Chapter~Twenty-six²6

7 5 2
                                    

وەک هەمیشە بەیانی لەگەڵ خۆرهەڵهاتن بەڕێ ئەکەوم بۆ دووکانە بوچکەکەی من و ئۆلیڤەر تا دەست بە کارکردن بکەین
ئەمڕۆ جیاوازە لە ڕۆژەکانی تر،وەرزی بەهار باوشی بە شارۆچکەکەدا کردووە،هەواکەی کەمێک ساردە بەڵام نەرمە،گوڵەکان گەشەیان کردووەو بەجوانی دەمیان کردۆتەوە لەگەڵ بۆنێکی سەرنج ڕاکێش کە لەکاتی کردنەوەیان دا بڵاویان کردۆتەوە,درەختەکان دووبارە گەڵا ناسک و سەوزەکانیان بۆ گەڕاوەتەوە

خۆریش لە هەورەکاندا چاوێک دەخشێنێتەوە و درەوشاوەیەکی گەرم بە شەقامەکان دەبەخشێت لەگەڵ درێژبوونەوەی ڕۆژ و کورت بوونی شەوی مات و بێدەنگ،ئەو کەسانەی وەک من کار دەکەن بە وزەیەکی جیاوازتر دێنە سەر کارەکانیان،زەردەخەنەیەکی ئارام لەسەر زاریانە

بەخۆشەویستیەکی زۆرەوە کارەکانیان دەکەن و ڕێز لە کڕیارەکانیان دەگرن
گەیشتمە بەردەم دوکانەکەم،درگاکەیم کردەوە و ڕۆیشتمە ژورەوە،مێز و کورسیەکەی کە خۆم و ئۆلیڤەر لەسەری دا ئەنیشین ڕێکم خست،دواتریش ئەو سەموونانەی کە ئۆلیڤەر شەو ئامادەی کردبوو لەناو ڕەفەکان ڕیزم کردن

دەنگی پێڵاوی ئافرەتێک وای کرد سەرم بەرز بکەمەوە و سەیری ئاڕاستەی درگاکە بکەم،زەردەخەنەیەکی گەش کەوتە سەر زارم کاتێک ئەو کەسەی هاتە ژورەوە لیلی بوو
پێش ئەوەی ئەو شتێک بڵێت بەزەردەخەنەوە وتم

: بەیانیت باش خاتوو پارێزەر

لیلی بزە کەوتە سەر زاری و وتی

لیلی: بەیانی تۆش باش کەمانچەژەن

کاتێک بەو نازناوە بانگم ئەکات خۆم بە کەمانچەژەنێکی ناودار دێتە پێش چاو کە زۆربەی ئاوازەکانی جیهان من ژەندوومە
بەزەردەخەنەیەکی گەشەوە وتم

: سەموونت ئەوێت؟

لیلی: بەڵێ،دوو دانە بە ئەرک نەبێت

: بەسەر چاو

مەقاشێک و زەرفێکم هێنا،بە مەقاشەکە دوو سەموونم کردە ناو زەرفەکە و زەرفەکەم بۆ لیلی ڕاگرت ئەویش لێی وەرگرتم و دوو لیرەی دانا،بەزەردەخەنەوە وتم

: شورەییە پارە دا ئەنێیت هەڵی بگرەوە

لیلی: جاری پێشووش ڕێگەت نەدا پارە بدەم کەواتە ئەمجارە هەر ئەبێت وەری بگریت

: لەنێوان هاوڕێیەتیدا ئەو شتانە بوونی نییە بۆیە لێتی وەرناگرم

لیلی: تکایە تای

: ببورە خاتوو پارێزەر وەری ناگرم

بەناچاری لیرەکەی هەڵگرتەوە،پێش ئەوەی بڕوات وتم

: دوای نیوەڕۆ ئەتوانیت بێیت بۆ باخچەی ماڵی ئێمە؟

لیلی: بۆچی؟

: ناتوانم پێت بڵێم ئەبێت خۆت بێیت و بیبینیت

لیلی: باشە بەڵام لوکەش ئەهێنم

: باشە ئەگەر حەزیشت کرد هەموو خێزانەکەت بێنە

پێکەنینێکی بچووکمان کرد،لیلی وتی

لیلی: زۆر باشە ئەتبینمەوە

: ئاگاداری خۆتبە

لیلی: تۆش هەروەها

لیلی ڕۆیشتە دەرەوەی دوکانەکە پێش ئەوەی دوور بکەوێتە بەتۆنێکی بەرز وتم

: ڕۆژێکی خۆش

لیلی تەنها بزەی کرد و دوور کەوتەوە منیش بزە کەوتە سەر زارم
...........
.
.
.
<To be continued>

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now