ش.فیۆنا: تۆ بردتەوە کەمانچەژەن منیش بەڵێنی خۆم بەجێ ئەگەیەنم ئێستاش بڕۆ پشووبدە سبەی بەدرێژی قسە ئەکەین{دووبارە خۆم چەماندەوە و بەخەندەوە وتم}
: زۆر سوپاست ئەکەم شازادە{لەسەر مێزەکە هاتمە خوارەوە و ڕاستەوخۆ ڕۆیشتمە دەرەوە
خزمەتکارەکە هێشتا لەپێش درگاکە بوو سەیری کردم و وتی}
خزمەتکارەکە: زۆر ناوازە بوو نەمتوانی بڕۆم و گوێت لێ نەگرم{بەزەردەخەنەوە وتم}
: جێی شانازییە بۆ من
خزمەتکارەکە: بابتبەمە ژوری مانەوەت
}بەدوایدا ڕۆیشتم{
..
..
دوای هەفتەیەک
..
..{شازادە فیۆنا بەڵێنەکەی خۆی بردە سەر،وردە وردە بەناوبانگ ئەبم
بەیانیان لەناوەڕاستی شارەکەدا کەمان ئەژەنم تا بەخەبەر بێن و دەست بکەن بە کارەکانیان
نیوەڕۆیان کەمان ئەژەنم بۆ ئەوەی بڕۆنەوە ماڵەوە و نان بخۆن}{ئێوارە کەمان ئەژەنم تا هەمووان دوکانەکانیان دابخەن و بگەڕێنەوە ماڵەوە تا سبەی بەیانی پشوو بدەن
جار جارە لە یانەکان بانگێشت ئەكرێم بۆ ژەنینی کەمان}{ئەمشەو جیاوازە،ئەمشەو خوشکەکەی شازادە فیۆنا هاوسەرگیری ئەکات منیش بە کەمانەکەم ئاهەنگە شاهانەییەکە ساز ئەکەم}
{بۆ کۆتا جار سەیری خۆمم کرد لە ئاوێنەدا،وای تایهیۆنگ سەیری خۆت بکە وەک شازادەکان جلت پۆشیوە،قەمیسێکی سپی،پانتۆڵێکی قوماشی ڕەش،چاکەتێکی شاهانەی سپی،قژە ڕەشەکەشت بۆ دواوە هەڵداوەتەوە}
{پێڵاوێکی ڕەش وەک پانتۆڵەکەت،کەمانێکی گرانبەها لەناو دەستەکانت
لە تایهیۆنگ'ێکی بەخێوکەری مەڕ و ماڵات بوویت بە کەمانچەژەنی کۆشک
دەی تایهیۆنگ بڕۆ و ئاهەنگەکە شاهانە بکە دواتر وەرە سەیری خۆتبکە چەند گۆڕاویت}{هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دامەوە دواتر بەڕێ کەوتم بۆ خوارەوە
ئاهەنگەکە لە هۆڵە گەورەکەی خوارەوە ئەنجام ئەدرا
کاتێک گەیشتمە ئەوێ شازادە فیۆنا هاتە لام}{وەک هەمیشە شۆخ و شەنگ و شاهانە دەر ئەکەوێت،دووبارە وام لێ ئەکات زیاتر بکەومە داویەوە
بەهۆش خۆم هاتمەوە کاتێک شانەکانی ڕاوەشاندم و وتی}ش.فیۆنا: گوێت لێمە تایھیۆنگ؟
: ها؟ بەڵێ بەڵێ
ش.فیۆنا: زۆر باشە دەی دەست پێ بکە
{زەردەخەنەیەکی پێ بەخشیم و ڕۆیشت
ڕۆیشتمە ناوەڕاستی هۆڵەکە و دەستم کرد بە ژەنین
چاوەکانم داخست تا بچمە قوڵای ژەنینەوە بۆیە ئاگاداری چواردەورم نەبووم
چۆن سەما ئەکەن،چۆن تێکەڵی ئاوەزەکە بوون،کاردانەوەیان چییە ئیتر لەو بابەتانە}{دوای نیوکاتژمێر چاوەکانم کردەوە بەهۆی ئەوەی ئاوازەکە تەواو بوو
کانەکەم هێنایە خوارەوە و سەیری چواردەورمم کرد،ئەوانەی سەمایان کردبوو لەشوێنی خۆیان وەستابوون،لەناکاو دەنگی چەپڵە بەرز بویەوە منیش خۆم چەماندەوە و سوپاسم کردن}{چاوم بۆ شازادە فیۆنا گێڕا بەڵام نەمتوانی بیدۆزمەوە هەر بۆیە هۆڵەکەم بەجێ هێشت تا بەدوایدا بگەڕێم}
.
.
.
{To be continued}
YOU ARE READING
Violinist_کەمانچەژەن
Fanfiction«تەنها گوێ لە ئاوازەکانم بگرە،دواتر بکەوە ناو داوی خۆشەویستیمەوە وەک چۆن ڕۆحم کەوتۆتە داوی کەمانێکەوە» «بەڵێن بێت خۆم فێری ژەنینی پیانۆ بکەم تەنها با چاوەکانت جگە لە من هیچ ئاواز ژەنێکی تر نەبینێت،بەڵێن بێت ببمە ژەنەری پیانۆ تەنها و تەنها با گوێیەکا...