Chapter~Twenty-four²4

12 5 4
                                    

{یاما بێدەنگ مایەوە ئۆلیڤەر'یش تەنها لە ڕقەوە سەیری ئەکرد،من و لیلی و لوکەش بەڕوخسارێکی سارد سەیرمان ئەکردن
دواتر من بەتۆنێکی سارد وتم}

: تەواو بوون؟

{ئۆلیڤەر سەیری کردم و وتی}

ئۆلیڤەر: من ئەڕۆم

{هەستایە سەر پێیەکانی تا بڕوات بەڵام قۆڵیم گرت و وتم}

: سوێند بەخوا بڕۆیت کۆتای بە هاوڕێیەتیمان ئەهێنم ها

{بەناچاری دانیشتەوە,دووبارە وتم}

: هاوڕێیان ڕابردوو بوویە ڕابردوو وازبێنن لە قسەی بێمانا،ئۆلیڤەر بەم قسانەی تۆ نە ئۆلیڤیا دەگەڕێتەوە نە ڕابردووش تۆش یاما بەم ڕەفتارانە نە ئۆلیڤەر تۆی خۆشئەوێت نە ئەتوانی ئەو مێشکە پوتەی ئۆلیڤەر ڕازی بکەیت کە تۆ ئەو کارەت نەکردووە

{لیلی چڕنوقێکی لێدام،کەمێک بە ئازار بوو بۆیە ڕوخسارم گرژ کرد و وتم}

: ئای ئازارم مەیە خۆ چیم کردووە

{لیلی نزیکی گوێیەکانم بویەوە و بەچپەوە وتی}

لیلی: گەمژە تۆ ئەو کچە ئازار ئەدەیت بۆچی وتت نە ئۆلیڤەر تۆی خۆشئەوێت

: دەی گیانەکەم ئەوە ڕاستیەکەیە

لیلی: گیانەکەم؟! کوڕە ئاگاداری وشەکانت بە

: باشە ببورە

لیلی: خۆم کێشەکە چارەسەر ئەکەم

{لیلی دوورکەوتەوە بەتۆنێکی ئارام وتی}

لیلی: گوێ لەمن بگرن ئێوە ڕابردوویەکی باشتان نییە ئەزانم بەڵام ئەکرێت داهاتووشتان خراپ بکەن؟ لەسەر شتانێک لەیەک زویرن کە ئەگەر منداڵێک گوێی لێتان بێت گاڵتەتان پێ ئەکات،باشە من نکۆڵی لەوە ناکەم کە خۆشەویستی سەختە و ئەتوانێت ئەم کێشانە دروست بکات بەڵام ئەوە ساڵانێک پێش ئێستا بوو

{سەیری لوکەمان کرد کاتێک وتی}

لوکە: ڕاستە بۆ نمونە لیلی ئەو گاستۆنە نەفرەتی خۆشدەویست گاستۆنیش هاوسەرگیری لەگەڵ شازادە فیۆنا کرد بەڵام لیلی وەک ئێوەی نەکرد کەمێک لە خوشکەکەی منەوە فێر ببن

{بەسەرسوڕمانەوە سەیری لیلیم کرد و وتم}

: وای کچێ منیش شازادە فیۆنام خۆشدەویست

{لیلی بەسەرسوڕمانەوە سەیری کردم و وتی}

لیلی: باوڕ ناکەم

{لەناکاو دەستمان کرد بە قاقا لێدان دواتر بەپێکەنینەوە وتم}

: وای کچێ وەک دوو گەمژە ئاشقی دوو کەس بوبوین کە ئەبوونە هاوسەری داهاتووی یەکتری

لیلی: باشە چ شتێکی ئەو دوانە وای کرد ئاشقیان ببین؟

: ئا بەڕاست منیش بیرم لەوە نەکردۆتەوە

لیلی: پێم وابێت تەنها کەمێکی کاتی بووە

: واز لەوەیان بێنە کاتێک لەگەڵ شازادە گاستۆن بینیم ئەم وت وای تایھیۆنگ ئازاری خۆشەویستی بەوشێوەیەیە بەبێ ئەوەی ئازارم هەبێت ئای خوایە گیان

{لەناکاو لوکە هاواری کرد ئێمەش ڕاچڵەکین و سەیری لوکەمان کرد
بەتۆنێکی گرژ وتم}

: .......

.
.
.
<To be continued>

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now