Chapter~EIGHT⁸

26 9 2
                                    

{پیاوەکە هەمان زەردەخەی منی کرد و شانی ڕاوەشاند دواتر وتی}

؟؟؟: خێزانەکەت چەند بەبەختن کوڕێکی وەک تۆیان هەیە

: پێم وانییە

؟؟؟: بەڵام من پێم وایە...کوڕێکی ڕوخۆش و گوێڕایەڵ و بەڕێز لەهەمان کاتدا بەهرەدار لەبواری ژەنیندا

: باوکم بەوشێوەیە من نابینێت

؟؟؟: ئاساییە ڕۆژێک دێت هەستی پێ ئەکات تەنها ئارام بگرە هەمیشە ئارام گرتن ئەیباتەوە

: هیوادارم

{دواتر گەڕامەوە کۆشک
پێش ئەوەی بڕۆمە ژورەوە بینیم هێشتا شازادە فیۆنا و شازادە گاستۆن لەباخچەکە دانیشتوون
بەڵام دانیشتنێکی جیاواز،دەستیان لەناو دەستی یەکە،شازادە فیۆنا سەری لەسەر شانی شازادە گاستۆن داناوە}

{لەو ساتەدا زانیم ئازاری ئەشق چییە،ئەو کاتە زانیم دۆڕاندنی ئەشق واتای چییە،کەواتە تایھیۆنگ دۆڕاندت،ئەوەی ئەتویست بەدەستت نەهێنا،لەخۆشەویستیدا دۆڕاندت
گەورەترین دۆڕان دۆڕانی خۆشەویستییە،تەنها یەک جار چەنست هەیە بۆ بردنەوە}

{ئێستا چی ئەکەیت تایھیۆنگ؟ دووبارە خۆت ئەخۆیتەوە؟ بگەڕێوە شارۆچکەکەی خۆت لەهەموو شتێک باشترە
هەستێکی زۆر خەماوی ناو ناخم و دڵمی داگیرکرد،ڕۆیشتمە ژورەکەم و کەلوپەلەکانم کۆ کردەوە}

{هێشتاش ئەو گوڵانەی بۆ شازادە فیۆنام کڕیوە لەناو دەستەکانمدان
کەمانە کۆنەکەم هەڵگرت و ڕۆیشتمە لای شازادە فیۆنا و وتم}

: من ئەگەڕێمەوە شازادە

{شازادە فیۆنا سەری لەسەر شانی شازادە گاستۆن بەرز کردەوە و وتی}

ش.فیۆنا: ڕێگە نادەم بڕۆیت سبەی ئاهەنگی هاوسەرگیری من و شازادە گاستۆن'ە ئەبێت تۆ بەکەمانەکەت ئاهەنگەکەمان بۆ ساز بکەیت

{ئەوەندە گەمژەم ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەو ساز ئەکەم؟ درۆیەکی بدۆزەرەوە تایھیۆنگ
ها بۆم هات و وتم}

: دایکم زۆر نەخۆشە و خەریکە ئەمرێت ناتوانم یەک کاتژمێری تریش بمێنمەوە

ش.فیۆنا: ئای خوا ئاگاداری بێت...باشە خوات لەگەڵ

{هەر ئەوەندە؟ نابێت سوپاسی ئەم چەند ڕۆژەم بکات؟ نابێت سوپاسی ئەو کاتانە بکات وەک بوکەڵە ئەیبردمە ئاهەنگەکان و بەکەمانەکەم ئاهەنگەکەم خۆشتر ئەکرد
بەڵام من چاکەکانی ئەو لەبیر ناکەم و وتم}

: سوپاس بۆ ئەوەی کارت بۆ دۆزیمەوە و بەناوبانگت کردم لێرە ئەگەر ڕۆژێک توانیم ئەم چاکەیەت ئەدەمەوە

{گوڵەکەم بۆ ڕاگرت و ئەویش بەسەرسوڕمانەوە لێی وەرگرتم
پێش ئەوەی ئەو پرسیار بکات وتم}

: دیارییەکی بچوکە بۆتۆ،ڕۆژی بوونت پیرۆزبێت هیوای ژیانێکی نوێت بۆ ئەخوازم ماڵئاوا

{بەچاوێکی پڕ فرمێسکەوە ئەوێم بەجێ هێشت بەبێ ئەوەی گوێ بۆ سوپاسەکەی بگرم
دوای ئەوە ڕۆیشتمە ناو بازاڕ و لای ئەسپ و عارەبانەکانەوە وەستام و وتم}

: سڵاوتان لێبێت

{کوڕێکی گەنج وتی}

؟؟؟: سڵاوت لێبێت

: ئەتوانیت بمبەیتە شارۆچکەی ••••••••'ە؟

؟؟؟: بۆنا فەرموو سەربکەوە

؟؟؟: سوپاست ئەکەم

{سەرکەوتمە ناو عارەبانەکانەوە و بەڕێ کەوتین
ڕێگەمدا فرمێسکەکانم بکەونە خوارەوە و چیتر خۆیان ڕانەگرن}

..
..
تێپەڕاندنی کات
..
..

{گەیشتینە ناو شارۆچکەکەم دابەزیم و هەوایەکی پاکم هەڵژمی
چەند بیری ئەم هەوایەم کردووە،چەند بیری خەڵکەکەمم کردووە
بڕە پارەیەکمدا بە کوڕە گەنجەکە و سوپاسم کرد ئەویش ڕۆیشت}

{سەرەتا ڕۆیشتم بۆلای دایکم و بڕە پارەیەکیشمدا بەو تا بژێوی خۆی پێ بکڕێت
دواتر بەڕاکردن ڕۆیشتم بۆماڵ جی چانگ
لەدرگامدا و بەهاوارەوە وتم}

:ئۆلیڤەر گەڕامەوە ئەو درگایە بکەرەوە

{لەدوامەوە کەسێک هاواری کرد و وتی}

؟؟؟: تایھیۆنگ

{بێگومان ئەوە ئۆلیڤەر بوو،ئاوڕمدایەوە و بەخێرای ڕۆیشتمە لای و لەباوشم گرت
وای چەند بیرم کردووە،باوشەکەمان تووند تر کرد و وتم}

: دڵم ئاوی خواردەوە خەریکبوو شێت ئەبووم بۆ ئەوەی بتبینمەوە

ئۆلیڤەر: چارت ئەکەم خۆتۆ ئێمەت شێت کرد بەدووریت

: من ئێوە ئەخۆم وەک دەینەسوڕ

{پێکەنین دواتر باوشەکەم پچڕاند
بەزەردەخەنەوە وتم}

: کوڕە گەورە بوویت

{ئۆلیڤەر چاوەکانی سوڕاند و وتی}

ئۆلیڤەر: بەڵێ بەڵێ زۆریش ئەوە نییە ناچم بەدرگاکەیا

{پێکەنیم و کوڵمەکانیم ڕاکێشا وەک هەمیشە توڕە بوو و لێیدام
بیری شەڕەکانیم کردووە بۆیە زلەیەکم لێدا و وتم}

: ئەگەر ئازایت بمگرە

{زمانم لێ دەرهێنا و بەدەم پێکەنینەوە ڕامکرد ئەویش بە دارێکەوە بەدوام کەوت}

End pov

.
.
.
{To be continued}

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now