Chapter~SIXTEEN¹⁶

36 12 4
                                    


{ئۆلیڤەر بەزەردەخەنەوە وتی}

ئۆلیڤەر: نا تکا ئەکەم مامە گیان ئەو قسانە مەکە گرینگ ئەوەیە ئێستا هاتیت

؟؟؟: زۆر دڵخۆشم بەوەی ئێوە هاتونەتە ناو شارۆچکەکەمانەوە و دراوسێی دوکانەکەی منن

ئۆلیڤەر: ئێمەچ خۆشحاڵین بە ناسینی ئێوە و ئەم شارۆچکە باش و میهرەبانە

؟؟؟: هیوادارم هەر بەوشێوەیە ئاسوودە بن لێرە

ئۆلیڤەر: زۆر سوپاستان ئەکەین

؟؟؟: ماڵەکەی من و ماڵەکەی ئێوە ٤ خانوومان لەنێواندایە هەر شتێکتان پێویست بوو ڕاستەوخۆ وەرنە لای من

ئۆلیڤەر: زۆر سوپاستان ئەکەین بێخەمبن هەر شتێکمان پێویست بوو ڕاستەوخۆ بە بەڕێزتان ئەڵێین

؟؟؟: کەواتە با من بگەڕێمەوە سەر کارەکەم ئێوەش بەهەمان شێوە

{هەستایە سەرپێ تا بڕوات بەڵام کەمێک وەستا دواتر وتی}

؟؟؟: بەڕاست خۆتان نەناساند

ئۆلیڤەر: من ئۆلیڤەر جۆن

{ئەو سەیری منی کرد منیش ڕاستەوخۆ وتم}

: کیم تایهیۆنگ

؟؟؟: منیش ئادرێن خۆشحاڵبووم

ئۆلیڤەر: ئێمەش هەروەها

{ئەو گەڕایەوە دوکانەکەی ئێمەش چووینەوە سەر کاری خۆمان}

End pov



Pov Lily

{لەگەڵ لوکە سەرقاڵی پاک کردنەوەی ئەسپەکانمان بووین
لەناکاو لوکە وتی}

لوکە: ڤیڤی چی بەسەر هات؟

: هەر وەک خۆیەتی بەڵام ئەو ڕۆژە وتی خەریکە لێجەر ئەچێت بەدڵما

لوکە: باشتر چونکە ژیان زۆر ناخۆشە لەگەڵ یەکێک کە خۆشت نەوێت

: ڕاستە
ئەی کەین چی بەسەر هات؟

لوکە: ئەیەوێت ڤیڤی لەبیر بکات

: ئەویش داماوە نا؟

لوکە: هەر زۆریش داماوە

{دووبارە لوکە پرسی}

لوکە: فرۆشیارە نوێیەکەی تەنیشت باوکمت بینی؟

: ئهم ئەمڕۆ کە ڕۆیشتم ئەوانم بینی بەڵام هەستم ئەکرد کوڕە ئاسیاکەم بینیوە

لوکە: ئەوە کەمانچەژەنەکەی ئاهەنگەکەی ڤیڤی'ە ماوەیەک زۆر بەناوبانگ بوو بەڵام نازانم هۆکار چییە هاتووە بۆ ئێرە

{ڕاست ئەکات ئەوە هەمان ئەو کوڕەیە
من حەزم لە پیانۆ زۆرە بەڵام ئەو زۆر لێهاتووە لە کەمان هەر بۆیە ئاوازەکانیم بەدڵە
لوکە دووبارە لە بیرکردنەوە دەری هێنام کاتێک وتی}

لوکە: بیستت دراوسێی نوێمان بۆ یەت؟

{سەرمسوڕما و سەیری لوکەم کرد دواتر وتم{

: دراوسێی نوێ؟

{کاتێک ئەسپەکەی پاک ئەکردەوە وتی}

لوکە: بەڵێ ئافرەت و پیاوێک و کچێکی هاوتەمەنی تۆیە

: کەی هاتوون؟ بۆچی ئاگادار نیم؟

لوکە: دوێنێ ئێوارە هاتن کاتێک خەریکی کەلوپەلەکان بوون ئەیان بردە ژورەوە کچەکەم بینی هەر بۆیە پرسیارم لێ کرد وتی کە شارۆچکەکەی خۆیان داگیر کراوە بۆیە هەڵهاتوون

: هیوادارم شارۆچکەکەی ئێمەش وای بەسەر نەیەت

لوکە: هیوادارم

{ماچی ئەسپەکەم کرد کاتێک لە پاک کردنەوەی لێ بومەوە
کەلوپەلی پاک کردنەوەکانم لابرد،سەیری لوکەم کرد و وتم}

: ............

.
.
.
(To be continued)

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now