Chapter~Twenty-three²3

10 5 2
                                    

{گەیشتینە نزیک ماڵ بەڕێز ئادرێن،بەڵام لوکە ڕۆیشتە تەنیشت ماڵەکەی خۆیان و لەدرگای ماڵەکەیدا،کەمێک چاوەڕێمان کرد دوای کەمێک کچێک کردییەوە،ئەو کچە یاما بوو}

{ئۆلیڤەر ڕاستەوخۆ نەفرەتی کرد و هەنگاوینا تا بگەڕێتەوە بەڵام قۆڵیم گرت و بەتۆنێکی نزم وتم}

: بیرتبێت ئەو هاوڕێی ئێمە بوو هەر نەبێت لەبەر ڕێزی هاوڕێیەتی پێشوومان بمێنەرەوە

{ئۆلیڤەر بەتۆنێکی نزم وتی}

ئۆلیڤەر: باش ئەزانیت من خۆشم ناوێت و حەزم بەچارەی نییە

: تکایە لەبەر من

{بەناچاری مایەوە،یاما هاتە دەرەوە دووبارە بەدوای لوکەدا ڕۆیشتینە پردی سەر ڕوباری شارۆچکەکە،شوێنێکی دڵڕفێن و ئاسوودە بەخشبوو}

{سەرسامبووم کاتێک بینیم لوکە ڕاخەرێکی دانابوو لەسەر پردەکە،جۆرەها خواردن و خواردنەوەی لەسەر دانابوو ئاگرێکیشی لەولای پردەکەوە کردبوویەوە×

{لوکە لە ڕۆیشتن وەستا و سەیری ئێمەی کرد،بەبزەوە وتی}

لوکە: لەم ساتە بەدواوە هەمووان دەبینە باشترین هاوڕێی یەک بەبێ بوونی ناکۆکی و ناڕەزایی،هیوادارم ساڵانێکی خۆش بەڕێ بکەین پێکەوە ئێستاش بفەرموون دابنیشن

{لەسەر ڕاخەرەکە دانیشتین بەبێ ئەوەی هیچ کاممان وشەیەک بڵێین،لوکە سێ پەرداخ خواردنەوەی کهولی تێکرد،پەرداخێکیدا بە من دواتریش ئۆلیڤەر ئەوی تریشیان بۆخۆی بوو،قومێکمان لێدا و هەر بەوشێوەیە بێدەنگ ماینەوە}

{لەناکاو یاما دەستی کرد بەقسە کردن}

یاما: ئەکرێت من بڕۆم؟

سەیری لیلیم کرد کاتێک بەتۆنێکی ئارام و دەنگە ناسکەکەی وتی

لیلی: نەخێر یاما بۆ هیچ شوێنێک ناڕۆیت

{یاما دووبارە دەستی کردەوە بەقسە کردن}

یاما: سەیرکەن من و تایهیۆنگ و ئۆلیڤەر ڕابردوویەکی باشمان نییە
ئێمە سەرەتا پێنج هاوڕێی نزیک بووین دواتر پەردەوازە بووین بەهۆی هەڵەیەکی نێوانمان

{ئۆلیڤەر بەتۆنێکی توڕەبونەوە وتی}

ئۆلیڤەر: هەڵە نەبوو تۆ بەمەبەست ئەو کارەت کرد

یاما: من بەمەبەست وام نەکردووە ئۆلیڤەر،باوکی ئاشقی شازادەیەک بوو ئەمە بۆچی بەهۆی منەوەیە؟

ئۆلیڤەر: تۆ ئەوت بە باوکی ئۆلیڤیا ناساند
باش ئەزانیت ئەوە تاکە هۆکار نییە،تۆ ئۆلیڤیات لێ دوورخستینەوە دواتریش هیۆنگشیک

یاما: من ئەوم بەباوکی نەناساند تێبگە

{بەتۆنێکی بەرز وتم}

: بەسیکەن خۆ ئێوە منداڵ نین

{ئۆلیڤەر بەتۆنێکی توڕەبونەوە وتی}

ئۆلیڤەر: تۆ هەر لە منداڵیەوە بەدوای منەوەیت،سوتاویت بۆ من بەڵام باش ئەتزانی من ئۆلیڤیام خۆشەوێت بۆیە ئەوت لێ سەندمەوە،وات ئەزانی بەو کارەت من بەدەست ئەهێنیت بەڵام سوپاس بۆخوا ئەوەندە گەمژە نەبووم بکەومە تەڵەکەتەوە

یاما: دەمێکە تۆم لەنێو دڵم دەرهێناوە تەنانەت نەفرەتم لەو ڕۆژانەش کردووە کە تۆم تێدا خۆشویستووە
دووبارەش پێت ئەڵێمەوە کە من هۆکاری ڕۆیشتنی ئۆلیڤیا نەبووم

{یاما بێدەنگ مایەوە ئۆلیڤەر'یش تەنها بەڕقەوە سەیری ئەکرد،من و لیلی و لوکەش بەڕوخسارێکی سارد سەیرمان ئەکردن
دواتر من بەتۆنێکی سارد وتم}

: .........

.
.
.
<To be continued>

Violinist_کەمانچەژەنDove le storie prendono vita. Scoprilo ora