𝐆𝐨𝐥𝐝𝐞𝐧 𝐭𝐢𝐦𝐞

44 15 32
                                    

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

خەریکی کۆکردنەوەی قاپـەکان بووم بەڵام مێشکم بە تەواوی لە شوێنێکی تر بوو، کەواتە ئەو خێزانەی باوکم باسی دەکرد خێزانی یۆنـجوون بوون؟ ئای خوایە چ ڕێککەوتێکە!

"مـیرا ئەوە خۆشەویستەکەت بوو وایە?"

بە خێرایی سەرم بۆ ڕوسێـل جوڵاند، وابزانم ئەویش وەکو من سەری سوڕمـاوە، پێشبـینی هەموو شتـێکم دەکرد بەڵام ئەوەی لەگەڵ یۆنجوون ناسیاو بین؟ هەرگیز بە مێشکمدا نەهاتووە

"مـیرا"

سەیری لای دەرگای چێشتخانەکەم کرد، چەند خولەکێک بەر لە ئێستـا هەمووان چوونە هۆڵەکە جگە لە مـن و ڕوسـێل، ئێستـا سەرنجمدا براکەم بانگی کردم لە کاتێکدا یۆنجوون و جەیـک لە لایەکەوە وەستـابوون

"دایـکم وتی بـا بچنە باخچەکە و شیرینی بخۆن ئەوانی تریش لە ژوورەوە دەمێـننەوە"

"بـاشە، وا هاتین"

دەستـەکانم پاککردەوە و بە دوایاندا ڕۆیشتـین، هەر کە قاچم لە ناو باخچەکە دانا براکەم و یۆنجوون بەیەکەوە وەستـان و سەیریـان کردم، دەربڕینی ڕوخساری براکەم بزەیەکـی بە فیز بوو لە کاتێکدا یۆنجوون بە خەندەوە سەیری کردم

" چ ڕێککەوتێکە وایە؟ خوشکەکەم تۆ لـە ژیانی ڕابردووتدا چاکەکار بووی تـا ئێستـا لەگەڵ خۆشەویستەکەت ببـن بە ناسیاو"

"خۆشەویست؟"

جەیک بە سەرسوڕماوی وتـی و سەیری من و یۆنجوونی کرد، حەزم کرد دانەیەک بکێشـم بە دەمیـا بەڵام خۆم گرت، چ پەیوەندی بە ئـەوەوە هەیە؟

"لـە ڕاستیدا... باوکم گـوتی دەچینە مـاڵی هاوڕێیەکی کۆنی بەڵام هەرگیز پێشبینیم نەکردبوو ئێوە بـن"

"ئێمەش بە هەمان شێوە، بەهەرحاڵ لەمەودوا زیاتـر چاوم لەسەرتە"

براکەم وەڵامی یۆنجوونی داوە و ئاماژەی پێیداین دوایکەوین بـۆ سەر مێز و کورسی باخچەکە، ویستم بڕۆم بەڵام ڕوسـێل قۆڵی گرتـم و وایکرد بوەستم

"بیرمان چوو شیرینیەکان بھێنین، تۆ بڕۆ من دەیانھێنم و دەگەڕێمـەوە"

"باشە"

سەرنجم خستە سەر ئەوانی تر بەڵان تەنھا جەیـکی لێ مابوو، دوو هەنگـاو نزیک بۆوە. سەرم سوڕمـا لە نزیکیەکەی

"ئـەو کوڕە خۆشەویستی تۆیە؟ لەکوێ یەکترتـان ناسی؟"

"چ پەیـوەندیەکی بە تۆوە هەیـە؟"

𝐀𝐧𝐨𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐂𝐡𝐚𝐧𝐜𝐞 | 𝐂𝐘𝐉Where stories live. Discover now