𝐄𝐱𝐨

121 35 131
                                    

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

لە ناوەڕاستی وانەکە بووین بەڵام تەنها سەرنجم لەسەر گفتوگۆی خۆم و دایۆن بوو

"کیم میرا"

خێرا هەڵسامەوە و سەیری مامۆستاکەم کرد

"ئێمە لە وانەداین ئەم قسەکردنە چییە؟"

"ببورە تەنھا پرسیارێکم لێی هەبوو"

"من مامۆستام بۆیە لەمنی بپرسە"

خۆت ویستت مامۆستا گیان

"بێ زەحمەت مامۆستا بلیتی کۆنسێرتی ئێکسۆ بە چەندە؟"

هەموو پۆلەکە دایانە قاقای پێکەنین

خۆشم بە زۆر پێکەنینم وەستاندبوو

مامۆستاکەمان مڕەیەکی توڕەیی کرد و چاویلەکەی داکەند

"بڕۆ دەرەوە"

"باشە"

کتێبەکانم هەڵگرت و چوومە دەرەوە

لەم وانە بێزارکەرە ڕزگارم بوو

کەلوپەلەکانم کردە ناو لۆکەرەکە و چوومە یاریگاکە

قوتابی لێبوو وادیار بوو لە وانەی وەرزش دابن

لەسەر کورسیەک دانیشتم و سەیریانم دەکرد

ئۆھ… ئەوە پۆلەکەی یۆنجوونـ'ـە!

ئەو و هاوڕێکانی خەریکی تۆپی پێ بوون

زۆر دڵڕفێنە

سەرەڕای ئەوەی لەشی هەموو ئارەقە

زوو زوو قژی هەڵدەداتەوە و بە وردی خەریکی یاریکردنە

قژە سلڤەرەکەی زۆر ناوازە دیارە

جەستەی لەناو جلی وەرزشدا

ڕوخساری زۆر ڕێکە!

وا هەست دەکەیت تەنھا کارەکتەرێکی وێبتۆن بێت بەڵام شاهانەیە

تۆ بڵێی وەک خەونەکەم ئاشقی بم؟

مەحاڵە

هێشتا سەیری'م دەکرد

کاتێ بیۆمگیو'ی هاوڕێی شتێکی لەبن گوێی گوت و …

چاوەکانی یۆنجوون لەسەر من جێگیر بوون

خەندە جوانەکەی پێشکەشکردم و بەڕاکردن بەرەو ڕووم هات

لەسەر هەمام کورسی من دانیشت بەڵام کەمێ دوور بوو

"نەدەبوو لە وانەدا بیت؟"

"دەرکرام لەپۆل"

"بۆچی؟"

بە کورتی هەموو شتێکم باس کرد

بەڵام نەمدەزانی کاردانەوەی بەو شێوەیە دەبێت

ئەوەندە پێکەنی تا لەسەر کورسیەکە کەوت

وایکرد منیش لەگەڵی پێبکەنم

"ئای خوایە باوەڕ ناکەم میرا"

هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی

"بەڕاستی وات گوت!؟"

"بێگومان"

"دەبێت زۆر حەزت بە ئێکسۆ بێت"

"بێگومان من فانی سەرسەختیانم"

"گوێم لە ناویان بووە بێگومان… زۆر گوێم لە گۆرانیەکانیان گرتووە، بەڵام من زیاتر بانگتان سۆنیاندان'م بەدڵە"

"بەڕاست؟ ئەوانەش گروپی دڵخوازمن"

"کەوایە… پێویست دەکا بەیەکەوە بچینە کۆنسێرتەکەیان؟"

"لەم ماوانە هیچ کۆنسێرتێکیان نابێ"

"مادام با بچینە کۆنسێرتی ئێکسۆ"

"خۆ وتت زۆر حەزم بە ئەوان نییە"

"کێشە نییە لەبەر تۆ گوێیان لێ دەگرم"

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

کرەشەکەم ئەوهام پێ برێ ڕاست دەتوێمەوە 😏

نیهاوووو

فانی ئێکسۆن؟ بایستان کێیە؟ ئەمن سهە 🤚🏻😌 بایسی دووەمم ئۆت ٨

هەندەک کۆمێنتی بکەن 🥰 ئێ؟

پارتی داهاتوو کورتە کەمەشکە ئەویش دادەنێم

بای

بای

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now