Chapter~Twenty-seven²7

9 5 2
                                    

دوانیوەڕۆ

لە باخچەکە دانیشتبووم لەسەر کورسیەک،پیانۆیەکی ڕەشیش لەبەردەمم بوو چاوەڕێی لیلی بووم بێت،ترپەکانی دڵم بەرز بوبونەوە بەهۆی شڵەژان و دڵەڕاوکێدا،کەمێک پەنجەکانم ئەلەرزی ئەوەش بەهۆی شڵەژانەکەوە بوو

هەستم بەدەستێکی گەورە کرد لەسەر شانم،ئاوڕم دایەوە ئۆلیڤەر بوو
بەتۆنێکی ئاسای وتی

ئۆلیڤەر: چییە کوڕە؟ بۆچی بەوشێوەیە ڕەنگت تێک چووە؟

: پێم وابێت بەهۆی شڵەژانمەوەیە

ئۆلیڤەر: شڵەژانی ناوێت دڵت ئارام کەرەوە و بیر لەشتی ئەرێنی بکەرەوە
دەی ئێستا هەناسەیەکی قوڵ هەڵبمژە و بیدەرەوە سێ جار ئەمە بکە

بەگوێی ئۆلیڤەرم کرد و سێ جار هەناسەی قوڵم هەڵمژی و دامەوە
لەو ساتەدا گوێیەکانم بە دەنگی تەقەی درگا هۆشیار بونەوە،بەخێرای ڕوم وەرگێڕا بۆ ئاڕاستەی درگاکە،ئۆلیڤەر بەرەو درگاکە هەنگاوی ئەنا تا گەیشتە شوێنی مەبەست

بەپەنجە درێژەکانی درگاکەی کردەوە ڕاستەوخۆ خاتوو پارێزەر بەدەر کەوت،جوانییەکی لە ڕادەبەدەری هەبوو ئەو هەمیشە جوانە بەڵام ئەم جارە جیاوازە وەک بڵێی بە ئاوی بەهەشت خۆی شوشتبێت،وەک بڵێی بە بریقەی ئەستێرەکان خۆی ڕازاندبێتەوە،جوانی مانگیشی لە ڕوخساری دابێت،شەپۆلی دەریاکانیش دەوریان دابێت تا لە دورەوە هەست بە ئارامیەکەی بکەیت

گوێیەکانم هەستیان بە ترپە ترپێک ئەکرد وەک چۆن بارانێکی بەخوڕ و بەهێز ئەبارێت و بەر سەقفی خانووەکان ئەکەوێت بەوشێوەیە تپە تپ دروست ئەکات،ئەوەی منیش گوێم لێبوو بەوشێوەیە بوو،شتێکیش لەنێو سینەمدا ئەیەوێت بێتە دەرەوە

پێم وابێت ئەوە دڵی منە بەڵێ دڵی کەمانچەژەنە کە ئێستا لەپێناو هاوڕێیەکی پیانۆ دەژەنێت،خیانەتە ئەگەر بەبێ هۆ ئامێرێکی تر بژەنیت و ئەوەی خۆت وەلا بنێیت،بەڵام شتێکی بەنرخە ئەگەر لەپێناو کەسێک ئامێرێکی تر بژەنیت

ئەو بە هەنگاوەکانی بەرەو لای من دێت،هەر هەنگاوێکی نازی لێ دەبارێت،گەروم وشک بوبویەوە بۆیە ئەوەی نێوگەرومم قوتدا،ئەمویست چاوی لەسەر هەڵبگرم بەڵام چاوم پێم ئەڵێت تایھیۆنگ سکاڵات لەسەر تۆمار ئەکەم چونکە تۆ غەدر لەمن ئەکەیت ئەم جوانییە نەبینم

بەهۆش خۆم هاتمەوە کاتێک لیلی بەتۆنە ناسکەکەی وتی

لیلی: گوێت لێمە؟

بەزۆر توانیم وشەیەک لەو زمانە گیراوەم دەربێنم،بەتۆنێکی شڵەژانەوە وتم

: ببورە گوێم لێت نەبوو

لیلی: کێشە نییە،دەی پێم بڵێ بۆچی بانگت کردم

: پیانۆکەم

ئاماژەم بە پیانۆکەمدا ئەویش بەدوو چاوە قاوەییەکانی کە وەک قاوەی بەیانیان وابوو سەیری پیانۆکەی کرد،دواتر سەیری منی کرد و بەتۆنە ناسکەکەی وتی

لیلی: ........




<To be continued>

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now