𝐖𝐨𝐤𝐞 𝐮𝐩

545 65 22
                                    

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

ئـەوەنـدەی دەمتـوانـــی خـێرا ڕام دەکـرد

هـەنـاسـەدان بـۆ سـیەکانم قـوڕس بـوو

قـوڕگــم بـەتـەواوی وشک بـبــوو بـەهۆی ئــەوەی بــێ وەسـتــان بـۆ مـاوەیەکـی زۆرە ڕادەکـەم

بـەڵام ڕێـگـەنـادەم ئــەوە ڕووبـدات!

وەک یـاری ژیـان و مـەرگ

گـەر دواکـەوم مــامــۆسـتـا کـاتـژمـێرێـک ڕادەمــگـرێ!

ئـێـھ؟ چـاوەڕێی چی بوویت؟

ئەمڕۆ درەنگ لەخەو هەڵسام و ئێستاش نامەوێ دواکەوم بۆ یەکەم پۆل

وە لەیەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ!

کەمێ هێواش بوومەوە چونکە پۆلەکەمم بینیەوە بەڵام توانای وەستانم نەبوو

خۆم بە دیوارەکە کێشا سەرم کەمێ ئازاری هەبوو بەڵام گرنگیم نەدا

بێ ئەوەی کات بە فیڕۆ بدەم دەرگای پۆلەکەم کردەوە هەموو قوتابیەکان سەیریان دەکردم

بەڵام خۆشبەختانە هیچ مامۆستایەک لەوێ نەبوو

هەناسەیەکی ئاسوودەیم داوە و لەسەر کورسیەکی بەتاڵ دانتشتم لە دوو قوتابی پێش کۆتایی... لای پەنجەرەکە

ئاھ... بەڕاستی ماندوو بووم!

پرسیارێکم بۆ دروست بوو بانگی ئەو کوڕەی تەنیشتتم کرد کە مەترێک لێمەوە دوور بوو

"بۆچی مامۆستا نەهاتووە؟"

"هەندێ کێشە هەبوون لە لیستی ناوی قوتابیەکان خەریکی ئەوەن"

"ئەها، سوپاس"

لە بەرامبەردا زەردەخەنەیەکی پێبەخشیم، کوڕێکی قشتە لەوانەیە نوێ بێت چونکە پێشتر ئەوم نەدیبوو

کەواتە ئێستا چی بکەم؟

ئاوا بە ئاقڵی دانیشم و سەیری ئەوانی تر بکەم کە قسە دەکەن؟

هەندێ جار ژیان بێ پەیوەندی هاوڕێیەتی وەک ژیان لەناو بونەوەرە ئاسمانیەکان وایە!

بەڵام لەوانەیە کێشە لەمن و بێت و کەس لەگەڵم ڕێک نەکەوێت تا ببن بە هاوڕێم

مۆبایلەکەم دەرهێنا و سەیری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانم دەکرد تا کاتەکە بڕوات

لەپڕ ڕووناکیەک لەناو مێشکم هەڵبوو

ئەو خەونەم بیرھاتەوە کە بینیبووم

خەونێک کە زۆر بەڕاستی دەچوو

گەر پرسیارم لە دایکم نەکردبا بەرواری ئەمڕۆ چەندە وامدەزانی لە بەهەشت بە ئاگا هاتبوومەوە!

چونکە من مردبووم

تەزوویەک بە بڕبڕەی پشتم داهات کاتێ بیرم لەوە دەکردەوە

مردنی خۆمم بینی...

نەفرەتیانە ترسناکە

سەرم ڕاوەشاند و هەوڵم دا ئەوە لە مێشکم بکەمەوە دەرەوە

ئەوە ڕۆیشت گرنگی پێ مەدە

بەڵام

ئەو...

ئەو کەسە کێ بوو کە دەمردم بۆی؟

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

هۆلاااا گێڕڵز
چۆنن؟

وەک بەڵێنم پێدابوون وەرزی دووەمی چیڕۆکی دوا هەناسە دادەنێم *ئەگەر ئاگەداریەکەتان بینیبێ*

ئەمەش وەرزی دووەمیەتی، هیوادارم بەدڵتان بێت و وەک کتێبی یەکەمی پشتگیریم بکەن، سەرو ڤۆت و کۆمێنتێ جێبێڵن

تێبینی: ئاساییە گەر ئەم کتێبە نەخوێنیتەوە، کتێبی یەکەمم وا داڕشتووە بەشی تری پێویست نەبێ بەڵام تۆ ئازادیت لە خوێندنەوەی ئەم بەشە

تێبینی: ئاساییە گەر ئەم کتێبە نەخوێنیتەوە، کتێبی یەکەمم وا داڕشتووە بەشی تری پێویست نەبێ بەڵام تۆ ئازادیت لە خوێندنەوەی ئەم بەشە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now