Chapter~SIX⁶

29 9 2
                                    


After some months
دوای چەند مانگێک

{ڕۆیشتوینەتە وەرزی هاوینەوە،کەش و هەوا گەرم و بێزارکەر بووە
تەنها بەیانیان و ئێواران تا شەو کەمانم ئەژەند،بێگومان نیوەڕۆیان زۆر گەرم بوو نەمئەتوانی کەمانبژەنم}

{هەرچۆنێک بێت ئێستا لە ژورەکەم ڕاکشاوم و سەیری سەقفەکە ئەکەم
بیری ماڵەوە ئەکەم،بیری خواردنەکانی دایکم ئەکەم،بیری لێدانەکانی باوکم ئەکەم،بیری ئۆلیڤەر ئەکەم لەهەموو کەسێک زیاتر بیری ئەو ئەکەم،بیری شۆربا بەتامەکەی ئەکەم،بیری شەڕ کردنەکانی ئەکەم،بیری سەرکێشیەکانی ئەکەم}

{بیری ئۆلیڤیا و هیۆنگشیک ئەکەم، هیۆنگشیک کوڕی پورە گەورەکەمە،ئۆلیڤیا'ش پێشتر دراوسێمان بوون دواتر ماڵیان ڕۆیشتە کۆشکی شاهانەی بەهۆی ئەوەی باوکی هاوسەرگیری لەگەڵ شاژنێک کرد بەو شێوەیە لەیەک دابڕانی}

{بیری ئەو کاتانە ئەکەم هەر سێمان بەیەکەوە ئەڕۆیشتینە ناو بازاڕی شارۆچکەکە و کاتی خۆشمان بەسەر ئەبرد ئێستاش وەک یاری مەتەڵ هەریەکە و لە شوێنێک بڵاو بوینەتەوە و دابڕاوین لەیەک

هیچ کەسێک نییە یاریمان پێ بکات تا بەیەکەوە بمان بەستێتەوە}

(ت.ب: مەتەڵ لێرەیا مەبەستم یاری puzzleە 🧩،وێنەیەکە کراوە بەچەند پارچەیەکەوە پێویستە مێکشت بەکار بخەیت و پارچەکان بەیەکەوە ببەستیتەوە تا وێنەکە بەتەواوی ئەگەڕێتەوە باری ئاسای خۆی)

{بیری کەمانە کۆنەکەم ئەکەم کە ئێستا لەسوچێکی ژورەکە دامناوە و کەمانە نوێیەکەم بەکار ئەهێنم
هەستامەوە و قژمم خوراند،ڕۆیشتمە دەرەوە بۆ باخچەی کۆشکەکە}

{بینیم هەمووان شڵەژاون و بەپەلە پەل کارەکانیان ئەکەن
چوومە بەردەم پاسەوانەکە و وتم}

: سڵاو برا

پاسەوانەکە: سڵاو

: چ شتێک ڕویداوە وا بەوشێوەیە ڕەفتار ئەکەن؟

پاسەوانەکە: پاشا و شاژن ئەگەڕێنەوە شازادە گاستۆن'یش لەگەڵ خۆیان ئەهێنن

: شازادە گاستۆن؟! واھ شازادەیەکی زۆر میهرەبان و قۆزە

پاسەوانەکە: سەر ڕێگامان مەگرە و ڕێگە بدە کارەکانمان بکەین

{گەڕامەوە ژورەکەم و دووبارە لەسەر جێگاکە ڕاکشام
چەند کۆشکێکی بێزارکەرە،تا لە کۆشک نەژیت هەست بە بێزاریەکەی ناکەیت
خەڵکی پێیان وایە کۆشک و بوون بە شاژن و پاشا شتێکی زۆر بەبەهاو خۆشە بەڵام وانییە}

{زۆر بێزارکەرە،زۆر هەست بەتەنهای ئەکەیت،ڕۆژەکانت دووبارەن،بارێکی زۆر لەسەر شانتە،خەمێکی زۆر لەناختدايە
بەردەوام ئەبێت لە خزمەتی گەل و نیشتمانەکەتدا بیت
پاشایەتی ئەوەیە ئاسوودە بیت،نەک ئەوەی کۆشک و لەشکرت هەبێت}

{ئەمەوێت بگەڕێمەوە ماڵەوە،بگەڕێمەوە شارۆچکەکەم،بگەڕێمەوە ناو خێزان و هاوڕێکانم
بگەڕێمەوە ناو کێڵگە و مەڕ و ماڵات بەخێوبکەم}

{دەی تایھیۆنگ خۆت ئەمەت ئەویست،خۆت ئاواتت بەم ژیانە ئەخواست ئێستا ئەوەتا پێی گەیشتیت بەڵام هیچ ئاسوودە و دڵخۆش نیت لەگەڵ ئەم کۆشک و ژیانە
زۆر جار ئەو شتە بەنرخانەی هەمانن لەژیان تا لەدەستیان نەدەیت بەهایان نازانین و ناتوانین قەدریان ڕابگرین{

.
.
.
(To be continued)

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now