Chapter~TWELVE¹²

26 9 8
                                    

{ئەمڕۆ ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیری ڤیڤی و ئامۆزاکەیەتی بەناوی لێجەر
ئاهەنگەکە بچوک بوو وەک ئاهەنگە شاهانەییەکان نەبوو بەڵام خەڵکەکەی خۆشحاڵبوون وەک بڵێی ئاهەنگی ئەوانە نەک ڤیڤی}

{ئێمەش لە پێناو ڤیڤی خۆمان خۆشحاڵ دەرئەخست خۆشی بەهەمان شێوە وەک بڵێی لێجەری خۆشبوێت،ئەویش ناچار بوو ئەگەر نا خەڵکە بێ ویژدانەکەی ئێرە بوختان و قسەی درۆیان بۆ هەڵئەبەست}

{هەرچۆنێک بێت لەگەڵ ڤیڤی وەستابووین سەیری ئەو خەڵکەمان ئەکرد چۆن سەمایان ئەکرد لەگەڵ ئاوازی کەمانچەیەک
سەیری ڤیڤیم کرد کاتێک بەچپەوە وتی}

ڤیڤی: لیلی سەیری کامنچەژەنەکە بکە زۆر قۆزە

{بەلاچاو سەیرم کرد و وتم}

: تۆ بەزۆر شوو بەو ئامۆزا نابوتەت ئەکەیت هێشتا لەبەزمی خۆت ناکەوی؟

ڤیڤی: دەی چیبکەم هەفتەیەکە خەفەت ئەخۆم ئەمەوێت کەمێک دڵخۆشبم

{قۆڵم کرد بەقۆڵیدا و بەچپەوە وتم}

: بۆچی لەگەڵ ئەو کەمانچەژەنە ڕاناکەیت مەگەر ناڵێیت قۆزە؟

{ڤیڤی کەمێک پێکەنی منیش هەر لەبەر ئەمەبوو ئەو قسەیەم کرد
بەچپەوە وتی}

ڤیڤی: ئەوەش فکرەیە بەس ئەترسم بە کەمان بەخێوم بکات لەجێی نان و ئاو

: کەمان عەیبی چییە؟ هەزار مریشک ئەهێنێت

ڤیڤی: ڕاستەکەیت کە ئەیفرۆشیت ئەتوانیت بە پارەکەی هەزار مریشک بکڕێت٨و بیخۆیت

: نانا تۆش زۆرزانی بەس خۆت دەرناخەیت

{بەچاوێکی فیزەوە سەیری کردم و وتی}

ڤیڤی: ئەیچۆن هێشتا منت نەناسیوە گیانە

: سەیری سەیری

{سەیری یەکمان کرد و دووبارە پێکەنین
دواتر چاوم چوویە سەر کەمانچەژەنەکە،ناهەقی ڤیڤی ناگرم زۆر کەشخە و جوان بوو
ئەت وت کەسێک کێشاویەتی دواتر لەناو وەرەقەکە دەری هێناوە و کردوویەتی بە مرۆڤ}

{نەمدەزانی سەیری کوێی بکەم ئایە سەیری قژە ڕەش و شەپۆلیەکەی بکەم؟ یان دوو چاوە ڕەش و مەستەکانی،یانیش ڕوخسارە سەرسوڕهێنەرەکەی،یاخود لێوە ئاڵەکەی،یان لوتە مامناوەندەکەی،یانیش باڵا دار سنەوبەرەکەی،یان ئەو پەنجە باریک و دەستە چوارگۆشانەی کە کەمانەکەی پێ ئەژەند}

{لە سەیرکردنی ئەو کەمانچەژەنە وەستام کاتێک ئاوازەکەی تەواو کرد،دەستمان کرد بە چەپڵە لێدان ئەویش خۆی چەماندەوە وەک سوپاسێک
سەیری ڤیڤیم کرد کاتێک وتی}

ڤیڤی: تۆش بەلاتەوە سەرنج ڕاکێشە وایە؟

: بۆچی درۆ بکەم بەڵێ سەرنج ڕاکێشە

{ڤیڤی بە شەیتانی سەیری کردم و وتی}

ڤیڤی: پێت چۆنە ئەویش لەتۆ مارە بکەین؟

{بەچاوێکی ساردەوە سەیرم کردو وتم}

: قسەی بێمانا

ڤیڤی: بۆچی قسەکەم بێمانایە؟ گاستۆن ڕۆیشت و پشیلەکە خواردی لەدڵی تۆشا بوونی نەما ئیتر بۆچی هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو ناکەیت؟

: ڕاستە گاستۆن پشیلەکە خواردی بەڵام هەر نەبێت تۆزێک خۆشەویستیم بۆی ماوە

ڤیڤی: هەی گەمژە مەگەر نەت وت لەبیرم کردووە؟

: وایە بەڵام بەشی خۆی خۆشەویستی ماوە لەدڵمدا
بێگومان کاتم ئەوێت تا لەبیری ئەکەم

ڤیڤی: ئەوەشیان ڕاستە،دەی گرینگی پێ مەدە وەک من

{دەستمان کرد بەپێکەنین}

End pov

.
.
.
[To be continued]

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now