Chapter~NINE⁹

22 9 5
                                    


Pov Lily

{بەیانییەکی زووە و دەنگی کەڵەشێر و کۆتر بەخەبەریان هێنام
ڕۆیشتمە دەستشۆرەکە و ڕوخسارمم شوشت دواتر گەڕامەوە ژورەکەم و خۆم گۆڕی
قەمیسێکی سپی و تەنورەیەکی زەرد و درێژ کە هەموو قاچمی داپۆشیبوو
کۆرسێکی قاوەی تۆخ'یش بەکەمەرمەوە،پێڵاوێکی قاوەی تۆخیش لەپێمدا بوو}

{قژمم کۆکردەوە و ڕۆیشتمە ژورەکەی لوکە و بەدەنگێکی بەرز وتم}

: بەڕێز تەمەڵ کاتی هەستانە

{چەند جوڵەیەکی کرد دواتر بێ ئەوەی چاوی بکاتەوە وتی}

لوکە: وازبێنە خەوم یەت

: تۆ کەی خەوت نەهاتووە؟ هەستە دەی ئەچم نانی بەیانی ئامادە ئەکەم زوو بێیتە خوارەوە

{ڕۆیشتمە چێشتخانە،پێش ئەوەی نانی بەیانی ئامادە بکەم خواردنی ئەسپ و کەڵەشێرەکانم هێنا و ڕۆیشتمە کێڵگە بچوکەکەمان
بە ئەسپە قاوەییەکەم وت}

: بەیانیت باش بەڕێز سویت

{دەستم دەهێنا بەنێوچەوانی ئەسپەکەدا،دواتر ماچی نێوچەوانیم کرد و خواردنم پێدا
دواتریش خواردنمدا بە کەڵەشێرە بێزار کەرەکان}

{زۆر بێزارم ئەکەن،ڕۆژێکیان دانەیەک بەدوام کەوت و ئازاری قاچمیدا بۆیە خۆشم ناوێن
بەس بۆ ئەوە باشن سەریان ببڕیت و گۆشتەکەیان بخۆیت}

{ڕاچڵەکیم کاتێک کەسێک لەدوامەوە وتی}

؟؟؟: بەیانی باش

{ئاوڕم دایەوە ڤیڤی بوو
بەتۆنێکی توڕەی وتم}

: تف داوەشێیت ڕۆحت بردم بەیانی باش ئاوا ئەکرێت؟

ڤیڤی: سۆری

: سۆراویت..خێرە بەم بەیانییە هاتوویت؟

ڤیڤی: بڵێ دوێنێ لەکوێ بووم؟

: ماڵی کەین؟

ڤیڤی: هەر بژیت زیرەکەکەم

{سەری گرتم و ماچی سەری کردم
دواتر وتم}

: لەو زیاتر نییە بۆیە زانیم

ڤیڤی: نەخێر تۆ هەر بەوشێوەیە زیرەکیت
بڵێ چی ڕویدا؟

: سەیری کردیت؟

ڤیڤی: لەوە زەخمترە

: ماچی کردیت؟

{کێشای بەقۆڵمدا و وتی}

ڤیڤی: ئەوەنەش بێ شەرم نیم

: ئێ لەوە زەخمتر نییە

ڤیڤی: پێی وتم ماڵەکەت ڕوناک کردەوە

{خۆی بوراندەوە بەسەر قۆڵمدا
بەتۆنێکی سارد وتم}

: وتم ئێستا داوای هاوسەرگیری لێ کردوویت کەچی ئەڵێت ماڵەکەت ڕوناک کردەوە

{ڤیڤی هەستایەوە و وتی}

ڤیڤی: تۆ بڵێیت ئەویش منی خۆشبوێت؟

: نازانم خوا خۆی ئەزانێت

ڤیڤی: تکایە نزام بۆ بکە تا خۆشی بوێم

: باشە باشە ئەڕۆم نانی بەیانی ئامادە ئەکەم

ڤیڤی: باشە دوای نان خواردن وەرە لای پردەکە

: باشە ئەتبینمەوە

ڤیڤی: بای

{بەهەڵبەز و دابەز ڕۆیشت منیش پێکەنیم و بەبەرخۆمەوە وتم}

: گەورە نابیت

{ڕۆیشتمە ژورەوە و دەستم کرد بە ئامادە کردنی نانی بەیانی
دواتر ڕۆیشتم بۆ سەر پردەکە بینیم ڤیڤی دانیشتووە و چۆتە دونیای خەیاڵەوە،لەتەنیشتی دانیشتم و لەپەنا گوێیدا بەهاوارەوە وتم}

: ..............

.
.
.
(To becontinued)

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now