. Ontdek het nu