Chapter~FOUR⁴

45 9 16
                                    


{بەدوایدا ڕۆیشتم تا ئەو کاتەی لەبەردەم درگایەکی بەرز و گەورە وەستاین
کاتێک درگاکەی کردەوە دەنگی قاقا و پێکەنینی ئافرەت و پیاو تێکەڵ بەیەک بوبون}

{دووکەڵی جگەرە ژورەکەی تەماوی کردبوو،قومارکردنیش لەو لاوە بوەستێت،چاوەکانم چوونە سەر شازادە فیۆنا کە قاچی خستبوویە سەر قاچ و جار جارە مژێک لە جگەرەکەی ئەیات}

{سەیری چەند کەسانێکیش ئەکات کە قومار ئەکەن،خزمەتکارەکە ڕۆیشتە لای شازادە فیۆنا و بەگوێیدا چپاندی
شازادە فیۆنا چاوەکانی کەوتنە سەر من و زەردەخەنەی کرد دواتر بەدەستی ئاماژەی بۆ کرد بچمە نزیکەوە}

{بەشڵەژانێکی زۆرەوە ڕۆیشتمە نزیکی و خۆم چەماندەوە}
{شازادە فیۆنا وتی}

ش.فیۆنا: تایھیۆنگ ڕاستە؟

: بەڵێ

ش.فیۆنا: زۆر باشە ئەگەر ئاواز و ژەنینی کەمانەکەتم بەدڵبوو بەڵێن بێت لێرە بتکەم بە کەمانچەژەنێکی زۆر بەناوبانگ بەشێوەیەک دەنگت تەواوی وڵاتەکان بگرێتەوە

: زۆر سوپاست ئەکەم بۆ ئەو چەنسە شازادە جێی شەرەفە بۆ من

ش.فیۆنا: زۆر باشە

{شازادە فیۆنا هەستایە سەرپێ و سێ جار چەپڵەی لێدا،بەوشێوەیە هەمووان چاویان چوویە سەر ئەو
شازادە فیۆنا بەتۆنێکی بەرز وتی}

ش.فیۆنا: ئەمە تایھیۆنگ'ە وتی کەوا کەمانێکی لێهاتووە بۆیە هەر ئێستا تایهیۆنگ ئاوازێکی خۆشمان بۆ ئەژەنێت و ئێمەش سەما و دانس ئەکەین

{هەمووان چەپڵەیان لێدا و مێزێکیان بۆ چۆڵ کردم تا بچمە سەری و کەمان بژەنم
یەکەم جارە لەبەردەم ئەم هەموو کەسە بەدەسەڵات و بەناوبانگانە کەمان بژەنم بۆیە توشی شڵەژانێکی زۆر بووم}

{ڕۆیشتمە سەر مێزە گەورە و فراوانەکە،کەمانەکەم دەرهێنا و قورسترین ئاوازم هەڵبژارد ئەویش ئاوازی 24 Caprices - Paganini}

{سەرەتا هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دامەوە دواتر هەندێک وشەی سەرکەوتنم هێنایە مێشکمەوە کە ئۆلیڤەر فێری کردبووم}

{کەمانەکەم خستە ژێر شەویلگەم،بەدەستێکم داری کەمانەکەم گرتبوو بەدەستەکەی ترم بە ئارامی پەنجە باریکەکانم لەسەر تاڵی کەمانەکە بڵاو کردەوە}

{چاوەکانم داخست و دەستم کرد بەژەنین،ڕۆیشتمە قوڵای ژەنینەوە،وا هێنامە پێش خۆم کە لە ژورێکی ڕەشی گەورەدا بم،یەک گڵۆپ کار بکات ئەویش بەسەر سەری منەوە بێت}

{دوای چەند کاتژمێرێک کۆتای پێهات و چاوەکانم کردەوە،بەسەختی هەناسەم ئەدا،وردە وردە کەمانەکەم لەژێر شەویلگەم لابرد
سەیری چواردەوری خۆمم کرد بینیم هەمووان بەسەرسامیەوە سەیرم ئەکەن}

{ڕووم وەرگێڕا بۆ شازادە فیۆنا کاتێک دەنگی چەپڵەکانی هۆڵەکەی گرتبویەوە ڕاستەوخۆ ئەوانی تریش دەستیان کرد بەچپەڵە لێدان و دەستخۆشی کردن}

{بەدڵخۆشیەکی زۆرەوە خۆم بۆ چەماندەوە
دواتر چەپڵەکان وەستان و شازادە فیۆنا وتی}

ش.فیۆنا: ........

.
.
.

(To be continued)

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now