Chapter~THREE³

40 11 3
                                    


•دوای دوو ڕۆژ•

ئۆلیڤەر: ئاگاداری خۆتبە باشە؟ زوزو نامەم بۆ بنێرە

: خەمت نەبێت

{فرمێسکەکانی ئۆلیڤەر کەوتنە خوارەوە,هەستێکی زۆر ناخۆشم هەبوو ئەوە یەکەمجار بوو ئۆلیڤەر ببینم بگری
ئەو کوڕێکی زۆر بەهێز و چاونەترسە،هەمیشە پاڵپشتی خۆیەتی و بە ماندوو بوونی خۆی کارەکانی ئەکات}

{ئەم ویست منیش لەگەڵیا بگریم بەڵام گریان بۆ پیاو عەیبە,باوشم پیاکرد و ئەویش تووند لەباوشی گرتمەوە،یەکەم جارە باوشم پێدا بکاتەوە لەجێی ئەوەی توڕە ببێت}

{ئۆلیڤەر بەگریانەوە وتی}

ئۆلیڤەر: ئاگاداری خۆتبە کوڕە

: ئەرێ دە بەسە خۆ ناچم بۆ بەرەی جەنگ
هەر کاتێک گەیشتمە کۆشکەکەی شازادە فیۆنا نامەت بۆ ئەنێرم

{باوکی ئۆلیڤەر ئەسپەکەی هێنا بەوشێوەیە باوشەکەمان پچڕاند و سەرکەوتمە سەر ئەسپە سپیەکە
جل و بەرگ و کەمانەکەشم بەپشتمەوە بوو.پێش ئەوەی بڕۆم بەڕێز جۆن وتی}

ب.جۆن: بەسەلامەتی بڕۆیت

: ماڵئاوا

{ویستم بڕۆم بەڵام دووبارە چاوم چوویەوە سەر ئۆلیڤەر کە وەک منداڵێکی ونبوو فرمێسکی ئەڕشت
تەنها بڵێ مەڕۆ سوێن ئەخۆم ناڕۆم چش لەوەی نەچمە لای شازادە فیۆنا تەنها با ئەم کوڕە ئەوەندە نەگری و هەست بەتەنهای نەکات}

{باوشم پێدا کرد،دواتر وتم}

: ئەگەر ئەڵێیت ناڕۆم

ئۆلیڤەر: ن.نا بڕۆ ب.با ئەو هەلەت لە ک.کیس نەچێت

{بەهۆی هەنسکەوە زمانی ئەگیرا
بەڕێز جۆن ئۆلیڤەر'ی دوور خستەوە و ڕۆیشتم بەبێ ئەوەی ئاوڕ بەمەوە
ئەگەر ئاوڕم بدایەتەوە بەهۆی ئۆلیڤەر'ەوە پەشیمان ئەبومەوە و نەئەڕۆیشتم}

{ئۆلیڤەر زۆر لەمن گەورە ترە و پیاوێکی مێشک فراوانە بەڵام تێناگەم ئێستا بۆچی بەوشێوەیە فرمێسک ئەڕێژێت}
.
.
.
{نازانم چەند کاتژمێر ئەبێت بەڕێگاوەم بەڵام شەو هاتووە و مانگ دەرکەوتووە,ئەگەر نەڕۆیشتمایە ئێستا لەگەڵ ئۆلیڤەر سەیری مانگ'مان دەکرد،هایش بیری ئەو سەر شێتە ئەکەم}

{وای زۆر هەست بەماندوو بوون ئەکەم لەسەر ئەم ئەسپە و خەوم یەت،هیوادارم زوو بگەم و کەمێک پشووبدەم و نانێکی باشی لێ بخۆم}

{ئەوەندەی نەبرد بەسەر ئەو قسانەمدا خۆم لەبەردەم کۆشکەکەی شازادە فیۆنا بینیەوە
بە پاسەوانەکەم وت کە من کێم و بۆچی هاتووم ئەویش ڕۆیشتە ناو کۆشک}

{تا ئەو گەڕایەوە سەیری دەرەوەی کۆشکەکەم ئەکرد چەند بەجوانی و ناوازەی دروست کراوە
چاوم لەسەر کۆشکەکە هەڵگرت کاتێک پاسەوانەکە وتی بڕۆمە ژورەوە}

{ئەسپەکەم لەلایەکی باخچەی کۆشکەکە وەستاند و ڕۆیشتمە ژورەوە بە کۆڵە بارەکەی پشتمەوە
سێ جار لەدرگاکەمدا ڕاستەوخۆ ئافرەتێکی بەتەمەن کردیەوە،بەجلەکانیدا دیاربوو خزمەتکارە}

{بەتۆنێکی ئاسای وتم}

: ئێوارە باش

خزمەتکارەکە: باشتر بۆتۆ

: ببورە بێزارتان ئەکەم بەڵام خاتوو فیۆنا بەمنی وت کە ژەنینی کەمانێک قەرزارم

خزمەتکارەکە: بەدوام کەوە

.
.
.
(To be continued)

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now