Chapter~Twenty²⁰

64 10 7
                                    


{بەسەرسوڕمانەوە وتم}

: بۆچی لەخۆی بپرسم؟ خۆ ئێمە هاوڕێ نین

یاما: بەڵام لەوانەیە ڕۆژێک ببنە خۆشەویست

{کەمێک شڵەژام و وتم}

: خۆشەویستی چی؟ باسی چی ئەکەیت؟

یاما: بە چاوەکانتا دیارە،کاتێک کەمانی ئەژەن چوبویتە قوڵای ڕوخساریەوە،چاوەکانیشت ئەگەشانەوە،دوای ئەوەش بۆچی پرسیاری ئەو ئەکەیت؟

: نەخێر ڕاست نییە دوای ئەوەش تەنها حەزم کرد پرسیار بکەم و هیچی تر

یاما: ڕاستە تۆ ئەوت خۆشەوێت

{ڕاستەوخۆ توڕە بووم و وتم}

: وانییە لەخۆتەوە قسە مەکە

یاما: بە چ شتێکا ئەزانی وانییە؟

: هەستەکانم،هیچ هەستێکم نییە بۆی نییە

: شەرت نییە سەرەتای خۆشەویستی لە دڵ و هەستەوە دەست پێ بکات

{چاوەکانم بچوک کردەوە و بەتۆنێکی سارد وتم}

: نانا لە لوتەوە دەست پێ ئەکات

{یاما کەمێک پێکەنی دواتر وتی}

یاما: زۆر جار لە چاوەکانتەوە دەست پێ ئەکات،بەردەوام چاوت لەسەری ئەبێت،بەردەوام چاوەکانت ئەچنە سەر ئەو دواتر هەستت بۆی ئەجوڵێت دواتریش دڵت داگیر ئەکات

{چاوم لێ سوڕاند و بەتۆنێکی سارد وتم}

: قسەی بێ مانا

یاما: دەی منیش سەرەتا وابووم بۆ ئۆلیڤەر

: باشە بیبڕێنەرەوە سوێند بەخوا دڵت ئەشکێنم ها

یاما: باشە باشە جوانکیلە توڕە مەبە

{بەسەرسوڕمانەوە وتم}

: جوانکیلە؟!

یاما: بەڵێ جوانیت و شایەنی ئەوەیت پێت بڵێم جوانکیلە

{دووبارە شەرمم کرد و وتم{

: تۆش یان توڕەم ئەکەیت یان وام لێ ئەکەیت شەرم بکەم

{یاما پێکەنی و وتی}

یاما: بەتوڕە بونیشەوە هەر جوانکیلەی

: دە بەسە ئیتر سوێن ئەخۆم کوڕ بویتایە بە سەرسەری شارۆچکەکە ناو ئەبرایت

{یاما دووبارە پێکەنی منیش لەگەڵیدا پێکەنیم
تا نزیک ئێوارە خەریکی قسە کردن بووین بەوشێوەیە زیاتر یەکمان ناسی
کچێکی قسە خۆشە بەڵام جار جار توڕەی ئەکردم}

.
شەو
.

{وەک شەوانی تر لەکەڵ لوکە لەسەربانی ماڵەکەمان سەیری ڕوناکی مانگ و ئەستێرەمان ئەکرد و قسەمان ئەکرد
لوکە پرسی}

لوکە: بیستم ئەمڕۆ لەگەڵ کچە دراوسێکەمان چوویتە بازاڕ

: بەڵێ دواتریش بووینە هاوڕێ کچێکی شیرینە وەک تۆ نییە

{لوکە بەمەراقەوە پرسی}

لوکە: بەڕاستیتە؟ ناوی چییە؟ خەڵکی کوێیە؟ بۆچی منیشت بانگ نەکرد ببمە هاوڕێی؟

{برۆیەکم بەرز کردەوە و وتم}

: چییە کوڕە ئەبینم بەو کچە زۆر خۆشحاڵ ئەبیت

{لوکە شڵەژاو وتی{

لوکە: هیچ شتێک نییە تەنها ویستم بزانم ناوی چییە

: ئم بەڵێ بەڵێ لەنێوچەوانم نوسراوە کەر؟

لوکە: ئا

{دانەیەکم کێشا بەقۆڵیدا و بەساردی وتم}

: لەتۆ گەورەترم ڕێزی خۆت بگرە

{لوکە دەستی گرت بەقۆڵیەوە و وتی}

لوکە: دەستت بشکێ

: ئەی دەربێت بەقوربانی دەستم بیت

لوکە: کوڕە دە بڕۆ

: بۆ کوێ بڕۆم؟

لوکە: ئێستا بابەتەکە نەگۆڕە و وەڵامم بدەرەوە

{هەستامە سەرپێ و وتم}

: پێت ناڵێم بەشکم بتەقێیت لە مەراقا

{ڕۆیشتمە خوارەوە بۆ ژورەکەم
جلەکانمم گۆڕی و لەسەر پێخەفەکەم ڕاکشام تا بخەوم
لەناکاو ڕوخساری ئەو کەمانچەژەنە هاتە پێش چاوەکانم،هەرچەندم ئەکرد نەمدەتوانی لەمێشکی خۆم دەری بێنم،بەدەم بیرکردنەوە لە ڕوخساری ئەو خەو چوویە چاوەکانمەوە}

End pov

.
.
.
[To be continued]

Violinist_کەمانچەژەنWhere stories live. Discover now