Chapter~Twenty-five²5

21 6 8
                                    

{لەناکاو لوکە هاواری کرد ئێمەش ڕاچڵەکین و سەیری لوکەمان کرد
بەتۆنێکی گرژ وتم}

: کوڕە بۆچی هاوار ئەکەیت؟

لوکە: ئەو دووانە خەریکە سەری یەک ئەخۆن ئێوەش باسی فیۆنا و گاستۆن ئەکەن

: ئای باشە تەواو پێویست بە هاوار کردن ناکات

{دواتر ئۆلیڤەر وتی}

ئۆلیڤەر: هاوڕێیان من ئەڕۆم تکایە زۆرم لێ مەکەن ناتوانم لێرە بم بەتایبەت ئەگەر ئەو کچە لێرە بێت

{زلەیەکم کێشا بە قۆڵی ئۆلیڤەردا و وتم}

: سوێند بەخوا هەڵدەستم و ڕوخسارت شین دەکەمەوە بە ئاقڵی دابنیشە

{دوای ماوەیەکی زۆر قسە و گاڵتەو یاریمان کرد توانیمان ئۆلیڤەر و یاما ئاشت بکەینەوە دواتریش شەو داهات بۆیە ڕۆیشتینە سەربانی ماڵ ئێمە،هەمووان لەژێر ڕوناکی مانگ و پرشنگی ئەستێرەکان ڕاکشابووین بەبێ وتنی هیچ وشەیەک سەیری ئاسمانی پڕ ئەستێرەمان ئەکرد}

{لەناکاو لوکە وتی}

لوکە: ئەرێ کوڕە تایهیۆنگ تۆ هەر خۆت ویستووتە ببیتە کەمانچەژەن یانیش تەنها چارەنووس وای لێت کرد؟

{بەتۆنێکی ئاسای وتم}

: هەمیشە ویستوومە ببمە جوتیار لەگەڵ داپیرەم بەڵام کاتێک ١٠ ساڵان بووم ئەو کۆچی دوای کرد بۆیە منیش وازم لەو خەونە هێنا،لەناکاو حەزم چوویە سەر کەمان خۆمم فێر کرد و ئالوودەی بووم ئیتر بەم شێوەیەی کە ئێستا ئەیبینیت بوومەتە کەمانچەژەن
ئەی تۆ؟

لوکە: من خەونم نییە تەنها ویستوومە شازادەی خەونەکانم بدۆزمەوە و هیچی تر

: ئای خوایە گیان پێت ناخۆش نەبێت بەڵام تۆ زۆر سەر ژنانیت ها

لوکە: بێ ڕەوشت

{هەمووان پێکەنین دواتر وتم}

: خۆ درۆ ناکەم

لوکە: بێزارکەر

: ئۆلیڤەر دەی تۆش باسی ئەوە بکە کە خەونت چییە

ئۆلیڤەر: تاکە خەونی من ئەوەی بگەمەوە بە ئۆلیڤیا

: دەمت دابخە بێتام تۆش وەک لوکە سەر ژنانیت

{دووبارە پێکەنین دواتر وتم}

: ئەی تۆ یاما

یاما: وەک هەمیشە ویستوومە ببمە ڕەسام بەڵام ئیتر نەبوو

: ئەی تۆ لیلی

لیلی: منیش حەز ئەکەم ببمە پارێزەر

: ئای خوایە گیان خەونی لیلی لە هی هەر سێکمان باشتر و سەرنج ڕاکێشترە

یاما: هەر خۆی لیلی هەمیشە وابووە هەمیشەش تایبەتە بۆ ئێمە

لیلی: ئای کچێ بوەستە لەو قسە کردنانە شەرم ئەکەم ها

یاما: ئای شیرینەکەم من ئەو شەرمەت ئەخۆم بەخوا

{بزە کەوتە سەر زارم دواتر دەستەکانم بەرەو ئاسمان بەرز کردەوە و وتم}

: من ئەبمە کەمانچەژەنێکی ناودار و لێ هاتوو

{ئۆلیڤەر بەتۆنێکی بەرز وتی}

ئۆلیڤەر: منیش دەگەڕێم و ئۆلیڤیا دەدۆزمەوە

{لوکەش بەدەنگی بەرز وتی}

لوکە: هەروەها منیش شازادەی خەونەکانم ئەدۆزمەوە

{دواتر یاماش بەدەنگی بەرز وتی}

یاما: منیش ئەبمە ڕەسامێکی سەرکەوتوو

{لیلی بەدەنگی بەرز وتی}

لیلی: منیش ئەبمە پارێزەرێکی لێهاتوو

{سەیری هەموویانم کرد و وتم}

: دەی با بەڵێن بەیەکتری بدەین و تێبکۆشین بۆ خەونەکانمان

{دەستی یەکمان گرت و پێکەوە وتمان}

: بەڵێن بێت

{دواتر یەکمان لەباوش گرت،چەند شتێکی جوانە هاوڕێی لەم شێوەیەت هەبێت،چەند ئاسوودە بەخشە چەند هاوڕێیەکت هەبێت کە پێکەوە هەموو کارێک بکەن،بۆ خەونەکانتان هەوڵبدەن،لە خۆشی و ناخۆشی پێکەوە بن}
.....
.
.
.
<To be continued>

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now