Chapter~Twenty-eight²8

11 4 10
                                    

ئاماژەم بە پیانۆکەمدا ئەویش بەدوو چاوە قاوەییەکانی کە وەک قاوەی بەیانیان وابوو سەیری پیانۆکەی کرد،دواتر سەیری منی کرد و بەتۆنە ناسکەکەی وتی

لیلی: بوویتە پیانۆ ژەن؟

بەزەردەخەنەوە وتم

: لەڕاستیدا نەخێر بەڵام ئامادەم ببمە پیانۆ ژەن بۆتۆ

چاوەکانم نیشتەجێی کوڵمە پەمەییەکانی لیلی بوو کە بەهۆی شەرمەوە وایان بەسەر هاتبوو،پێکەنینێکی بچوکم کرد و هەستامەوە،بەرەو ژورەوە ڕۆیشتم و کورسیە لەدار دروستکراوەکەی چێشتخانەکەم هێنا و لەتەنیشت خۆم دامنا

لەسەر کورسی پیانۆکە دانیشتم و سەیری لیلیم کرد،بەدەستم ئاماژەم بۆ کرد تا لەسەر کورسیە لەدار دروستکراوەکەی تەنیشتم دابنیشێت،ئەویش هەنگاوی بچوکی هەڵهێناو دانیشت،بەبێ ئەوەی هیچ وشەیەک بدر کێنم پەنجەکانم لەسەر پیانۆکە جێگیر کرد

وەک بڵێی پیانۆکە ڕامدەکێشێت ڕۆیشتمە قوڵای ژەنینەوە،کاتێک بەپەنجە باریکەکانم پیانۆکەم دەژەند هەستم دەکرد دەست لە لۆکەی بەهەشت دەدەم ئەوانیش ئاوازێکی تایبەتم پێ دەبەخشن تا پێشکەشی لیلی بکەم

دوای ئەوەی هەورەکان لە پێدانی ئاواز تەواو بوون پەنجەکانم لەسەر پیانۆکە هەڵگرت و سەیری لیلیم کرد کە چاوە قاوەییەکانی جوت کردبوو و گوێیەکانی سوک کردبوو تا بچێتە ناخی ئاوازەکەوە

ئەمە وەک ئەڵماسێک بەبەها بوو لای من،هەستێکی زۆر بەنرخە کاتێک ئەبینم کەسێک بە تامەزرۆوە گوێ بۆ ئاوازەکانم ئەگرێت،ژەنیار ئاشقی دوو کەس دەبێت
یەکەمیان ئامێرەکەی دووەم ئەو خاتوونەی گوێی بۆ دەگرێت،وە کاتێکیش بیەوێت خۆشەویستی خۆی دەرببڕێت ئاوازی تایبەتی بۆ ئەژەنێت نەوەک تەنها بە زارێکی شیرین بڵێت'خۆشمدەوێیت'

وێنەکێشیش کاتێک ئاشق دەبێت وێنەت دەکێشێت و پێشکەشت دەکات،بەرگدرووش قوماشت بۆ دەدورێت،دروستکەری شیرینیش کێکی تایبەتی بۆ دروست ئەکات کە هەرگیز پێشکەشی کڕیارەکانی نەکردووە وە جیاوازتر لە شیرینیەکانی تری

هەر کەسەو بەپێی پیشەی خۆی خۆشەویستی بۆ ئەو کەسە دەرئەبڕێت وەک من کە بە ئاوازی پیانۆ بە لیلیم وت خۆشمدەوێیت،بەڵام وابیردەکەمەوە کە ئەو درەنگ تێ بکات ئەمە شتێکی ئاساییە چونکە ئەو ناتوانێت ناخ و دڵم ببینێت بۆیە چاوەڕێ ئەکەم تا لە ئاوازەکانم تێ ئەگات

لەو ساتەدا لیلی بەهۆی ئەوەی بانگی کردم لەو قسە کردنە لەگەڵ خۆم وەستام و بەتۆنێکی ئاسای وتم

: پێت چۆن بوو؟

لیلی: زۆر ناوازە بوو وات کرد ناخم و دەمارەکانم سەما بکەن لەگەڵ هەر ئاوازێکت

ئەم ڕستەیە بەس بوو بۆ دڵخۆشکردنی ناخم،زەردەخەنەم کرد و وتم

: سوپاست ئەکەم زۆر دڵخۆشم ئەکەیت بەو قسانەت

لیلی: شایەنی نییە ئەوە قسەی هەقە
ئەتوانیت جارێکی تریش پیانۆم بۆ بژەنیت؟

: بێگومان ئەتوانم،هەر کارێک تۆ بیڵێیت من بەبێ دوودڵی بۆت جێ بەجێ ئەکەم

لیلی بزەیەکی شەرماوی کرد و وتی

لیلی: سوپاست ئەکەم

: شایەنی نییە

دووبارە دەستم کرد بە ژەنینی پیانۆ و ئاوازێکی نوێ تا بێزار نەبێت و زیاتر حەزی لە ئاوازەکانی من بێت
.........

End pov




<To be continued>
______________________

ئەوەش پارتی نوێ کیانەکانمم
ببورن کە درەنگ درەنگ پارتتان بۆ ئەنێم مەکتەب مەجال نایات بەینی خۆشمان بێت تەمەڵی ئەکەم جاریوایە 😂😭
ئەچم پارتی ترتان بۆ ئەنووسم بەشکم تا عەسر ٤ پارتی کە بنووسم و بۆتانی پۆست کەم ئەگەریش دەنگم نەبوو ئەوە دیسان تەمەڵیم کردووە 🙇🏻
بەهیوای چێژبینین جارێ خواتان لەگەڵ ♥️♥️🎀
ئەمەش پێشکەش بە لیلی ماشێریەکەم 🌷🤭🥹_str4wberries

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 11 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now