Chapter~TEN¹⁰

24 9 2
                                    


{دواتر ڕۆیشتم بۆ سەر پردەکە بینیم ڤیڤی دانیشتووە و چۆتە دونیای خەیاڵەوە،لەتەنیشتی دانیشتم و لەپەنا گوێیدا بەهاوارەوە وتم}

: ڤیڤی

{دەستم کرد بەپێکەنین کاتێک ڕاچڵەکی و مەترێک بەرز بویەوە
بەتۆنێکی توڕەی وتی}

ڤیڤی: ترسام بۆچی وات کرد؟

{بەپێکەنینەوە وتم}

: تۆڵەم کردەوە

ڤیڤی: وەیش دڵم خەریکبوو بەربێتەوە

: تۆش وات لەمن کرد

ڤیڤی: واز لەوە بێنە گاستۆن هەواڵی نییە؟

: ئئم پێم وابێت منی لەبیرکردووە

ڤیڤی: وانییە لەوانەیە ڕۆژێک بگەڕێتەوە

: تۆ گەمژەیت یان چی؟ باش ئەزانیت ئەو شازادە فیۆنای هەڵبژارد و لەگەڵ ئەو ژیانی هاوسەرگیری پێک هێنا ئەگەر بشگەڕێتەوە هەر بۆ سەردان کردنی شارۆچکەکەیەو هیچی تر

{ڤیڤی شانی لەشانمدا و وتی}

ڤیڤی: هێشتا خۆشت ئەوێت؟

: پێشتر بەڵێ بەڵام ئێستا نەخێر

ڤیڤی: دڵنیایت؟

: ئهم

ڤیڤی: گوێی پێ مەدە بەداماوی دا ئەنیشین و سەیری گاستۆن و سیۆجوون ئەکەین چۆن لەگەڵ ئافرەتێکی تردان

{سەیری ڤیڤی'م کرد و وتم}

: مەگەر ئەم بەیانییە نەبورایتەوە ئەمە چییە پێی وتوویت ماڵەکەت ڕوناک کردەوە؟

ڤیڤی: پێش ئەوەی بێم بینیم لەگەڵ کچێکدا دانیشتوون و پێ ئەکەنن

: گەمژە کێ ناڵێت یەکێک لە خوشکەکانی نەبووە؟

ڤیڤی: هەموویان باش ئەناسمەوە خوشکەکانی نەبوون تەنانەت کچی شارۆچکەکەی خۆشمان نەبوو

{بێدەنگ ماینەوە،دواتر سەرم لەسەر شانی ڤیڤی دانا و سەیری ئەو ئاوەم ئەکرد کە بەژێر پردەکەدا تێ ئەپەڕی
بەتۆنێکی ئاسای وتم}

: ئێمە لەدایکبووین تا مەڕ و ماڵات بەخێوبکەین دواتريش هاوسەرگیری لەگەڵ ناپیاوێک ئەکەین و هەموو ژیانمان ئەبێت بە قاوەیەکی تاڵ

{ڤیڤی سەری لەسەر سەرم دانا و وتی}

ڤیڤی: هەمیشە ویستوومە وەک کچەکانی تر بژیم بەڵام تێناگەم چ شتێک لە ئێمەدا هەیە تا ناتوانین وەک ئەوان بین

: ئەوەی لە ئێمەدا نییە ئەوەیە کە شازادە نین و خێزانەکانمان خانەدان نین

{ماوەیەکی تر بێدەنگ ماینەوە،دواتر هەستام و دەستی ڤیڤیم گرت و ئەویشم هەستاند
وتم}

: بۆچی هەمیشە خەم بخۆین؟ با کەمێک خۆشی ببینین

{بەئەنقەست تاڵی قژیم ڕاکێشا و ڕامکرد ئەویش بەدوام کەوت
بەوشێوەیە نەبێت ناتوانین کەمێک لە خەم دووربکەوینەوە}
..
..
..
{لەژێر شەوقی مانگ و ئەستێرەکان لەگەڵ لوکە لەسەربانی ماڵەکەمان پاڵکەوتووین و سەیری ئاسمان ئەکەین
وتم}

: کەی دەست بەکار کردن ئەکەیت؟

لوکە: نازانم ئەبێت چاوەڕێی وەڵامی ئەوان بم

: لە ئێستاوە بیرت ئەکەم

لوکە: ئای لەتۆ هەستی برایەتیم مەجوڵێنە

{کەمێک پێکەنین،ماوەیەک بێدەنگ ماینەوە دواتر لوکە دەستی کرد بەقسە کردن}

لوکە: ئەرێ بەڕاست هێشتا ئەو سەرسەریەت خۆشەوێت؟

: گاستۆن؟ نەخێر ئەو خیانەتکارێکی بێڕەوشت دەرچوو

لوکە: بیستم کە هاوسەرگیری کردووە هەر بۆیە ئەو پرسیارەم کرد

: ئم

لوکە: ئەرێ بەڕاست هەواڵی ڤیڤی و ئەوان چییە؟

: هەر وەک خۆیەتی ئەویش وەک گەمژەکان دوای کەین کەوتووە و هێشتا خۆشی ئەوێت لەکاتێکدا سیۆجوون لەگەڵ کچێکی تردایە

{لوکە بەسەرسوڕمانەوە هەستایەوە و سەیری کردم دواتر وتی}

لوکە: .............

.
.
.
{To be continued}

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now