Chapter~Ninteen¹⁹

19 9 0
                                    

{دوای ئەوەی لە بازاڕی گەڕاینەوە لەگەڵ یاما لە باخچەکەی ماڵی ئێمە دانیشتبووین قسەمان ئەکرد،هەرزوو تێکەڵی یەک بووین و لەگەڵ یەک ڕێک کەوتین}

{دووبارە لە یامام پرسی}

: تایهیۆنگ چۆن تۆ ئەناسێت؟ واتا دراوسێ بوون یاخود هاوڕێ؟

یاما: من و تایهیۆنگ و ئۆلیڤەر و ئۆلیڤیا بەمنداڵی هاوڕێ بووین هەمیشە پێکەوە کاتمان بەسەر ئەبرد بە یاری کردن زۆر جاریش شەڕمان ئەکرد
دواتر گەیشتینە تەمەنی هەرزەکاری من ئۆلیڤەرم خۆشویست دواتر بۆم دەرکەوت ئەو کچێکی تری شارۆچکەکەمانی خۆشەوێت هەر بۆیە ماوەیەک لەو دوورکەوتمەوە،ئۆلیڤیاش هەر لە منداڵیەوە دایکی نەبوو بۆیە باوکی هاوسەرگیری لەگەڵ شازادەیەک کرد ئەویش ڕۆیشت و بوو بەکچێکی تر
تەنها لەگەڵ تایهیۆنگ پەیوەندیمان مایەوە وردە وردە لەگەڵ ئەویش پەیوەندیمان نەما بەوشێوەیە پەرتەوازە بووین و چیتر وەک جارانمان لێ نەهاتەوە

{بەتۆنێکی ئارام وتم}

: ئەوە ڕاستە کە هاوڕێیەتی وەک گەنجینەیەکی گرانبەها وایە بەڵام لەناکاو چەتەیەک دێت و دەست بەسەر گەنجینەکەدا ئەگرێت دواتر ئەو شتە بەنرخانەی ناو گەنجینەکە پەرتەوازە ئەکات و هەر یەکەو بەلایەکدا ئەبات

{ئەو سەرسامبوو بەقسەکەی من بۆیە ڕاستەوخۆ وتی}

یاما: هەمیشە قسەکانت بەوشێوەیە جوان و کاریگەرن؟

{کەمێک شەرمم کرد و بەزەردەخەنەوە وتم}

: نازانم تا ئێستا پێیان نەوتووم کە بەوشێوەیەم

یاما: دەی دیارە گەمژە بوون یاخود نەیانویستووە خۆیان وا پیشانبدەن سەرسامن

{دووبارە زەردەخەنەم پێ بەخشی،ماوەیەک بێدەنگ ماینەوە تا ئەو کاتەی پرسیم}

: تایھیۆنگ لەکوێوە هاتووە؟ ئەویش وەک تۆ خەڵکی یابانە؟

یاما: نانەخێر باوکی ئەو خەڵکی کۆریایە بەڵام دایکی خەڵکی ئێرەیە

: باشە باوکی ئێوە چۆن ڕێیان کەوتۆتە ئێرە؟ ئەگەر ئاسای بێت

یاما: باوکی من بەهۆی جەنگەوە بریندار بووە و ماوەیەک چۆتە کۆماوە کاتێک بەهۆش خۆی هاتۆتە خۆی لێرە بینیوەتەوە دایکم پەرستاری تایبەتی ئەو بووە بەوشێوەیە دایکمی ناسیووە،سەرەتا هاوڕێ بوون دواتر باوکم هەستی خۆی بۆ دەربڕیوە دایکیشم بەهەمان شێوە لەکۆتایدا هاوسەرگیریان کردووە

{بەزەردەخەنەوە وتم}

: چەند جوانە دایک و باوکی منیش خزمی یەکن و بەزۆر هاوسەرگیریان کردووە بەڵام زۆر یەکیان خۆشەوێت،زۆر تێگەیشتوو و ڕۆشنبیرن هەمیشە بەمن و براکەم ئەڵێن ڕێگە ئەدەین ئەو ژیانە هەڵبژێرن کە خۆتان ئەتانەوێت

{یاما بەزەردەخەنەوە وتی}

یاما: ئای چەندە جوانن

: ئەی بەڕاست چی دەربارەی باوکی تایھیۆنگ؟ ئەو چۆن هاتۆتە ئێرە؟

یاما: پێم باشە خۆی پێت بڵێت

{بەسەرسوڕمانەوە وتم}

: .............

.
.
.
[To be continued]

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now