Chapter~THIRTEEN¹³

21 9 1
                                    


Pov Taehyung

،{دوای تەواو بوونی ئەو ئاهەنگە بچوک و بەچێژە گەڕامەوە شارۆچکەکەی خۆم
بێگومان ڕاستەوخۆ ڕۆیشتم بۆ ماڵ ئۆلیڤەر لەوێ زیاتر شوێنی ترم نییە
لەژێر ڕوناکی مانگ لەسەربانی ماڵ ئۆلیڤەر پاڵکەوتبووم و لە مانگم ئەڕوانی}

{بیرم لەخۆم ئەکردەوە،بیرم لە ژیانی خۆم ئەکردەوە،بیرم لەهەموو شتێک کردەوە فیۆنا نەبێت،تاکە یادگاری ناخۆشی من ئەو بوو،تاکە خەونی ناخۆشی من ئەبوو،ڕێزی لە خۆشەویستی من نەگرت منیش ڕێز لە ئازارەکانی ناگرم}

{خەریکبوو چاوەکانم ئەچوونە جیهانی خەونەوە بەڵام ئۆلیڤەر لەپاڵما پاڵکەوت و وتی}

ئۆلیڤەر: بیر لەچی ئەکەیتەوە؟

{بەبێ ئەوەی چاو لەسەر مانگ هەڵبگرم وتم}

: ژیانی خۆم
ئەزانیت ژیان وەک قومار کردن وایە ئەگەر شەنست هەبوو ئەوا براوەیت و خۆشبەخت ئەبیت ئەگەریش نا ئەوە وەک ئاوارەیەکت لێیەت

ئۆلیڤەر: ئێمەش بەر بێ شەنسەکە کەوتین

: چی ئەبوو ئەگەر ژیان یەکسان بوایە؟ چی ئەبوو ئەگەر هەموو پیاوێک باشبوایە؟ چی ئەبوو ئەگەر هەموو ئافرەتێک خانومان و باش بوایە؟ چی ئەبوو ئەگەر هەموو مناڵێک خۆشبەخت بوایە؟

ئۆلیڤەر: ئەمەوێت بیهێنمە پێش چاو خۆم چەند خۆشبەخت ئەبووین

: نابێت ئۆلیڤەر ئەو ژیانە هەرگیز ڕوونادات،ئەگەر ڕویبدایە بۆچی بەهەشت بوونی ئەبوو؟

ئۆلیڤەر: تۆ بۆخۆت پرسیار ئەکەیت و وەڵامەکەشیت لایە

: ئێمەی مرۆڤ ئەوەندە بیر ئەکەینەوە وەڵامی پرسیارەکانیشمان دەست ئەکەوێت لەخودی خۆمانەوە زۆر جار ئەشقیش وات لێ ئەکات ها

ئۆلیڤەر: ئەمەوێت ئەشق تاقی بکەمەوە

: هەرگیز تەنانەت بیریشی لێ مەکەرەوە،تا نەکەویتە چاڵەکەوە نازانیت چەند قوڵ و ترسناک و بەئازارە

ئۆلیڤەر: بەڵام خەڵکی وا ناڵێن

: خەڵکی مەبەستت بە شەنسەکانە؟ یاخوود خانەدانەکان؟
ئەگەر مەبەستت ئەوانە ئەوا ڕاستە ئەشق و ژیان بۆ ئەوان ئاسان و چێژبەخشە

ئۆلیڤەر: هەر خۆی ژیان بۆ ئەوان دروست کراوە
ژیان ئەوان بەبێ تاوان ئەبینێت ئێمەش بە تاوان بار هەر بۆیە پێویستە سزای تاوانەکانمان بدات

: ئەو تاوانەی بە ئارەقەی ناو چەوانمان کار ئەکەین؟ ئەو تاوانەی کەسە ئازیزەکانمان لەدەست ئەدەین؟ ئەو تاوانەی ئەشق ئەبین؟ ئەو تاوانەی منداڵەکانمان بەد بەخت و برسین؟

پێم بڵێ منداڵی چ خانەدانێک لەناو قوڕ یاری ئەکات؟ منداڵی چ خانەدانێک شەوان بە برسێتی ئەخەوێت؟ منداڵی چ خانەدانێک لە سۆزی خێزانەکەی بێ بەشە؟ تەنها منداڵەکانی ئێمە بەوشێوەیەن

ئۆلیڤەر: تۆ بڵێی چارەنووسیش وەک ژیان بێ بەزەی بێت بەرامبەرمان؟

: لەوانەیە زۆر جار ئەو لە ژیانیش بێ بەزەی ترە

ئۆلیڤەر: کەواتە با بمرم و بڕۆمە ئەو دنیا هەم ژیانم باشە ئەبێت هەم چارەنووسم

: نابێت ئۆلیڤەر ئێمە بەو ئاسانییە ڕزگارمان نابێت لەم دۆزەخی زور زەمینە
ئێمە هێشتا بە سزای بێتاوانیم نەگەیشتووین،هێشتا ژیان بەو ئاسانییە دەست بەردارمان نابێت

{ئۆلیڤەر هەستایەوە دواتر وتی}

ئۆلیڤەر: ..........

.
.
.
[To be continued]

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now