Chapter~EIGHTEEN¹⁸

19 8 2
                                    

•دوای چەند ڕۆژێک•

{دایکم پێویستی بە کەلوپەلی چێشتخانە بوو خۆشم پێویستم بە هەندێک جلوبەرگ هەیە هەر بۆیە بڕیارمدا بچمە بازاڕ
عەزیەکی سپی و درێژم لەبەر کرد،کۆرسێکی زەردی تۆخم کرد بە کەمەرمەوە،جووتێک پووتی قاوەیم کردە پێم}

{پێش ئەوەی لەماڵەوە بڕۆم وتم}

: دایکە من ئەڕۆم

{دایکم لە چێشتخانەکەوە وتی}

دایکم: ئاگاداری خۆتبە

: تۆش هەروەها

{دواتر ڕۆیشتمە دەرەوە لەو کاتەدا کچەکەی دراوسێ تازەکەمان هاتە دەرەوە
ڕۆیشتمە نزیکی و وتم}

: سڵاو

{ڕاستەوخۆ زەردەخەنەی کرد و وتی}

؟؟؟: سڵاو لەتۆش

: بۆ شوێنێک ئەچیت؟

؟؟؟: ئەچم بۆ بازاڕ

: ئۆھ منیش ئەڕۆم بۆ بازاڕ ئەگەر حەزت لێیە بەیەکەوە بچین؟

؟؟؟: بۆنا

{بەڕێ کەوتین بۆ بازاڕ
بەدەم ڕۆیشتنەوە وتم}

: من ناوم لیلی'ە ئەی تۆ؟

؟؟؟: منیش ناوم یاما'یە

: یاما؟ خەڵکی کوێیت؟

یاما: دایکم خەڵکی ئێرەیە باوکیشم خەڵکی یابانە

: ئەها تێگەیشتم
ڕۆژانە بەچیەوە سەرقاڵیت؟

یاما: وێنەکێشان ئەی تۆ؟

: بەخێوکردنی ئەسپەکەم و یارمەتی دانی دایکم لەکارەکانی ماڵەوە بەڵام بەمنداڵی زیاتر لەگەڵ باوکم لە دوکانەکەی کارم ئەکرد دواتر گەورە بووم و دایکم پێویستی بە یارمەتی من بوو بۆیە چیتر لەگەڵ باوکم کارم نەئەکرد

یاما: منیش باوکم بەنیازە لێرە چێشتخانەیەک بکاتەوە لە شارۆچکەکەی خۆمان چێشتلێنەرێکی بەتوانا بوو ئەیەوێت لێرەش پەرە بە کارەکەی بدات هەر بۆیە بەڵێنم پێداوە یارمەتی بدەم

: لە خواردن دروست کردن ئەزانی؟

یاما: نانەخێر بەڵام لە شیرینی ئەزانم بۆیە من شیرینیەکان دروست ئەکەم

: زۆر باشە

یاما: ئهم

: سەرەتا ئەچینە لای باوکم دواتر ئەڕۆین پێداویستیەکان ئەکڕین خۆ بەلاتەوە ئاساییە؟

یاما: بەڵێ بەڵێ زۆریش ئاساییە

{دوای کەمێک گەیشتینە دوکانەکەی باوکم
دووبارە چاوم چوویەوە سەر کەمانچەژەنەکە کە بە دەستە چوارگۆشەکانی و پەنجە باریکەکانی کەمانی ئەژەند،جووتە چاوە ڕەشەکانی لەیەک نابوو،کەمانەکەی خستبوویە ژێر شەویلگە ڕێکەکەیەوە}

{لەسەیرکردنی ئەو وەستام کاتێک یاما وتی}


یاما: ئۆھ ئەوە تایھیۆنگ و ئۆلیڤەرن

{ئەویش ئەیناسێت تەنها من نەبێت
بەتۆنێکی ئاسای پرسیم}

: تۆ چۆن ئەیناسیت؟

یاما: لەهەمان شارۆچکەکەی ئێمەبوون لەگەڵ دایکی و باوکی بەڵام باوکی دەری کرد لەماڵەوە ئەویش ڕۆیشت و دیار نەما لەناکاو ناو و ناوبانگی زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی گرتەوە دووبارە خۆی ون کردۆتەوە بەڵام ئێستا لێرە بینیمەوە

{بەمەراقەوە پرسیم}

: باوکی بۆچی دەرکردووە؟ ئایە شتێکی خراپی کردووە؟

یاما: نانەخێر ئەو کوڕێکی زۆر باشە تەنها باوکی ڕقی لە ژەنینی ئامێرەکان بوو هەمیشە بیانووی پێدەگرت تا ڕۆژێک تایهیۆنگ لە مەیخانەکەی شارۆچکەکەمان کەمانی ژەندبوو باوکیشی بەوە توڕە بوو هەر بۆیە دەری کرد

: وای داماو

{سەیری تایھیۆنگ و ئۆلیڤەر'مان کرد کاتێک بەخێرای هاتە لای یاما
تایھیۆنگ بەشڵەژانەوە وتی}


تایھیۆنگ: یاما؟ چی ئەکەیت لێرە؟

{ دەنگڵکی قوڵ و پیاوانە کە ئەیتوانی زریان لەناو ناختدا هەڵبگیرسێنێت،سوێن ئەخۆم ئەگەر شێوەی جوان نەبوایە بەهۆی دەنگیەوە کچان شێتی ئەبوون}

{سەیری یامام کرد کاتێک ڕاستەوخۆ وتی}

یاما: دوژمنان شارۆچکەکەیان داگیرکردین هەر بۆیە هەمووان هاتینە ئێرە

تایهیۆنگ: دایکم و باوکیشم؟؟

یاما: بەڵێ ئەوانیش لێرەن

ئۆلیڤەر: ئەی دایک و باوکی من؟

یاما: دەی مەگەر نەم وت هەمووان هاتین بۆ ئێرە؟

تایھیۆنگ: باشە ماڵیان باکوری ئێرەیە؟

یاما: نازانم ئەبێت بەدوایدا بگەڕێن

{ئەوان بەخێرای دوکانەکەیان داخست و ڕۆیشتن
من و یاما'ش چووینە لای باوکم هەندێک قسەمان کرد،ڕۆیشتینە ناو بازاڕەکەو پێکەوە پێداویستیەکانمان کڕی}

.
.
.
[To be continued]

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now